عیبرانییەکان12
تهمێكردنی خودای باوك
1له‌به‌رئه‌وه گه‌ر ئێمه بهههورێكی ئاوا گه‌وره‌ی شایه‌تیدان دهوردراوین، با له‌هه‌موو بارگرانیو گوناهێك كه كۆتی كردووین ئازادبین، هه‌روه‌ها به‌پشوودرێژیه‌وه له‌و پێشبڕكێیه ڕابكه‌ین كه له‌پێشمانه.2با هه‌میشه سه‌یری عیسا بكه‌ین، پێشڕه‌و و ته‌واوكه‌ری باوه‌ڕمان. ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئه‌و خۆشیه‌ی چاوه‌ڕێی ده‌كرد، دانی بهخۆیگرت كاتێ لهخاچیانداو شه‌رمه‌زاری پشتگوێ خست، دوایی له‌لای ده‌سته ڕاستی خودا دانیشت.3سه‌رنج بده‌نه ئه‌وه‌ی دانیبهخۆیگرت سه‌باره‌ت به‌و دژایه‌تیه‌ی گوناهباران له‌گه‌ڵیان ده‌كرد، تا ووره بهرنهدهنو شه‌كه‌ت نه‌بن.4هه‌رچه‌نده ئێوه له‌ململانێی گوناه تا ئێستا خوێنتان نه‌ڕشتووه.5ئایا ئه‌و ووشه هانده‌رانه‌ی خوداتان له‌بیر چووه‌وه، كه هه‌روه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ ئێوه ده‌دوا؟ كاتێ ده‌ڵێ: [[ڕۆڵه‌كه‌م، به‌چاوی نزم سه‌یری تهمێكردنی خوداوه‌ند مه‌كه، هه‌روه‌ها ووره به‌رمه‌ده كاتێ سزات ده‌دات،6چونكه ئه‌وه‌ی خوداوه‌ند خۆشیبوێ ته‌مێی ده‌كات، هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌كێك وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆی وه‌ریگرێت بهقامچیی لێیده‌دات.]]7كه‌واته، دانبگرن به‌خۆتان كاتێ خودا ته‌مێتان ده‌كات، چونكه هه‌ڵسوكه‌وتی باوك‌و ڕۆڵهتان له‌گه‌ڵ ده‌كات، چ ڕۆڵه‌یه‌ك هه‌یه باوكی ته‌مێی نه‌كات؟8گه‌ر بێت‌و خودا ته‌مێتان نه‌كات وه‌ك هه‌موو منداڵه‌كانی دیكه‌ی، ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ ئێوه زۆڵنو منداڵی ئه‌و نین.9گه‌ر باوكی سه‌ر زه‌ویمان تهمێمان بكات له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕێزی بگرین، ئایا ده‌بێ چه‌ند زیاتر ملكه‌چی باوكی ڕۆحیمان بین؟ بۆ ئه‌وه‌ی ژیان به‌ده‌ست بهێنین.10باوكی سه‌ر زه‌ویمان بۆ ماوه‌یه‌ك تهمێمان ده‌كات ئه‌وه‌نده‌ی به‌باشیان زانیوه، به‌ڵام خودا، تهمێمان ده‌كات له‌پێناوی به‌رژه‌وه‌ندی ئێمه، هه‌تا لهپاكوپیرۆزی ئه‌ودا به‌شدار بین.11چونكه ته‌مێكردن له‌كاتی خۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه‌مایه‌ی ئازاره نه‌ك خۆشی، به‌ڵام دواتر، له‌ئاشتیدا به‌رووبوومی ڕاستودروستی لێده‌كه‌وێته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی ڕاهێنراون، تا كه‌م ئه‌ندامه‌كان له‌ڕێگا ده‌رنه‌چن، به‌ڵكو چاكببنه‌وه.12كه‌واته ده‌سته بێهێزو ماندووهكانتان جارێكی دیكه به‌رز بكه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ئه‌ژنۆ لهرزۆكهكانتان به‌هێز بكه‌ن،13ڕێگای ڕاست‌و ڕه‌وان بۆ پێتان ئاماده بكه‌ن.14هه‌وڵ بده‌ن، به ئاشتی بژین له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك، داوای پاكوپیرۆزی بكه‌ن، به‌شێوه‌یه‌ك بژین جێی ڕه‌زامه‌ندی خودا بێ، ئه‌گینا بێ ئه‌وه كه‌س ناتوانێ خوداوه‌ند ببینێ.15ئاگاداری ئه‌وه بن، كه‌ستان خۆی له‌به‌ره‌كه‌تی خودا بێبه‌ش نه‌كات، به‌وه‌ی ڕه‌گی تاڵیتان تیادا بڕوێ، ئه‌مه‌ش بێزاری بهێنێته كایه‌وه‌و ببێته هۆی خراپبوونی به‌شێكی زۆرتان.16ئاگادار بن، با كه‌ستان داوێنپیسی‌و كفر نه‌كات له‌گه‌ڵ خودا وه‌ك عیسۆ، ئه‌وه‌ی مافی نۆبه‌رایه‌تی خۆی فرۆشت به ژه‌مێ نانخواردن.17چونكه ده‌زانن دوای ئه‌وه‌ی ویستی ببێته‌وه میراتگری پیرۆزی، ڕه‌تكرایه‌وه چونكه ده‌رفه‌تی تۆبه‌كردنی بۆ نه‌مابوو، هه‌رچه‌نده بهگریانهوهش داوای ده‌كرد.18چونكه ئێوه له‌شاخێك نزیك نه‌كه‌وتنه‌وه ده‌ستی لێبدرێ، لهئاگرێكی گڕدار، له‌تاریكی، له‌ته‌م، لهگهردهلوول،19هه‌روه‌ها ده‌نگی كه‌ڕه‌نا، ده‌نگی دوانێك وا لهگوێگران بكات بپاڕێنه‌وه، تا ئیتر ئه‌م قسانه‌یان بۆ نه‌كرێ.20چونكه ئه‌وان نه‌یانتوانی خۆیان ڕاگرن له‌ئاست توندی فه‌رمانه‌كه‌ی خودا، كه ووتبووی: [[گه‌ر ئاژه‌ڵیش ده‌ستی به‌ر ئه‌و شاخه بكه‌وێ، ده‌بێ به‌ردباران بكرێ.]]21له‌ڕاستیدا دیمه‌نه‌كه ئه‌وه‌نده ترسناك بوو ته‌نانه‌ت وای له‌موسا كرد بڵێ: [[من له‌ترسا ده‌له‌رزم.]]22به‌ڵام ئێوه بۆ شاخی شاری داود هاتوون، بۆ شاری خودای زیندوو، كه قودسی ئاسمانییه، بۆ ئاهه‌نگێك فریشته‌یه‌كی گه‌لێ زۆر تیایدا به‌شداریكردووه.23بۆ كۆمه‌ڵی ڕۆڵه نۆبه‌ره‌كانی خودا، ئه‌وانه‌ی ناویان له‌ئاسمان نووسراوه. ئێوه بۆ لای خودا خۆی هاتوون ئه‌وه‌ی فه‌رمان به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤ ده‌دات، بۆ لای ڕۆحی ڕاستودروستان كه ته‌واوكراون.24به‌ڵێ بۆ لای عیسا هاتوون، ئه‌وه‌ی پهیوهندیڕێكخهری په‌یمانی نوێیه، هه‌روه‌ها بۆ خوێنێكی ڕشێنراو كه زۆر باشتر له‌خوێنی هابیل ده‌دوێ.25ئاگاداربه قسه‌كه‌ر ڕهتمهكهوه، چونكه گه‌ر ئه‌وانه‌ی له‌پێشا قسه‌كه‌ری به وه‌حییان ڕه‌تكرده‌وه له‌سه‌ر زه‌وی نه‌یانتوانی ڕابكه‌ن، ئایا ئێمه چۆن ده‌توانین له‌سزا ڕابكه‌ین گه‌ر قسه‌كه‌ری ئاسمان ڕه‌تبكه‌ینه‌وه؟26لهكۆنا ده‌نگی خودا زه‌وی خسته له‌رزه، به‌ڵام ئێستا ئه‌و بهڵێنیداوهو ده‌ڵێ: [[جارێكی‌تر ته‌نها زه‌وی ناخه‌مه له‌رزه به‌ڵكو ئاسمانیش.]]27مه‌به‌ست له (جارێكی‌تر) ئه‌مه‌یه: هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی خودا دروستیكردووه‌و له‌رزۆكه نامێنێ، له‌بناغه‌دا ده‌یانگۆڕێ، ته‌نها شته چه‌سپاوه‌كان ده‌مێنێته‌وه‌و ناله‌رزێ. له‌شوێنی خۆی ناجوڵێ.
28بۆیه با ده‌م به‌سوپاس بین بۆ ئه‌و پادشاهێتیهی كه ناله‌رزێ، هه‌روه‌ها بهترسو ڕێزه‌وه خودا بپه‌رستین، به‌شێوه‌یه‌ك كه‌جێی ڕه‌زامه‌ندی بێت.29چونكه خودای ئێمه ئاگرێكی سووتێنه‌ره.
Biblica, Inc.