عیبرانییەکان5

1هه‌موو كاهینێكی به‌رز له‌ناو خه‌ڵك هه‌ڵبژێراوه‌، ده‌ستنیشان‏كراوه‌ ببێ‌ به‌نوێنه‌ریان له‌خزمه‌تكردن بۆ خودا، قوربانی‏و ئاژه‌ڵی سه‌ربڕاو پێشكه‌شی خودا ده‌كات له‌پێناوی گوناه‌.2چونكه‌ خۆی وه‌كو مرۆڤی‏تر لاوازه‌‏، ده‌توانێ‌ به‌زه‌یی به‌نه‌زان‏و گومڕاكان بێته‌وه‌.3له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ له‌پێناوی گوناهی خه‌ڵكی دیكه‌ قوربانی پێشكه‌ش ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌پێناوی گوناهه‌ تایبه‌تیه‌كانی خۆشی.4كه‌س ناتوانێ‌ له‌ خۆیه‌وه‌ ‏ئه‌م كاره‌ په‌سه‌نده‌ وه‌رگرێ‌، ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بێ‌ كه‌ خودا بانگیكردووه‌، هه‌روه‌ك چۆن هارونی بانگ‎كرد.
5هه‌روه‌ها مه‌سیحیش، ئه‌م شوێنه‌ بـه‌رزه‌ به‌خۆی نادات، تا ببێ‌ به‌ سه‌رۆك كاهین، به‌ڵكو خودا ده‌ست‏نیشانیكردوه‌و پێیووتوه‌: [[تۆ ڕۆڵه‌ی منی، من ئه‌مڕۆ بووم به‌‏باوكت.]]6هه‌روه‌ك چۆن له‌شوێنێكی دیكه‌ پێی ووتوه‌: [[تۆ كاهینی هه‌تاهه‌تایی له‌پله‌ی مه‌لكی‎سادق.]]7مه‌سیح، كاتێ‌ وه‌ك مرۆڤ له‌سه‌ر ئه‌م زه‌وییه‌ بووه‌، نوێژیكردووه‌و پاڕاوه‌ته‌وه‌ به‌گریان‎و هاواره‌وه‌، بۆ ئه‌و خودایه‌ی توانای هه‌یه‌ ڕزگاری بكات له‌مردن، ئیتر خودا داواكارییه‌كه‌ی جێ‌به‌جێ‌كرد له‌به‌ر خواترسیه‌كه‌ی.8هه‌رچه‌نده‌ عیسا ڕۆڵه‌ی خودا بوو، به‌هوێ‌ ئه‌و ئازارانه‌ی چه‌شتی فێری گوێڕایه‌ڵی بوو،9هه‌روه‌ها به‌و ئازارانه‌ بوو به‌ مرۆڤێكی ته‌واو و بوو ‏به‌‏سه‌رچاوه‌ی ڕزگاری هه‌تاهه‌تایی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵی ده‌بن.10ئیتر خودا ‏له‌پله‌ی مه‌لكی سادق كردی به‌ كاهینی به‌رز.
11له‌م باره‌یه‌وه‌ قسه‌م زۆره‌ بۆتانی بكه‌م‏، به‌ڵام ڕوونكردنه‌وه‌ی گرانه‌، چونكه‌ ئێوه‌ گوێتان گران بووه‌.12ده‌بووایه‌ ئێستا باوه‌ڕتان گه‌شه‌ی بكردایه‌و ببونایه‌ مامۆستا له‌به‌ر ئه‌وكاته‌ زۆره‌ی هه‌تان بوو، به‌ڵام ئێوه‌ پێویستیتان به‌یه‌كێك هه‌یه‌ بنچینه‌ی ووشه‌ی خوداتان فێر بكات. ‏وه‌ك منداڵێكی شیره‌خۆر ته‌نها ده‌توانرێ‌ شیرتان بدرێتێ‌، نه‌ك خواردنی ته‌واو.13بۆیه‌ هه‌ر یه‌كێك به‌شیر بژیت ئه‌وا كه‌مزانه‌ له‌ووشه‌ی ڕاست‏ودروستی، چونكه‌ هێشتا منداڵه‌.14به‌ڵام ئه‌وانه‌ی شاره‌زاییان هه‌یه‌و پێگه‌یشتوون، ده‌توانن خواردنی به‌هێز بخۆن، چونكه‌ به‌كردار توانایه‌كی مه‌شق پێكراویان له‌لا دروست بووه‌. ئیتر ده‌توانن چاكه‌و خراپه‌ له‌یه‌كتری جیابكه‌نه‌وه‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9