گەلاتیا3
باوه‌ڕ یاخود شه‌ریعه‌ت؟
1ئه‌ی دانیشتوانی بێمێشكی غه‌ڵاتیه! كێ جادووی لـێكردوون؟ ئایا له‌پێش چاوتان وێنه‌ی عیسای مه‌سیح به له‌خاچدراوی به‌ڕوونی نه‌كێشراوه؟2ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌م بده‌نه‌وه: ئایا ڕۆحی پیرۆزتان به‌هۆی كاركردن به‌شه‌ریعه‌ت وه‌رگرت، یاخود به‌هۆی باوه‌ڕتان به‌وه‌ی بیستتان؟3باشه چۆن ده‌بێت ئه‌وه‌نده بێمێشك بن؟ ئه‌وه‌ی به‌ڕۆح ده‌ستتان پێكرد، ئایا ئێستا به‌له‌ش كۆتایی پێده‌هێنن؟4ئایا ئازاركێشانتان بێ سوود بوو؟ گه‌ر به‌ڕاستی بێسوود بوو.5ئایا ئه‌وه‌ی ڕۆحتان پێ دهبهخشێو كاری سه‌رسوڕهێنه‌رتان لادهكات، ئه‌مه به‌هۆی كاركردن بهشهریعهته، یاخود به‌هۆی باوه‌ڕتان به‌وه‌ی بیستتان؟6وه‌ك چۆن ئیبراهیم [[باوه‌ڕی به‌خودا هێنا، ئه‌مه‌ش به ڕاستودروستی بۆی دانرا.]]7جا بزانن ئه‌وانه‌ی له‌سه‌ر ڕێگای باوه‌ڕ ده‌ڕۆن نه‌وه‌ی ئیبراهیمن.8كتێبی پیرۆزیش پێشبینی ده‌كات، گه‌لان بێ‌تاوان ده‌بن به‌هۆی باوه‌ڕ. خودا مزگێنی به ئیبراهیمداو ووتی: [[به‌هۆی تۆوه هه‌موو گه‌لان پیرۆز ده‌بن.]]9كه‌واته ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدارن پیرۆزبوون له‌گه‌ڵ ئیبراهیمی باوه‌ڕدار. 10هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشت به‌كرداری شه‌ریعه‌ت ده‌به‌ستن، له‌ژێر نه‌فره‌ت دان، چونكه له‌كتێبی پیرۆز نووسراوه: [[نه‌فره‌ت لێكراوه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر هه‌موو نووسراوه‌كانی شه‌ریعه‌ت ناچهسپێتو په‌یڕه‌ویان ناكات.]]11ئه‌وه‌ش ئاشكرایه كه‌س به‌شه‌ریعه‌ت له‌به‌رامبه‌ر خودا بێ‌تاوان نابێت، چونكه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ: [[ئه‌وه‌ی به باوه‌ڕ بێ‌تاوان ده‌بێ، ده‌ژی.]]12به‌ڵام شه‌ریعه‌ت پشتنابهستێ به باوه‌ڕ، چونكه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێت: [[ئه‌وه‌ی كار بهڕاسپاردهكانی شه‌ریعه‌ت بكات، به‌شه‌ریعه‌ت ده‌ژی.]]13مه‌سیح ئێمه‌ی به‌خوێن كڕییه‌وه له‌نه‌فره‌تی شه‌ریعه‌ت به‌وه‌ی بوو به‌نه‌فره‌ت لێكراو له‌پێناوی ئێمه، چونكه نووسراوه: [[نه‌فره‌ت لـێ‌كراوه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر دار هه‌ڵبواسرێ]].14ئێمه‌ی به‌خوێن كڕیه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پیرۆزی ئیبراهیم به‌هۆی عیسای مه‌سیح بهمیللهتانیش ببهخشرێو به‌ڵێنی ڕۆح وه‌رگرین ئه‌وه‌ی به‌باوه‌ڕه.پهیمانو شه‌ریعه‌ت
15ئه‌ی برایان، با نموونه‌یه‌كی مرۆڤانه‌تان بۆ بهێنمه‌وه، شتێكی ئاشكرایه گه‌ر یه‌كێك په‌یمانێكی مۆركراوی پێ بێ، یه‌كێكی تر ناتوانێ به‌تاڵی بكاته‌وه یاخود شتێكی بخاته سه‌ر.16كاتێ خودا بهڵێنیدا به ئیبراهیمو نه‌وه‌كه‌ی، مه‌به‌ست له ووشه‌ی نه‌وه‌كه‌ی ته‌نها مه‌سیحه كه شێوه‌ی تاكی هه‌یه، چونكه نه‌یووتوه نه‌وه‌كانی تا شێوه‌ی كۆمه‌ڵ وه‌رگرێ.17مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه: ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی دوای چوارسه‌دو سی ساڵ هات، پاش په‌یمانی خودا له‌گه‌ڵ ئیبراهیم، په‌یمانی چه‌سپاوی پێشووی خودا به‌تاڵ ناكاته‌وه، تاكو به‌ڵێنه‌كه بشكێنێ.18گه‌ر میراتی خودا به شه‌ریعه‌ت بێ، ئیتر په‌یوه‌ندی به به‌ڵێن نییه. به‌ڵام خودا به به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌ڵێنی به ئیبراهیمداو كردی به میراتگر.مه‌به‌ستی شه‌ریعه‌ت
19كـهواته شه‌ریعه‌ت بۆ چییه؟ خودا دایناوه به‌هۆی پێشێلكاریه‌كان، كاریشی پێكرا تا ئه‌و كاته‌ی نـهوهكــهی ئیبراهیم هات، ئه‌وه‌ی خــودا بـهڵێنـی پێــدابوو. ئه‌م شهریعهتهش لهفریشتهكانهوه به‌هۆی پهیوهندیڕێكخهرێك بۆ ئێمه هێنرا.20هه‌ر چۆنێك بێ پهیوهندیڕێكخهر ته‌نها نوێنه‌ری یه‌ك لایه‌ن نییه، به‌ڵام خودا یه‌كه.21ئایا ئه‌مه ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ شه‌ریعه‌ت دژی به‌ڵێنه‌كانی خودایه؟ نه‌خێر بێگومان، چونكه گه‌ر ئه‌و شه‌ریعه‌ته‌ی دراوه به مرۆڤ بیتوانیایه ژیان ببه‌خشێ، ئه‌وا به‌ڕاستی بێتاوانی به‌شه‌ریعه‌ت ده‌بوو.22به‌ڵام كتێبی پیرۆز هه‌موو شتێكی كردۆته دیلی گوناه، تا ئه‌و به‌ڵێنه‌ی به‌هۆی باوه‌ڕ دراوه له‌عیسای مه‌سیح، بدرێ به‌وانه‌ی باوه‌ڕ ده‌هێنن.23پێش ئه‌وه‌ی باوه‌ڕمان بۆ بێت، له‌لایه‌ن شه‌ریعه‌ته‌وه به‌ندكرا بووین، به‌به‌ستراوی مابووینه‌وه تا ڕاگه‌یاندنی باوه‌ڕ.24كه‌واته، تا هاتنی مه‌سیح شه‌ریعه‌ت تهمێكهرمان بوو، تاكو به‌باوه‌ڕ بێ‌تاوان بین،25به‌ڵام ئێستا باوه‌ڕ هاتووه، ئێمه ئیتر له‌ژێر سایه‌ی ته‌مێكه‌ر نین.26چونكه ئێوه به‌هۆی باوه‌ڕ له‌عیسای مه‌سیحدا هه‌موو ڕۆڵه‌ی خودان.27ئیتر مه‌سیحتان له‌به‌ركردووه، چونكه به‌ناوی ئه‌وه‌وه لهئاوههڵكێشراون.28ئێستا جیاوازی نییه، گه‌ر جووله‌كه یاخود یۆنانی، كۆیله یاخود ئازاد، ژن یاخود پیاوبن، چونكه هه‌مووتان یه‌كن له‌عیسای مه‌سیح.29جا گه‌ر ئێوه سه‌ر به مه‌سیح بن، ئه‌وا له‌نه‌وه‌ی ئیبراهیمن، میراتگرن به‌پێی به‌ڵێنه‌كه.Biblica, Inc.