دووەم کۆرنسۆس13
خۆتان تاقیبكه‌نه‌وه
1ئه‌مه سێهه‌م جاره دێم بۆ لاتان، [[هه‌ر مــه‌سه‌له‌یه‌ك پێویـسته به‌شایه‌تی دووان یان سـیان بچه‌ســپێ.]]2جاری پێشوو كـه لاتان بووم ئێوه‌م ئاگـاداركـرده‌وه، ئێستاش جارێكی‌تر له‌م نامه‌یه ئه‌وانه‌ی جـاران گــوناهیان كردووه له‌گه‌ڵ هــه‌مــوو ئه‌وانیتر ئاگاداریان دهكــهمـهوهو پێیان ڕاده‌گه‌یه‌نم گه‌ر هــاتوو جــارێكیتر بۆ لاتان بێم به‌زه‌ییم به كـه‌س نایه‌ته‌وه،3چــونكــه ئێوه داوای به‌ڵگه له‌من ده‌كه‌ن كه‌وا عیسا به‌هۆی مــن ده‌دوێ لــه‌گه‌ڵتان. ئه‌و سه‌باره‌ت به ئێوه لاواز نییه، به‌ڵكــو به‌توانــایه لــه‌ناوتان.4ڕاسته عیسا له‌لاوازی له‌خاچدرا، به‌ڵام ئێستا زیندووه به‌هۆی توانای خوداوه، چونكه ئێمه لاوازین لــه‌ئه‌ودا، به‌ڵام لــه‌لایه‌ن ئێو ئێمه پێویسته لــه‌ئه‌ودا بژین به‌هێزو توانای خودا.5جــا خــۆتان تاقــیبكه‌نه‌وه‌و سه‌یری خۆتان بكه‌ن بزانن به باوه‌ڕ ده‌ژیـن! له‌خــۆتان بكــۆڵنه‌وه، ئایا نازانن عیسای مــه‌سیح لـهناوتاندایه؟ گــه‌ر ئه‌مه نه‌زانن ئه‌وا ئێوه سه‌رنه‌كـه‌وتوون لــه‌تاقیكردنه‌وه.6به‌ڵام هــیوادارم، بزانن ئێمه له‌و تاقـــیكـردنه‌وه‌یه ده‌رچـووین.7ئێمه نوێژ ده‌كـــه‌ین بۆ خودا تا یارمــه‌تیتان بدات‌و هــه‌ڵه نه‌كـه‌ن، ئه‌مه‌ش لــه‌به‌رئه‌وه نییه تا ده‌ركــه‌وێ ئێمه مرۆڤی چاكین، به‌ڵكو ته‌نهــا بۆ ئـه‌وه‌یه ئێوه چی چاك‌و ڕاسـته بیـكه‌ن، هــه‌رچـه‌نده خه‌ڵكی به ســه‌رنه‌كـه‌وتوومان دابنێن.8چونكه ناتوانین هــیچ شــتێ بكه‌ین دژی ڕاستی، به‌ڵكو ده‌مـانه‌وێ خزمه‌تی بكـه‌ین.9ئه‌وسـا چـه‌ند دڵشاد ده‌بین گــه‌ر لـه بێ هــێزی ئێمـه ئێوه به‌هێز بن، نـوێژی ئێمــه‌ش بۆ تـه‌واوی ئـێوه‌یـه.10وا پێــش ئــه‌وه‌ی بۆ لاتان بێم هــه‌مــوو شتێكم بۆ نووسین، هه‌تا كــاتێ هــاتم بۆ لاتان ناچار نه‌بم به ڕه‌قی له‌گه‌ڵتان بجوڵێمه‌وه، چـونكه خــوداوه‌ند ده‌ســه‌ڵاتی داوه پێم تا بنیادتان بكـــه‌م نه‌ك هــهڵــتانبوهشێنم.هاندان‌و سڵاوی كۆتایی
11لـه‌كـۆتاییدا ئه‌ی برایان، خواحافیز، بۆ ته‌واوی هه‌وڵبده‌ن، ئاگاتان لـه‌داواكاریه‌كانم بێ، ڕێك بكه‌ون، له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ئاشتی بژین، ئه‌وسا خودای ئاشتی‌و خۆشه‌ویستی لـه‌گــه‌ڵتان ده‌بێ.12به‌مــاچی پیرۆز سڵاو له‌یه‌كتری بكه‌ن.13هه‌موو خوشــكو برا پیرۆزه‌كــانی ئێره سڵاوتان لـێ ده‌كه‌ن.14بابه‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانو خۆشه‌ویستی خودا‌و به‌شــداری ڕۆحی پیرۆز له‌گه‌ڵ هه‌مــووتان بێ.Biblica, Inc.