ئەفەسۆس1
1له پۆڵس، نێرراوی عیسای مه‌سیح له‌سه‌ر خواستی خودا، بۆ خوشك‌و برا پیرۆزه باوه‌ڕداره‌كان له عیسای مه‌سیح كه له شاری ئهفهسۆسن.2با به‌ره‌كه‌ت‌و ئاشتی خودای باوكمانو عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ.
پیرۆزی ڕۆحی له‌مه‌سیح دایه
3پیرۆزه خودای باوكی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، ئه‌وه‌ی پیرۆزی كردووین به‌هه‌موو پیرۆزییه‌كی ڕۆحی له ئاسماندا له‌مه‌سیح،4هه‌روه‌ك پێش دروستكردنی جیهان هه‌ڵیبژاردین، هه‌تا پاكوپیرۆزو بێكه‌موكوڕی بین له‌به‌رده‌می.5ئه‌و به‌خۆشه‌ویستی پێشتر دیاریكردین به‌پێی خواست‌و خۆشحاڵی خۆی تا بمانكات به‌ڕۆڵه‌ی خۆی به‌هۆی عیسای مه‌سیح،6بۆ ئه‌وه‌ی ستایشی بكه‌ین بۆ ئه‌و به‌ره‌كه‌ته شكۆداره‌ی به‌خۆڕایی داوێتی پێمان به‌هۆی ڕۆڵه خۆشه‌ویسته‌كه‌یه‌وه.7ئێمه له‌مه‌سیح كڕاینه‌وه به‌خوێنی ئه‌و، گوناهمان به‌خشرا، ئه‌مه‌ش به‌پێی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ره‌كه‌تی خودا بوو،8بهدهستو دڵفراوانی ڕشتی به‌سه‌رماندا به‌وپه‌ڕی دانایی‌و تێگه‌یشتن.9نهێنی خواستی خۆی بۆ ده‌رخستین، به‌پێی خۆشحاڵی خۆی ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستی بوو له‌مه‌سیح،10وه‌ك پلانێك بۆ ته‌واوی زه‌مانه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك به یه‌كه‌وه كۆبكاته‌وه له‌مه‌سیحدا، له‌وانه‌ی له ئاسمان‌و له‌سه‌ر زه‌وین.11له‌مه‌سیحدا خودا ههڵیبژادین به‌پێی بڕیاری پێشووی خۆی، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ده‌كات به‌پێی مه‌به‌ستی خواستی خۆی.12ئێمه دیاری كراین‌و ده‌ستنیشان كراین هه‌تا بۆ ستایشكردنی شكۆمه‌ندی ئه‌و بژین، چونكه له زووه‌وه هه‌موو هیوایه‌كمان له‌سه‌ر مه‌سیح داناوه.13هه‌ر به‌هۆی ئه‌ویشه‌وه بوو كاتێ ووشه‌ی ڕاستیتان بیست واته مزگێنی ڕزگاریتان، هه‌روه‌ها كاتێ باوه‌ڕتان هێنا، مۆركران به ڕۆحی پیرۆزی به‌ڵێن پێدراو،14ئه‌و ڕۆحه وه‌ك پێشه‌كییه‌ك وایه بۆ مـیراتـهكـهمـان، تا كڕێنهوهی ئه‌وانه‌ی هی خودان، بۆ ستایشی شكۆمه‌ندی ئه‌و بێ.نوێژ بۆ ڕۆحی دانایی
15له‌به‌رئه‌وه منیش له‌و كاته‌ی هه‌واڵی باوه‌ڕتانم به‌عیسای خوداوه‌ند بیستووه، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستیتان به‌رامبه‌ر هه‌موو خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان،16ناوه‌ستم له‌سوپاسكردنی خودا له‌پێناوتان، یادتان ده‌كه‌م له نوێژه‌كانم،17تا باوكی شكۆدار، خودای عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان، ڕۆحی دانایی‌و ڕاگه‌یاندنتان له‌زانینی خۆی پێببه‌خشێ.18ئه‌و مێشكتان ڕووناك ده‌كاته‌وه هه‌تا بزانن چییه ئه‌و هیوایه‌ی ئێوه‌ی بۆ بانگكراوه، هه‌روه‌ها بزانن میراته‌كه‌ی چه‌ند شكۆدارو ده‌وڵه‌مه‌نده بۆ خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان،19هه‌روه‌ها چ هێزێكی مه‌زنی بێسنووری له‌ئێمه دایه كه باوه‌ڕدارین، به‌پێی كاری توانا مه‌زنه‌كه‌ی،20ئه‌وه‌ی ته‌واو بوو لهمهسیحداو به‌هۆیه‌وه مه‌سیحی له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه، له‌لای ڕاستی خۆیه‌وه له‌ئاسمان داینا،21له‌سه‌رووی هه‌موو فهرمانڕهوایانو سهرۆكو پێشه‌واو دهسهڵاتدارانو هه‌موو ئه‌وانه‌ی ناویان هه‌یه داینا، نه‌ك ته‌نها له‌م زه‌مانه، به‌ڵكو له‌زه‌مانی داهاتووش.22هه‌روه‌ها هه‌موو شتێكی له‌ژێر پێیه‌كانی داناوه، كردوویه‌تی به‌سه‌ری هه‌موو شتێك بۆ كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران،23كه له‌شی مه‌سیحه‌و ته‌واویه‌تی، ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك ته‌واو ده‌كات له‌هه‌موو شتێك.Biblica, Inc.