گەلاتیا1

1له‌پۆڵسه‌وه‌، ئه‌وه‌ی نه‌له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌‏و نه‌ به‌هۆی خه‌ڵك نێرراوه‌، به‌ڵكو له‌لایه‌ن عیسای مه‌سیح‏و خودای باوك ئه‌وه‌ی مه‌سیحی له‌نێو مردووان زیندوو‏كرده‌وه‌.2هه‌روه‌ها له‌‏هه‌موو ئه‌و خوشك‏و برایانه‌ی لێره‌ له‌گه‌ڵم‏دان. بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕدارانه‌ی له‌ناوچه‌ی غه‌ڵاتیه‌ن.3با ئاشتیو به‌ره‌كه‌تی خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ‌،4ئه‌وه‌ی خۆی كرد به‌ قوربانی له‌پێناوی گوناهه‌كانمان، تا ڕزگارمان بكات له‌م جیهانه‌ خراپه‌ی ئێستا، به‌پێی خواستی خودای باوكمان.5بۆ ئه‌وه‌ شكۆمه‌ندی تاهه‌تایه‌. ئامین.

مزگێنییه‌كی دیكه‌ نییه‌

6من سه‌رم سوڕماوه‌. چۆن وا به‌خێرایی واز له‌و كه‌سه‌ ده‌هێنن كه‌ به‌به‌ره‌كه‌تی مه‌سیح بانگی كردوون، شوێنی مزگێنییه‌كی دیكه‌ ده‌كه‌ون؟7‏مه‌به‌ستم ئه‌وه‌ نییه‌ مزگێنیه‌كی دیكه‌ هه‌بێ‌، به‌ڵكو هه‌ندێك له‌ناوتان ده‌یانه‌وێ‌ سه‌رتان لـێ‌بشێوێنن‏و مزگێنی مه‌سیح تێك‏بده‌ن.8به‌ڵام ته‌نانه‌ت گه‌ر ئێمه‌ مزگێنیه‌‏كمان پێدان، یاخود فریشته‌ی ئاسمان مزگێنییه‌كی پێدان، جگه‌ له‌وه‌ی له‌‏ئێمه‌وه‌ پێتان دراوه‌، با نه‌فره‌تی لـێ‌ بێت.9هه‌روه‌ك پێشتر پێمان ووتون ئێستاش پێتان ده‌ڵێمه‌وه‌، گه‌ر یه‌كێك مزگێنییه‌كی پێ‌دان جگه‌ له‌وه‌ی له‌ ئێمه‌وه‌ پێتان دراوه‌، با نه‌فره‌تی لـێ‌بێ‌. ‏10ئایا ئێستا هه‌وڵ ‎ده‌ده‌م بۆ به‌ده‌ست‏هێنانی ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكی یاخود ڕه‌زامه‌‏ندی خودا؟ یان داوای ئه‌وه‌ ده‌كه‌م خه‌ڵكی ڕازی بكه‌م؟ گه‌ر تا ئێستا خه‌ریكی ڕازیكردنی خه‌ڵكی بوومایه‌ نه‌ده‌بوومه‌ به‌نده‌ی مه‌سیح.

چۆن پۆڵس بوو به‌ نێرراو؟

11برایان باش بزانن ئه‌و مزگێنییه‌ی ڕام‏گه‌یاندووه‌، مزگێنییه‌ك نییه‌ له‌مرۆڤ بێ‌،12له‌‏كه‌سیشم وه‌رنه‌گرتوه‌، كه‌سیش فێری نه‌كردووم، به‌ڵكو به‌ڕاگه‌یاندنی عیسای مه‌سیح بۆم هاتووه‌.
‏
13چونكه‌ ‏ده‌زانن، چۆن جاران وه‌ك جووله‌كه‌یه‌ك ژیاوم، چۆن كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانی خودام دڕندانه‌ چه‌وساندۆته‌وه‌و هه‌وڵم‏داوه‌ له‌ناویان ببه‌م،14هه‌روه‌ها چۆن له‌باره‌ی جێ‌به‌جێ‌كردنی كاروباری ئایینی جووله‌كه‌ باشتر بووم له‌زۆربه‌ی هاوڕێیه‌كانم، هه‌روه‌ها زۆر دڵگه‌رمتر بووم له‌وان بۆ داب‏ونه‌ریتی باوباپیرانمان.15به‌ڵام خودا به‌ به‌ره‌كه‌تی خۆی پێش له‌دایك‎بوونم هه‌ڵیبژاردم‏و بانگی كردم‏،16خۆشحاڵ بووم ڕۆڵه‌كه‌ی بۆ من ڕابگه‌ینێ‌، هه‌تا منیش مزگێنی پێ‌بده‌م له‌ناو میلله‌تان، ئه‌و كاته‌ ڕاوێژم له‌گه‌ڵ هیچ كه‌س نه‌كرد.17نه‌چووم بۆ قودس بۆ لای ئه‌وانه‌ی پێش من نێرراو بوون، به‌ڵكو یه‌كسه‌ر ڕۆیشتم بۆ عه‌ره‌بستان، له‌وێشه‌وه‌ گه‌ڕامه‌وه‌ بۆ دیمه‌شق.
‏
18ئینجا دوای سێ‌ ساڵ ڕۆیشتم بۆ قودس، تاكو په‌ترۆس ببینم، پانزه‌ ڕۆژ لای ئه‌و مامه‌وه‌.19به‌ڵام له‌وێ‌ هیچ نێرراوێكی ترم نه‌دی جگه‌ له‌‏یاقوبی برای خوداوه‌ند نه‌بێ‌.20ئه‌وه‌ی بۆتانی ده‌نووسم، خودا ده‌زانێ‌ درۆ نییه‌.21دوایی بۆ هه‌رێمه‌كانی سوریاو كیلیكیه‌ چووم.22به‌ڵام هێشتا كۆمه‌ڵه‌ باوه‌ڕداره‌كانی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌ كه‌ له‌مه‌سیحن منیان نه‌ده‌ناسی.23ته‌نها بیستبوویان: (ئه‌و پیاوه‌ی جاران ئێمه‌ی ده‌چه‌وسانده‌وه‌، ئێستا خۆی مزگێنی ئه‌و باوه‌ڕه‌ ده‌دات، كه‌ جاران هه‌ولـێ‌ له‌ناوبردنی ‏ده‌دا.)24ئیتر ئه‌وان ستایشی خودایان كرد به‌هۆی منه‌وه‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9