عیبرانییەکان2
پشتگوێ نه‌خستنی ڕزگاری
1تا گومڕا نه‌بین ده‌بێ زیاتر ئاگاداری ئه‌و قسانه بین كه بیستوومانه.2چونكه ئێمه ده‌زانین هه‌موو ووشه‌یه‌ك كه فریشته‌كان بۆیان هێناوین، به‌ته‌واوی ڕاسته، به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌سێ ده‌ستدرێژیو به‌رپێچی كردووه، سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆی وه‌رگرتووه.3جا چۆن ده‌توانین هه‌ڵبێین گه‌ر ئه‌م ڕزگاربوونه مه‌زنه پشت گوێ بخه‌ین؟ ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند یه‌كه‌مجار بڵاویكرده‌وه، دوایی سه‌لمێنرا له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی خۆیان گوێیان لێ‌ببوو.4خودا‌ش له‌گه‌ڵیان شایه‌تیدا، به‌نیشانه‌و شتی سه‌یرو كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری جۆراوجۆر، هه‌روه‌ها بهبههرهكانی ڕۆحی پیرۆز كه به‌خواستی خۆی دابه‌شی ده‌كات.مه‌سیح وه‌ك براكانیه‌تی
5ئه‌و جیهانه‌ی له داهاتوو دێت، ئه‌وه‌ی ئێمه ئێستا باسی ده‌كه‌ین، خودا له‌ژێر فه‌رمانڕه‌وایی فریشته‌كانی دانه‌ناوه.6وه‌ك هه‌ندێك له‌كتێبی پیرۆزدا ده‌ڵێن: [[مرۆڤ چییه تا ناوی بهێنیت؟ ڕۆڵه‌ی مرۆڤ چیه تا ئه‌وه‌نده بایه‌خی پێ‌بده‌ی؟7ڕاسته بۆ ماوه‌یه‌كی كورت ئه‌وت به‌نزمتر دانا له‌فریشته‌كان، به‌ڵام دوایی تاجی شكۆ‌و ڕێزت خسته سه‌ری،8هه‌روه‌ها هه‌موو شتێكت خستۆته به‌رپێی.]] جا چونكه خودا هه‌موو شتێكی ملكه‌چی كردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ خودا هیچ شتێكی نه‌هێشتۆته‌وه ملكه‌چی ئه‌وی نه‌كات. به‌ڵام ئێستا هه‌موو شتێك نابینین له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و.9به‌ڵكو عیسا ئه‌وه‌ی خودا بۆ ماوه‌یه‌ك له‌فریشته‌كان به‌كه‌متری دانا، ده‌بینن ئێستا تاجی شكۆ‌و ڕێزی خراوه‌ته سه‌ر، چونكه ئازاری مردنی چێژت، ئه‌مه‌ش به‌ره‌كه‌تی خودا بوو بۆ ئێمه، عیسا ده‌بووایه به‌و شێوه‌یه ئازاری مردن بچێژێ له‌پێناوی هه‌موو مرۆڤ.10له‌هێنانی ڕۆڵه‌ی زۆر بۆ شكۆمه‌ندی، شیاوی خودا بوو، ئه‌وه‌ی بۆ ئه‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه هه‌موو شتێك بوونی هه‌یه، پێشڕه‌وی ڕزگاریان به ئازار ته‌واو بكات.11چونكه ئه‌وه‌ی پیرۆز دهكاتو هه‌موو ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون یه‌ك سه‌رچاوه‌یان هه‌یه. بۆیه عیسا پێی شوره‌یی نییه ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان پێیه‌تی به‌برا ناویان ببات.12كه ده‌ڵێ: [[ئه‌ی خودا ناوت ئاشكرا ده‌كه‌م لای برایانم، ستایشت ده‌كه‌م له‌نێو كۆمه‌ڵیان.]]13هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: [[ته‌نها پشت به خودا ده‌به‌ستم]]. دیسان ده‌ڵێ: [[ئا ئه‌وه‌تا من لێره‌م، له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕۆڵانه‌ی خودا پێی به‌خشیوم.]]14چونكه ڕۆڵه‌كان لهگۆشتو خوێن هاوبه‌شن، له‌به‌رئه‌وه مه‌سیح خۆی بوو به‌مرۆڤ، تا به‌شداری سروشتی مرۆڤایه‌تیمان بكات، تا به‌مردنی خۆی له‌ناوی ببات ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی مردنی هه‌یه، واته شه‌یتان.15به‌مه‌ش ئه‌وانه ڕزگار بكات كه به‌درێژایی ژیانیان ترسیان له‌مردنه‌و ملیانكهچ كردبوو بۆ كۆیلایه‌تی.16شتێكی ئاشكرایه عیسا نه‌هاتووه بۆ فریشته‌كان، به‌ڵكو بۆ نه‌وه‌ی ئیبراهیم.17جا ده‌بووایه وه‌ك براكانی بووایه له‌هه‌موو ڕوویه‌ك، تا ببێ به‌سه‌رۆك كاهینێكی میهرهبانو سه‌رڕاست له‌خزمه‌تكردنی خودا، هه‌روه‌ها ببێ به‌كه‌فاره‌ت له‌پێناوی گوناهه‌كانی خه‌ڵك،18چونكه عیسا خۆی ئازاری چێشتووه‌و تاقیكراوه‌ته‌وه له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه، توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه یارمه‌تی ئه‌وانه بدات كه له‌لایه‌ن شه‌یتانه‌وه تاقیده‌كرێنه‌وه.Biblica, Inc.