ئەفەسۆس6
دایك‌و باوك‌و منداڵ
1ئه‌ی منداڵان گوێڕایه‌ڵی دایك‌و باوكتان بن له‌خوداوه‌ند، چونكه ئه‌مه ڕاسته.2[[ڕێزی دایك‌و باوكتان بگرن]]، [ئه‌مه یه‌كه‌م ڕاسپارده‌یه به بهڵێنهوهیه]،3[[تاوه‌كو چاكه بێته ڕێگاتو ته‌مه‌نت درێژ بێت له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه.]]4ئێوه‌ش ئه‌ی باوكان، ڕقی منداڵه‌كانتان هه‌ڵمه‌ستێنن، به‌ڵكو به‌خێویان بكه‌ن به‌پێی ڕاسپارده‌و تهمێكردنی خوداوه‌ند.كۆیله‌و گه‌وره‌كانیان
5ئه‌ی كۆیله‌كان، گوێڕایه‌ڵی گه‌وره‌كانتان بن له‌سه‌ر ئه‌م زه‌ویه بهترسو له‌رزو دڵسۆزییه‌وه، هه‌روه‌ك بۆ مه‌سیح بێت.6خزمه‌ت مه‌كه‌ن له‌به‌رچاو تا خه‌ڵكی لێتان ڕازی بێ، به‌ڵكو به‌هه‌موو دڵتانه‌وه وه‌ك كۆیله‌یه‌كی مه‌سیح به‌خواستی خودا كار بكه‌ن.7باخزمهتكردنتان به‌دڵسۆزی بێ وه‌ك بۆ خوداوه‌ندی بكه‌ن نه‌ك بۆ خه‌ڵكی.8بزانن خوداوه‌ند پاداشتی هه‌موو كه‌سێك ده‌داته‌وه، كۆیله بێت یاخود ئازاد به‌پێی كرداری چاكی.9ئێوه‌ش ئه‌ی گه‌وره‌كان، به هه‌مان شێوه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانتان، له‌هه‌ڕه‌شه‌كردن دووربكهون، بزانن گه‌وره‌ی ئهوانو ئێوه له‌ئاسمانه، ئه‌ویش لایه‌نگیری كه‌س ناكات.
چه‌كی ته‌واوی خودا
10له كۆتاییدا به‌هێزبن له خوداوه‌ندو له هێزه مه‌زنه‌كه‌ی.11خۆتان چه‌كدار بكه‌ن به‌چه‌كی ته‌واوی خودا، تا بتوانن به‌رامبه‌ر پلانه‌كانی شه‌یتان خۆتان ڕاگرن.12چونكه زۆرانبازی ئێمه له‌گه‌ڵ گۆشت‌و خوێن نییه، به‌ڵكو دژی سهرۆكهكانو ده‌سه‌ڵاتدارانی ڕۆحه به‌دكاره‌كانه، هه‌روه‌ها دژی فه‌رمانڕه‌وایانی تاریكی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی جیهانه، دژی سه‌ربازه ڕۆحیه‌كانی شه‌یتانه له‌ئاسمان.13له‌به‌ر ئه‌وه خۆتان چه‌كدار بكه‌ن به چه‌كی ته‌واوی خودا، هه‌تا له‌ڕۆژی به‌دكار، بتوانن دژی بوه‌ستن، هه‌روه‌ها دوای ته‌واو بوونی هه‌موو شتێك، بچه‌سپێن.14بۆیه چه‌سپاوبن. با ڕاستی پشتێن بێت به‌ناو قهدتان، سپهری ڕاستودروستی به سنگتانه‌وه بێت،15هه‌روه‌ها ئاماده‌بوونتان بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ی مزگێنی ئاشتی پێڵاو بێت له‌پێتان،16له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه، قه‌ڵغانی باوه‌ڕ هه‌ڵگرن، به‌هۆیه‌وه هه‌موو تیره گڕداره‌كانی شه‌یتان ده‌كوژێننه‌وه.17هه‌روه‌ها كڵاوی ئاسنینی ڕزگاری له‌سه‌رتان بكه‌ن، شمشێری ڕۆح هه‌ڵگرن كه ووشه‌ی خودایه.18هه‌موو كاتێك له‌نوێژكردن بن به‌ڕۆح، بۆ هه‌موو نوێژكردن‌و پاڕانه‌وه‌یه‌ك شه‌واره بگرن‌و هه‌ر به‌رده‌وامبن له‌سه‌ر پاڕانهوهكهتان له‌خودا له‌پێناوی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان.19هه‌روه‌ها بۆ منیش تاخودا ووشه‌ی گونجاوم بداتێ كاتی ده‌مم ده‌كه‌مه‌وه، تابتوانم بێ‌ترس نهێنی مزگێنی ڕابگه‌ێنم،20ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا باڵێۆزم له‌ناو كۆت‌و زنجیر، هه‌تا بهچاونهترسی ئاشكرای بكه‌م، به‌و شێوه‌یه‌ی پێویسته له‌سه‌رم بدوێم. سڵاوی كۆتایی
21جا تا ئێوه‌ش بزانن هه‌واڵم چییه‌و خه‌ریكی چیم، تیخیكۆس، برای خۆشهویستمو خزمه‌تكاری سه‌رڕاست له خوداوه‌ند، هه‌موو شتێكتان پێ ڕاده‌گه‌ینێ.22به‌تایبه‌تی ئه‌و ده‌نێرم بۆ لاتان تا هه‌واڵی ئێمه‌تان بداتێ‌و ووره‌تان به‌رزبكاته‌وه.23با ئاشتی بۆ برایان بێت له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویستی به‌باوه‌ڕ له‌خودای باوك‌و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند.24به‌ره‌كه‌ت له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌وانه بێت، كه عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندیان خۆشده‌وێت بهخۆشهویستیهكی نه‌فه‌وتاو.
Biblica, Inc.