عیبرانییەکان3
عیسا مه‌زنتره له‌موسا
1كه‌واته ئه‌ی برا پیرۆزه‌كان، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی به‌شداری بانگه‌وازی ئاسمانی ده‌كه‌ن، سه‌یری عیسا بكه‌ن كه نێرراوه‌و كاهینی به‌رزی دانپیانانمانه،2ئه‌و سه‌رڕاست‌و پاك بوو به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی ده‌ستنیشانی كردبوو، هه‌روه‌ك چۆن مو‌سا سه‌رڕاست‌و پاكبوو سه‌باره‌ت به‌ماڵی خودا.3به‌ڵام عیسا بۆی دانرا شایانی شكۆیه‌كی مه‌زنتر بێت له‌موسا، هه‌روه‌ك چۆن یه‌كێك خانوویه‌ك دروست ده‌كات ڕێزی زیاتره لهخانووهكه خۆی.4شتێكی ئاساییه، هه‌موو خانوویه‌ك ده‌بێ یه‌كێك هه‌بێ دروستی كردبێ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكی دروستكردووه خودایه.5مو‌سا سه‌رڕاست‌و پاك بوو له‌هه‌موو ماڵی خودا، وه‌ك خزمه‌تكارێك، ئه‌مه‌ش شایه‌تییه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی خودا له‌دواییدا ڕایده‌گه‌ێنێ.6به‌ڵام مه‌سیح، سه‌رڕاست‌و پاك بوو وه‌ك ڕۆڵه له‌ماڵی خودا، ئه‌و ماڵه‌ش ئێمه‌ی باوه‌ڕدارین، گه‌ر ده‌ست بگرین به‌و متمانه‌و هیوایه‌ی شانازی پێوه ده‌كه‌ین.ئاگاداركردنه‌وه دژی بێ‌باوه‌ران
7له‌به‌رئه‌وه، هه‌روه‌ك ڕۆحی پیرۆز ده‌ڵێ: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له‌ده‌نگی خودا بوو،8دڵتان ڕه‌ق نه‌بێ وه‌ك یاخیبوونه‌كه ئه‌وه‌ی له‌ڕۆژانی تاقیكردنه‌وه له‌بیابان ڕوویدا،9كاتێ باوباپیرانتان منیان تاقیكرده‌وه‌و بۆ ماوه‌ی چل ساڵ كرداره‌كانی منیان بینی.10له‌به‌رئه‌وه ڕقم هه‌ڵسا له‌م نه‌وه‌یه‌و ووتم: چونكه دڵیان هه‌میشه به‌ره‌و گومڕایی دهڕواتو ڕێگای من هه‌رگیز ناناسن.11وه‌ك سوێندم خوارد له‌توڕه‌بوونم، ئه‌وانه هه‌رگیز ناچنه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی من.]]12كه‌واته ئه‌ی برایان، باش ئاگاداری خۆتان بن، تا دڵی كه‌ستان بێ باوه‌ڕو به‌د نه‌بێ، ئه‌مه‌ش ببێته هۆی ئه‌وه‌ی له خودای زیندوو هه‌ڵگه‌ڕێنه‌وه.13جا له‌به‌رئه‌وه هه‌موو ڕۆژێك ووره‌ی یه‌كتری به‌رزبكه‌نه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی كاته‌كه پێی ده‌وترێ [[ئه‌مڕۆ]]، تا كه‌ستان دڵڕه‌ق نه‌بێ به‌تاریكی گوناه.14چونكه ئێمه سه‌ر به مه‌سیح ده‌بین، گه‌ر تا كۆتایی ده‌ست بگرین به‌و باوه‌ڕه‌ی له‌سه‌ره‌تاوه هه‌مانه.15كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[ئه‌مڕۆ، گه‌ر گوێتان له‌ده‌نگی خودا بوو، دڵتان ڕه‌ق نه‌بێ وه‌ك یاخیبوونه‌كه.]]16جا كێن ئه‌وانه‌ی یاخیبوون دوای ئه‌وه‌ی گوێیان له‌ده‌نگی خودا بوو؟ ئایا هه‌موو ئه‌وانه نه‌بوون كه له میسر هاتنه ده‌ره‌وه به‌سه‌رۆكایه‌تی مو‌سا؟.17هه‌روه‌ها خودا بۆ ماوه‌ی چل ساڵ له‌كێ ڕقی هه‌ڵساو تووڕه بوو؟ ئایا به‌رامبه‌ر ئه‌وانه نه‌بوو كه گوناهیان كرد‌و له‌بیابان لاشه‌كانیان كه‌وت؟18هه‌روه‌ها خودا سوێندی له‌كێ خوارد كه نابێ بچنه شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی ئه‌و، ئایا سوێندی له‌وانه نه‌خوارد كه لێی یاخیبوون؟19به‌م شێوه‌یه ده‌بینین بێ‌باوه‌ڕی ڕێگای چوونی شوێنی حه‌سانه‌وه‌ی لـێ‌گرتن.Biblica, Inc.