فلیمۆن1
1له پۆڵسی به‌ندكراو له‌پێناوی عیسای مه‌سیح، هه‌روه‌ها لهتیمۆساوسی براوه، بۆ فلیمۆنی هاوكاری خۆشه‌ویست،2هه‌روه‌ها بۆ خوشكه ئه‌پفییه‌ی خۆشهویستو ئه‌رخیپۆسی هاوڕێمان لهتێكۆشانو بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌ی له‌ماڵه‌كه‌ت دایه.3با به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتی خودای باوكمانو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند بۆ ئێوه بێ.
12ئه‌و ده‌نێرمه‌وه بۆ لات، وه‌ریبگره وه‌ك پارچه‌یه‌ك لهجگهرم.13حه‌زم ده‌كرد لێره لای خۆم بیهێڵمه‌وه، تا خزمه‌تی منی به‌ندكراو له‌پێناوی مزگێنی بكات له‌جیاتی تۆ.14به‌ڵام نه‌مویست هیچ شتێك بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاوه‌كو ئه‌م كاره چاكه به‌خواستی خۆت بێت نه‌ك به‌ناچاری.15له‌به‌رئه‌مه ئۆنسیمۆس بۆ ماوه‌یه‌ك لێت دووركه‌وته‌وه، تاوه‌كو بۆ هه‌تاهه‌تایه بگه‌ڕێته‌وه لات،16جا له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه كۆیله نییه، به‌ڵكو باشتر له‌كۆیله، برایه‌كی خۆشه‌ویسته له‌مه‌سیح. برایه‌كی خۆشه‌ویسته بۆ من ئاخۆ چه‌ند زیاتر بێت بۆ تۆ؟ كه لهلهشو خوداوه‌ند هاوبه‌شن.17گه‌ر تۆ من به‌هاوبه‌شی خۆت داده‌نێیت، پێشوازی لـێ‌بكه وه‌ك پێشوازی له‌من بكه‌یت.18گه‌ر له شتێك خراپه‌ی به‌رامبه‌ر كردووی یاخود قه‌رزێكت به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر منی بنووسه.19من پۆڵسم به‌خه‌تی ده‌ستی خۆم ده‌ینووسم كه‌وا ده‌یده‌مه‌وه، نامه‌وێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قه‌رزاری منی.20جا براگیان ئه‌م چاكه‌یه‌م له‌گه‌ڵ بكه له‌پێناوی خوداوه‌ند، دڵخۆشم بكه له‌مه‌سیح.21له‌كاتێ ئه‌م نامه‌یه ده‌نووسم بۆت، باوه‌ڕم پێت هه‌یه داواكاریه‌كه‌م جێ‌به‌جێ ده‌كه‌یت، به‌ڵكو دڵنیام زیاتر ده‌كه‌یت له‌وه‌ی داوات لـێ‌ده‌كه‌م.
خۆشهویستیو باوه‌ڕی فلیمۆن
4هه‌ر كاتێ یادت بكه‌م له‌نۆیژه‌كانم سوپاسی خودا ده‌كه‌م،5چونكه هه‌واڵی باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی تۆم بیستووه به‌رامبه‌ر به عیسای مهسیحو هه‌موو برایانی پیرۆز،6داواكارم له‌خودا ئه‌و باوه‌ڕه به‌هێز بكات كه به‌یه‌كه‌وه ده‌مانبه‌ستێته‌وه له‌ناسینی هه‌موو ئه‌و چاكانه‌ی هه‌مانه به‌هۆی مه‌سیحه‌وه.7ئه‌ی برا چه‌ند دڵشادو ووره به‌رزم به خۆشه‌ویستی تۆ، چونكه دڵی برایانی پیرۆزت گه‌شانده‌وه.داواكاری پۆڵس
8هه‌رچه‌نده مافی ئه‌وه‌م هه‌یه به‌هۆی مه‌سیح، فه‌رمانت بۆ ده‌ربكه‌م سه‌باره‌ت به‌و كاره‌ی پێویسته بیكه‌یت،9به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ی هه‌مانه داوات لـێ‌ده‌كه‌م، وه‌ك نوێنه‌رێك كه ئێستا به‌ندكراوه له‌پێناوی عیسای مه‌سیح،10سه‌باره‌ت به ئۆنسیمۆسی كوڕم، ئه‌وه‌ی له‌به‌ندیخانه به‌هۆی من باوه‌ڕی هێنا،11ئه‌وه‌ی جاران بێ كه‌ڵك بوو بۆ تۆ، به‌ڵام ئێستا كه‌ڵكی بۆ من‌و بۆ تۆ هه‌یه.12ئه‌و ده‌نێرمه‌وه بۆ لات، وه‌ریبگره وه‌ك پارچه‌یه‌ك لهجگهرم.13حه‌زم ده‌كرد لێره لای خۆم بیهێڵمه‌وه، تا خزمه‌تی منی به‌ندكراو له‌پێناوی مزگێنی بكات له‌جیاتی تۆ.14به‌ڵام نه‌مویست هیچ شتێك بێ ڕه‌زامه‌ندی تۆ بكه‌م، تاوه‌كو ئه‌م كاره چاكه به‌خواستی خۆت بێت نه‌ك به‌ناچاری.15له‌به‌رئه‌مه ئۆنسیمۆس بۆ ماوه‌یه‌ك لێت دووركه‌وته‌وه، تاوه‌كو بۆ هه‌تاهه‌تایه بگه‌ڕێته‌وه لات،16جا له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه كۆیله نییه، به‌ڵكو باشتر له‌كۆیله، برایه‌كی خۆشه‌ویسته له‌مه‌سیح. برایه‌كی خۆشه‌ویسته بۆ من ئاخۆ چه‌ند زیاتر بێت بۆ تۆ؟ كه لهلهشو خوداوه‌ند هاوبه‌شن.17گه‌ر تۆ من به‌هاوبه‌شی خۆت داده‌نێیت، پێشوازی لـێ‌بكه وه‌ك پێشوازی له‌من بكه‌یت.18گه‌ر له شتێك خراپه‌ی به‌رامبه‌ر كردووی یاخود قه‌رزێكت به‌سه‌ریه‌وه هه‌یه، له‌سه‌ر منی بنووسه.19من پۆڵسم به‌خه‌تی ده‌ستی خۆم ده‌ینووسم كه‌وا ده‌یده‌مه‌وه، نامه‌وێ پێت بڵێم تۆ خۆشت قه‌رزاری منی.20جا براگیان ئه‌م چاكه‌یه‌م له‌گه‌ڵ بكه له‌پێناوی خوداوه‌ند، دڵخۆشم بكه له‌مه‌سیح.21له‌كاتێ ئه‌م نامه‌یه ده‌نووسم بۆت، باوه‌ڕم پێت هه‌یه داواكاریه‌كه‌م جێ‌به‌جێ ده‌كه‌یت، به‌ڵكو دڵنیام زیاتر ده‌كه‌یت له‌وه‌ی داوات لـێ‌ده‌كه‌م.
سڵاوی كۆتایی
22بێجگه له‌مه‌ش، شوێنی مانه‌وه‌م بۆ ئاماده بكه، چونكه هیوادارم خودا نوێژه‌كانتان قبوڵ بكات‌و بمگه‌ڕێنێته‌وه لاتان.23ئه‌په‌فراس كه له‌گه‌ڵم به‌ندكراوه له‌پێناوی عیسای مه‌سیح سڵاوت لـێ‌ده‌كات،24هه‌روه‌ها مهرقۆسو ئهرستهرخۆسو دیماسو لۆقای ئیشكه‌ران له‌گه‌ڵم سڵاوت لـێدهكهن.25به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت. ئامین.Biblica, Inc.