گەلاتیا4

كۆیله‌ نا، به‌ڵكو ڕۆڵه‌ی خودا

1با پێتان بڵێم: گه‌ر میراتگر منداڵ بێت‎، له‌نێوان ئه‌و میراتگره‌و كۆیله‌یه‌ك هیچ ‏جیاوازی نییه‌، هه‌رچه‌نده‌ میراته‌كه‌ هه‌مووی هی ئه‌وه‌،2چونكه‌ ده‌بێ‌ له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رپه‌رشتیكارو بریكار بمێنێته‌وه‌، تاكو ئه‌و ماوه‌یه‌ ته‌واو ده‌بێ‌ كه‌ باوكی دایناوه‌.3ئێمه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌، كاتێ‌ منداڵ بووین كۆیله‌ی ده‌ستی هێزه‌كانی جیهان بووین،4به‌ڵام كاتێ‌ ته‌واو بوونی زه‌مانه‌ هات، خودا ڕۆڵه‌ی خۆی [مه‌سیح] نارد بۆ لامان، له‌ ژنێك له‌دایك بوو، له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت له‌دایك بوو،5بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌تن به‌خوێن بیان كڕێته‌وه‌، تاكو خودا ئێمه‌ وه‌كو ڕۆڵه‌ی خۆی قبوڵ بكات.6چونكه‌ ئێوه‌ ڕۆڵه‌ن، خودا ڕۆحی ڕۆڵه‌كه‌ی خۆی خسته‌ ناو دڵمانه‌وه‌، هاوار ده‌كه‌ین: (بابه‌! باوك!)7كه‌واته‌ ئیتر ئێوه‌ كۆیله‌ نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌ن‏، هه‌روه‌ها چونكه‌ ئێوه‌ ڕۆڵه‌ن خودا ئێوه‌ی كرد به‌ میراتگر‏.‏ ئامۆژگاری پۆڵس بۆ غه‌ڵاتیه‌كان
‏
8ئه‌و كاته‌ی ئێوه‌ خوداتان نه‌ده‌ناسی، كۆیله‌ی ئه‌وانه‌ بوون كه‌ به‌سروشت خودا نین،9به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی خوداتان ناسی، یاخود باشتره‌ بڵێن دوای ئه‌وه‌ی خودا ئێوه‌ی ناسی، چۆن ده‌بێ‌ جارێكی دیكه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ لای لاوازیو هه‌ژاری ئه‌م جیهانه‌، بتانه‌وێ‌ ببنه‌‏وه‌ كۆیله‌ی ئه‌وانه‌ سه‌ر له‌نوێ‌؟10ئێوه‌ بایه‌خ ده‌ده‌ن به‌ ڕۆژو مانگ‏و ساڵ‏و وه‌رزی تایبه‌تی!11له‌وه‌ ده‌ترسم به‌خۆڕایی ماندوو بووبم له‌پێناوتان.
‏
12ئه‌ی برایان داواتان لـێ‌ده‌كه‌م، خۆتان وه‌ك من لێ‏بكه‌ن، چۆن من خۆم وه‌كو ئێوه‌ لێ‏كردووه‌. ئێوه‌ هیچ هه‌ڵه‌تان نه‌كردووه‌ سه‌باره‌ت به‌ من،13هه‌رچه‌نده‌ ده‌تانزانی من نه‌خۆش بووم كاتێ‌ یه‌كه‌مجار مزگێنیم پێ‌دان،14نه‌خۆشیه‌كه‌م شتێكی ئاسان نه‌بوو بۆتان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا لێم بێزار نه‌بوون‏و خۆتان دوور نه‌خسته‌وه‌ لێم‎و هیچ خراپه‌یه‌كتان له‌گه‌ڵ نه‌كردم، به‌ڵكو پێشوازیتان لـێ‌كردم وه‌ك فریشته‌ی خودا، ‏وه‌ك عیسای مه‌سیح.15ئه‌و خۆشیه‌تان چی لـێ‌هات؟ من شایه‌تیتان بۆ ده‌ده‌م گه‌ر بتان‏توانییایه‌، چاوی خۆتان ده‌رده‌هێناو ده‌تان‎دا پێم.16ئایا ئێستا بووم به‌ دوژمنتان چونكه‌ ڕاستیتان پێ‌ده‌ڵێم؟
17هه‌ندێك خۆیان به‌دڵگه‌رم ده‌رده‌خه‌ن بۆ ئێوه‌، به‌ڵام نه‌ك به‌ نیازی باش، به‌ڵكو تا له‌ئێمه‌تان دووربخه‌نه‌وه‌و دڵگه‌رم بن بۆ ئه‌وان.18ده‌رخستنی بایه‌خ پێ‌دان شتێكی جوانه‌، گه‌ر هه‌موو كاتێ‌ به‌مه‌به‌ستێكی پاك بێت، نه‌ك ته‌نها ئه‌و كاته‌ی من له‌گه‌ڵتاندام.19منداڵه‌كانم، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌بێ‌ له‌پێناوتان جارێكی دیكه‌ ئازار بچێژم، هه‌تا وێنه‌ی مه‌سیح له‌ژیانتان ده‌ركه‌وێ‌،20چه‌ند حه‌زم ده‌كرد ئێستا له‌ناوتانا‏بم، تا به‌‏شێوه‌یه‌كی دیكه‌ له‌گه‌ڵتان بدوێم، چونكه‌ سه‌رم سوڕماوه‌ لێتان.

نموونه‌ی هاجه‌رو سارا

21پێم بڵێن ئه‌ی ئه‌وانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌ن له‌ژێر سایه‌ی شه‌ریعه‌ت بن، ئایا ئه‌وه‌ی له‌‏شه‌ریعه‌ت باسكراوه‌ نه‌تان‏بیستووه‌؟22چونكه‌ له‌‏كتێبی پیرۆز نووسراوه‌، ئیبراهیم دوو كوڕی هه‌بووه‌، یه‌كێكیان له‌‏هاجه‌ری كۆیله‌ بوو، ئه‌وی دیكه‌یان له‌‏سارای ژنی كه‌ ئازاد بوو.23ئیبراهیم كوڕێكی له‌كۆیله‌كه‌ بوو به‌ پێی خواستی له‌ش، به‌ڵام له‌سارای ژنی كوڕێكی بوو به‌هۆی به‌ڵێن.
‏
24ئه‌م ڕاستیه‌ مانایه‌كی ڕه‌مزی هه‌یه‌. ئه‌و دوو ژنه‌ نموونه‌ی دوو په‌یمانن: یه‌كه‌م په‌یمان له‌ شاخی سینایه‌، منداڵی لێ‌ده‌بێت بۆ كۆیلایه‌تی ئه‌وه‌ش هاجه‌ره‌،25هاجه‌ر به‌ شاخی سینا ده‌وترێ‌‏، له‌عه‌ره‌بستان ڕه‌مزێكه‌ بۆ قودسی ئێستا، ئه‌و له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی كۆیله‌ن.26به‌ڵام قودسی ئاسمانی كه‌ دایكی هه‌موومانه‌ ئازاده‌،27چونكه‌ له‌‏كتێبی پیرۆز نووسراوه‌:
[[دڵشادبه‌ ئه‌ی نه‌زۆك،
ئه‌ی ئه‌وه‌ی منداڵت نییه‌،
‏به‌ده‌نگی به‌رز ستایشی خودا بكه‌،
‏ئه‌ی ئه‌وه‌ی ژانی منداڵ‎بوون نازانی،
چونكه‌ تۆ ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌ته‌نهای،
‏ژماره‌ی منداڵه‌كانت زیاتره‌ له‌وه‌ی مێرده‌كه‌ی له‌گه‌ڵیه‌تی.]]
28به‌ڵام ئێوه‌ ئه‌ی برایان، ڕۆڵه‌ی به‌ڵێنن وه‌ك ئیسحاق.29جا چۆن له‌سه‌رده‌می ڕابووردوو ئه‌وانه‌ی به‌پێی له‌ش له‌دایك بوون، ئه‌وانه‌یان ده‌چه‌وسانده‌وه‌ كه‌ به‌پێی ڕۆح له‌دایك بوون، ئێستاش هه‌مان‎شت ڕوو ده‌دات.30‏كتێبی پیرۆز له‌م باره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێ‌ چی؟ ده‌ڵێ‌: [[كۆیله‌كه‌ له‌گه‌ڵ كوڕه‌كه‌ی بكه‌ده‌ره‌وه‌، تا كوڕی كۆیله‌كه‌ میراتگر نه‌بێ‌ له‌گه‌ڵ كوڕی ئازاده‌كه‌.]]31كه‌واته‌ ئه‌ی برایان ئێمه‌ ڕۆڵه‌ی كۆیله‌كه‌ نین، به‌ڵكو ڕۆڵه‌ی ئازاده‌كه‌ین.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9