عیبرانییەکان13
ووته‌ی هاندان
1با خۆشه‌ویستی خوشك‌و برایه‌تی بچه‌سپێ.2میوانداری نامۆكان له‌یاد مه‌كه‌ن، چونكه به‌مه هه‌ندێ كه‌س میوانداری فریشته‌كانیان كردووه بێ‌ئه‌وه‌ی بزانن.3یادی به‌ندكراوان بكه‌ن، هه‌روه‌ك به‌ندكرابن له‌گه‌ڵیان، هه‌روه‌ها زۆرلێكراوان، هه‌روه‌ك زۆرتان لـێ‌كرا بێت له‌له‌ش.4ده‌بێ لای هه‌موو كه‌سێك ژن‌و مێردایه‌تی ڕێزی هه‌بێ، جێگه‌ی ژن‌و مێرد به‌پاكی بمێنێته‌وه، چونكه خودا به‌ڕه‌لڵاو داوێنپیس تاوانبار ده‌كات.5خۆتان دووربخه‌نه‌وه له‌خۆشه‌ویستی پاره، ڕازیبن به‌وه‌ی هه‌تانه، چونكه خودا ووتویه‌تی: [[هه‌رگیز پشتگوێت ناخهمو به‌جێت ناهێڵم.]]6كه‌واته ده‌توانین، به‌باوه‌ڕی ته‌واو به‌بێترس بڵێین: [[خوداوه‌ند یارمه‌تیده‌رمه، له‌هیچ شتێك ناترسم، ئیتر مرۆڤ ده‌توانێ چی به‌رامبه‌رم بكات؟]]7هه‌میشه ڕابه‌ره‌كانتان له‌یاد بێ، ئه‌وانه‌ی ووشه‌ی خوداتان پێ‌ڕاده‌گه‌ێنن، ته‌ماشای سه‌ربرده‌و ئه‌نجامی ژیانیان بكه‌ن، هه‌روه‌ها باوه‌ڕی ئه‌وان بكه‌ن به‌نموونه‌یه‌ك بۆ خۆتان.8عیسای مه‌سیح وه‌ك خۆیه‌تی، دوێنێ‌و ئه‌مڕۆ و تاهه‌تایه.9له‌به‌رئه‌وه ڕێ‌مه‌ده‌ن به‌هۆی فێركردنی نامۆ و جۆراو جۆره‌وه گومڕابن. له‌وه باشتر نییه گه‌ر دڵ به‌به‌ره‌كه‌ت بچه‌سپێ، نه‌ك به‌خواردن، ئه‌وه‌ی هیچ سوودی نییه بۆ ئه‌وانه‌ی هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.10ئێمه قوربانگایه‌كمان هه‌یه، ئه‌وانه‌ی خزمه‌تی چادری په‌یمانی كۆن ده‌كه‌ن بۆیان نییه لێی بخۆن،11چونكه ئه‌و ئاژه‌ڵانه‌ی سه‌رۆك كاهین به‌هۆی خوێنیان ده‌چێته شوێنی هه‌ره پیرۆز وه‌ك قوربانی بۆ گوناه، كه‌له‌شه‌كانیان له‌ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك ده‌سوتێنرێ.12له‌به‌رئه‌وه عیساش له‌ده‌ره‌وه‌ی شار ئازار درا، تا به‌خوێنی خۆی مرۆڤ پیرۆز بكات.13كه‌واته با بچینه لای مه‌سیح بۆ ده‌ره‌وه‌ی گه‌ڕه‌ك، به‌شداری ڕیسوایی ئه‌و بكه‌ین، ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئێمه به‌سه‌ری هات!14چونكه له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه هیچ شارێك نییه بۆمان بمێنێته‌وه، با هه‌وڵ بده‌ین بۆ شاری داهاتوو.15كه‌واته با به‌ناوی عیسای مه‌سیح هه‌میشه قوربانی ستایش پێشكه‌شی خودا بكه‌ین، ئه‌مه‌ش به‌رووبوومی لێوه‌كانمانه، كه‌وا به‌و شێوه‌یه دان به‌ناوی ئه‌و ده‌نێین.16هه‌روه‌ها كاری چاك‌و یارمه‌تیدانی لـێ‌قه‌وماوان پشتگوێ مه‌خه‌ن، چونكه ئه‌و جۆره قوربانیانه خودا دڵشاد ده‌كات.17گوێڕایه‌ڵی ڕابه‌ره‌كانتان بن‌و ملكه‌چی ده‌سه‌ڵاتیان بن، چونكه ئه‌وان شه‌واره‌تان بۆ ده‌گرن، هه‌روه‌ك بڵێی حیسابیان پێشكه‌شی خودا بكه‌ن، گوێڕایه‌ڵیان بن تا بتوانن كاره‌كه‌یان به‌دڵشادی بكه‌ن نه‌ك به‌بێزاری، ئه‌گینا زیانی بۆ ئێوه ده‌بێ.18نوێژمان بۆ بكه‌ن، چونكه دڵنیاین له‌پاكی ویژدانمانو ده‌مانه‌وێ له‌هه‌موو شتێك هه‌ڵسوكه‌وتمان چاك بێ،19هه‌روه‌ها زۆر به‌په‌رۆشه‌وه داواتان لـێ‌ده‌كه‌م نوێژم بۆ بكه‌ن لای خودا، هه‌تا به‌خێرایی بگه‌ڕێمه‌وه لاتان.20داوا له‌خودای ئاشتی ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی به‌هۆی خوێنی په‌یمانی هه‌تاهه‌تایی، عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، كه شوانێكی مه‌زنه بۆ مه‌ڕه‌كان، له‌نێو مردووان زیندوویكرده‌وه،21تا هه‌موو شتێكی باشتان پێ‌ببه‌خشێ، تا به‌خواستی ئه‌و كار بكهنو له‌ئێوه كار بكات به‌ڕه‌زامه‌ندی ئه‌و به‌هۆی عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وه شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه. ئامین.سڵاوی كۆتایی
22ئه‌ی برایان داواتان لـێ ده‌كه‌م، به‌سنگ فراوانیه‌وه وه‌ریبگرن ئه‌و ووته هاندانانه‌ی له‌م نامه كورته‌دا بۆم نووسیون.23هه‌روه‌ها ده‌مه‌وێ پێتان ڕاگه‌ێنم تیمۆساوسی برامان له‌به‌ندیخانه ئازادكراوه، هه‌ر كاتێ هات بۆ لام ده‌مـانــه‌وێ به‌یه‌كه‌وه دیده‌نیتان بكه‌ین.24سڵاو له‌هه‌موو ڕابهرهكانتانو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كانتان بكه‌ن. باوه‌ڕدارانی ئیتالیا سڵاوتان لـێ‌ده‌كه‌ن.25له‌كۆتاییدا بابه‌ره‌كه‌تی خودا له‌گه‌ڵتان بێت.Biblica, Inc.