عیبرانییەکان1
مه‌زنی عیسای مه‌سیح
1خودا له‌سه‌رده‌می كۆن، چه‌ند جارێك به‌رێگای جۆراوجۆر به‌هۆی پێغه‌مبه‌ران له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان دوا.2به‌ڵام ئێستا له‌م سه‌رده‌مه‌ی دواییدا به‌هۆی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌گه‌ڵمان دوا، ئه‌وه‌ی خودا كردوویه‌تی به‌میراتگری هه‌موو شتێك‌و به‌هۆی ئه‌وه‌وه هه‌موو جیهان دروستبووه.3ئه‌و تیشكی شكۆمه‌ندی خودایه‌و وێنه‌ی جه‌وهه‌ریه‌تی، ده‌ستیگرتووه به‌گه‌ردوون به‌هۆی ووشه توانادارهكهی دوای ئه‌وه‌ی خۆی گوناههكانمانی پاككرده‌وه، له‌لای ده‌سته ڕاستی خودای مه‌زن له‌ئاسمان دانیشت.4به‌م شێوه‌یه عیسا مه‌زنتربوو له‌فریشته‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌و ناوه‌ی به‌میرات بۆی مایه‌وه، له‌ناوی هه‌موو فریشته‌كان له‌پێشترو مه‌زنتره.5جا چ جارێك خودا به یه‌كێك لهفریشتهكانی ووتوه: [[تۆ ڕۆڵه‌ی منی، ئه‌مڕۆ بووم به باوكی تۆ؟]] یاخود ووتویه‌تی: [[من ده‌بم به‌باوكی، ئه‌ویش ده‌بێ بهڕۆڵهم؟]]6هه‌روه‌ها كاتێ خودا نۆبه‌ره‌كه‌ی ده‌نێرێت بۆ جیهان، ده‌ڵێ: [[هه‌موو فریشته‌كانی خودا ده‌بێ كڕنووشی بۆ ببه‌ن.]]7له‌باره‌ی فریشته‌كانیش ده‌ڵێ: [[فریشته‌كانی وه‌ك ڕه‌شه‌بایان لێهات، هه‌روه‌ها خزمه‌تكاره‌كانی وه‌ك گڕی ئاگریان لێهاتووه.]]8به‌ڵام له‌باره‌ی ڕۆڵه‌وه ده‌ڵێ: [[ته‌ختی حوكمڕانیت ئه‌ی خودا بۆ هه‌تاهه‌تاییه، گۆچانی حوكمڕانیت ڕاستودروسته.9تۆ ڕاستودروستیت خۆشویستو ڕقت له‌گوناهه، بۆیه خودا، خودای خۆت ده‌ستنیشانی كردی جیا له‌هه‌موو ئه‌وانی دیكه ڕۆنی شادی به‌سه‌ردا ڕژاندی.]]10هه‌روه‌ها ده‌ڵێ: [[ئه‌ی خوداوه‌ند، تۆ له‌سه‌ره‌تاوه بناغه‌ی زه‌ویت داناوه، ئاسمانیش كاری دهستهكانته.11زهویو ئاسمان له‌ناوده‌چن به‌ڵام تۆ ده‌مێنیت، هه‌موویان له‌ناوده‌چن وه‌ك جلێكی كۆنی ڕزیو.12تۆ هه‌موویان وه‌ك جلێكی كۆن ده‌پێچیته‌وه، ئینجا ده‌یانگۆڕی وه‌ك كراسێك، به‌ڵام تۆ ده‌مێنیته‌وه، ساڵانت هه‌رگیز كۆتایی بۆ نییه.]]13جا كه‌ی خودا جارێك به یه‌كێ لهفریشتهكانی ووتوه: [[له‌لای ده‌سته ڕاستم دانیشه هه‌تا دوژمنه‌كانت بخه‌مه ژێر پێته‌وه]]؟14ئایا فریشته‌كان ڕۆحێكی خزمه‌تكار نین، ده‌نێررێن له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی ڕزگارییان به میرات بۆ ماوه‌ته‌وه؟Biblica, Inc.