عیبرانییەکان4
به‌ڵێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودایی
1له‌به‌رئه‌وه‌ی تا ئێستا به‌ڵێنی چوونه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا هه‌ر ماوه، بۆیه ده‌بێ بترسین نه‌وه‌ك یه‌كێك وا بیر بكاته‌وه ئه‌و هه‌له‌ی له‌كیس چووه.2چونكه ئێمه مزگێنیمان بیستووه وه‌ك ئه‌وان بیستوویانه، به‌ڵام ئه‌و مزگێنییه‌ی ئه‌وان بیستیان هیچ سوودێكی نه‌بوو بۆیان، چونكه به‌باوه‌ڕ نه‌بووه.3چونكه ئێمه‌ی باوه‌ڕدار ده‌چینه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، هه‌روه‌ك ووتویه‌تی: [[وه‌ك سوێندم خوارد لهتوڕهبوونم، ئه‌وانه هه‌رگیز ناچنه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من]]، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كاره‌كان ته‌واوبوون له‌گه‌ڵ دروست بوونی جیهان.4چونكه ده‌رباره‌ی ڕۆژی حه‌وته‌می هه‌فته له‌شوێنێك له‌كتێبی پیرۆز هاتووه: [[خودا دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو كاره‌كانی به‌شه‌ش ڕۆژ ته‌واو كرد، ڕۆژی حه‌وته‌م حه‌سایه‌وه.]]5هه‌روه‌ها خودا له هه‌مان ده‌قی پێشوو ووتویه‌تی: [[ئه‌وانه ناچنه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من.]]6ئه‌وانه‌ی یه‌كه‌مجار مزگێنیان بیست، نه‌یانتوانی بچنه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، چونكه ملكه‌چی خودا نه‌بوون. شتێكی ئاشكرایه ئیتر شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا چاوه‌ڕێی كه‌سانی تر ده‌كات.7چونكه خودا ڕۆژێكی دیكه‌ی ته‌رخانكرد، جا له‌و باره‌یه‌وه خودا له‌سه‌ر زمانی داود پێغه‌مبه‌ره‌وه ده‌ڵێ: [[ئه‌مڕۆ..]] دوای ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌پێشا ووتبووی: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له ده‌نگی خودا بوو، دڵتان ڕه‌ق مه‌كه‌ن.]]8گه‌ر یه‌شوع گه‌لـی بخستایه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، ئیتر بۆچی خودا دوای ئه‌وه باسی ڕۆژێكی تر ده‌كات.9كه‌واته هێشتا ڕۆژی حه‌سانه‌وه بۆ گه‌لـی خودا ماوه.10چونكه ئه‌وه‌ی ده‌چێته شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، ئه‌ویش له‌كاره‌كانی پشوو ده‌دات، هه‌روه‌ك چۆن خودا له‌ڕۆژی حه‌وته‌می هه‌فته له‌كاره‌كانی پشوویدا.11جا هه‌رچیه‌ك له‌توانامان هه‌یه ده‌بێ بیكه‌ین، تاكو بچینه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی خودا، هه‌تا كه‌سمان نه‌كه‌وێته هه‌مان ڕێگای سه‌رپێچیكردن،12چونكه ووشه‌ی خودا زیندووه، كاریگه‌ره، له‌شمشێری دووده‌م تیژتره، ده‌چێته ناو قوڵایی مرۆڤ، بۆ ناو دهروونو ڕۆح‌و ماسولكه‌و ده‌مارو ئێسقانه‌كانی، حوكم ده‌دات سه‌باره‌ت به‌مه‌به‌ستی دڵ‌و بیری مرۆڤ.13هیچ دروستكراوێك نییه شاراوه بێت له‌به‌رچاوی خودا، به‌ڵكو هه‌موو شتێك ئاشكرا‌و دیاره له‌به‌رچاوی خودا، ئه‌وه‌ی حیسابی خۆمانی ده‌خه‌ینه به‌رده‌ست.عیسا كاهینی به‌رزی مه‌زنه
14له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه عیسای ڕۆڵه‌ی خودامان هه‌یه، ئه‌و كاهنه به‌رزه مه‌زنه‌ی بهئاسمانهكان تێپه‌ڕی، ده‌بێ هه‌میشه دانیپیابنێینو ده‌ستی پێوه بگرین.15جا ئه‌م كاهینه به‌رزه‌ی هه‌مانه، بێ‌توانا نییه له‌تێگه‌یشتن‌و هاوخه‌می ده‌ربڕین سه‌باره‌ت بهكهموكوڕیو لاوازیه‌كان، چونكه خۆی هه‌رچه‌نده بێگوناهیش بووه، كه‌وتۆته ئه‌و تاقیكردنه‌وانه‌ی ئێمه تێیدهكهوین.16با به‌بێ ترس‌و به‌دڵنیایی به‌ره‌و ته‌ختی شاهانه‌ی به‌ره‌كه‌ت بڕۆین، تابهزهیی وهرگرینو به‌ره‌كه‌ت بدۆزینه‌وه بۆ یارمه‌تیدانمان له‌كاتی پێویست.Biblica, Inc.