گەلاتیا6

باری یه‌كتری هه‌ڵگرن

1ئه‌ی برایان، گه‌ر یه‌كێكتان كه‌وته‌ هه‌ڵه‌وه‌، با ئێوه‌ی ڕۆحی، ڕاستی بكه‌نه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی نه‌رم. تۆش ئاگاداری خۆت به‌، نه‌وه‌ك بكه‌ویته‌ تاقی‏كردنه‌وه‌.2باری یه‌كتری هه‌ڵگرن، به‌م شێوه‌یه‌ شه‌ریعه‌تی مه‌سیح ته‌واو ده‌كه‌ن.3ئه‌گه‌ر یه‌كێك واسه‌یری خۆی كرد شتێكی گرنگه‌، به‌ڵام له‌ ڕاستیدا هیچ نه‌بێ‌، ئه‌وا ئه‌و كه‌سه‌ خۆی ده‌خڵه‌تێنێ‌.4باهه‌ر یه‌كه‌ كرداره‌كانی تاقیبكاته‌وه‌، ئینجا با شانازیكردنی ته‌نها به‌خۆی بێ‌ نه‌ك به‌نزیكه‌كه‌ی،5چونكه‌ هه‌ر كه‌س باری خۆی هه‌ڵده‌گرێ‌.
6ئه‌وه‌ی ووشه‌ی خودای فێرده‌كرێ‌، له‌سه‌ر‏یه‌تی فێركه‌ره‌كه‌ی به‌شدار بكات له‌هه‌موو شتێكی باش كه‌ هه‌یه‌تی.
7خۆتان هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێنن، خودا فێڵی لـێ‌ ناكرێت، چونكه‌ ئه‌وه‌ی ڕواندووتانه‌، هه‌مان شت دروێنه‌ ده‌كه‌ن.8چونكه‌ ئه‌وه‌ی بۆ له‌شی خۆی بڕوێنێ‌ له‌ له‌شیدا گڵاوی دروێنه‌ ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی بۆ ڕۆح بڕوێنێ‌ له‌ڕۆحه‌وه‌ ژیانی هه‌تاهه‌تایی دروێنه‌ ده‌كات.9كه‌واته‌ با له‌‏كاری چاكه‌ نه‌كه‌وین، چونكه‌ گه‌ر ووره‌ به‌رنه‌ده‌ین له‌كاتی خۆی دروێنه‌ی زۆر ده‌كه‌ین.10جا تا ده‌رفه‌تمان هه‌یه‌، با چاكه‌ له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك بكه‌ین، به‌‏تایبه‌تی له‌گه‌ڵ خوشك‏و برایانی باوه‌رداڕ.

بوونه‌وه‌رێكی نوێ‌

11سه‌یركه‌ن، ئه‌و پیته‌ گه‌ورانه‌ی ئێستا ده‌یخوێننه‌وه‌، من به‌ده‌ستی خۆم نووسیومه‌.
‏
12ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ‌ به‌ڕواڵه‌ت خۆیان به‌‏چاك نیشان بده‌ن، هه‌وڵ ده‌ده‌ن ناچارتان بكه‌ن خۆتان خه‌ته‌نه‌ بكه‌ن، ‏تاوه‌كو تووشی چه‌وسانه‌وه‌ نه‌بن به‌هۆی خاچی مه‌سیحه‌وه‌.13چونكه‌ ئه‌و خه‌ته‌نه‌كراوانه‌ خۆیان به‌پێی شه‌ریعه‌ت هه‌ڵسوكه‌وت ناكه‌ن، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێ‌ ئێوه‌ خه‌ته‌نه‌بكرێن، هه‌تا شكۆمه‌ندیان ده‌سكه‌وێ‌ به‌ له‌شی ئێوه‌.14به‌ڵام هیچ شكۆمه‌ندیه‌كم ناوێت گه‌ر له‌‏خاچی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان نه‌بێ‌، كه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌وه‌ جیهان سه‌باره‌ت به‌ من له‌خاچدراوه‌، هه‌روه‌ها منیش سه‌باره‌ت به‌ جیهان له‌خاچدراوم.15گرنگ نییه‌ مرۆڤ خه‌ته‌نه‌كرا بێت یاخود خه‌ته‌نه‌ نه‌كرا بێ‌، به‌ڵكو بووبێ‌ به‌ بوونه‌وه‌رێكی نوێ‌.16با ئاشتیو به‌زه‌یی بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ بێ‌ كه‌ دوای ئه‌م یاسایه‌ كه‌وتوون، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئیسرائیلی خودا.
17‏ئیتر له‌مه‌ولا گیروگرفتی ترم بۆ مه‌هێننه‌كایه‌وه‌، چونكه‌ له‌له‌شمدا هێماكانی عیسام هه‌ڵگرتووه‌.
‏
18خوشك‏و برایان‏، ئیتر با‏به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵ ڕۆحتان بێت. ئامین.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9