ئەفەسۆس5
وه‌كو ڕۆڵه‌ی ڕووناكی بژین
1كه‌واته لاسایی خودا بكه‌نه‌وه، وه‌ك ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستی،2به خۆشه‌ویستی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن، وه‌ك مه‌سیح چۆن ئێمه‌ی خۆشویستو له‌پێناوی ئێمه خۆی كرد به‌قوربانی، ئه‌و قوربانییه‌ی لای خودا بۆنخۆش‌و په‌سه‌ندكراوه.3به‌ڵام داوێنپیسی‌و گڵاویو چاوچنۆكی لهخوشكو برا پیرۆزه‌كان ناوه‌شێته‌وه، ئێوه‌ش له‌نێوانتان با ئه‌و شتانه ناویشی نه‌بێ.4هه‌روه‌ها قسه‌ی ناشـیرینو ســووكو هـیچوپووچ شـایــانــی ئێوه نییه، به‌ڵكو باشتره بۆتان ده‌م بهسـوپـاس بـن،5بێگومان بن لــه‌وه‌ی هــه‌مــوو داوێنپیسو گڵاو و چاوبرسییهك بتپه‌رسته، میراتی نییه لهپادشاهێتی مهسیحو خودا.6باكه‌س به‌ووشه‌ی هیچوپووچ هه‌ڵتاننه‌خه‌ڵه‌تێنێ، چونكه به‌هۆی ئه‌و شتانه تووڕه‌یی خودا به‌سه‌ر ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون دێت.7له‌به‌ر ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه‌دا به‌شداری هیچ شتێك مه‌كه‌ن.8جاران ئێوه‌ش تاریكی بوون، به‌ڵام ئێستا ڕووناكین له‌خوداوه‌ند، كه‌واته وه‌ك ڕۆڵه‌ی ڕووناكی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن-9چونكه به‌روبوومی ڕووناكی له‌هه‌موو باشه‌و دروستی‌و ڕاستیه‌ك دایه -10هه‌وڵ بده‌ن ڕه‌زامه‌ندی خودا بدۆزنه‌وه.11به‌شداری كاری هیچو پووچی تاریكی مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ئاشكرای بكه‌ن.12ئه‌و كارانه‌ی ئه‌وان به نهێنی ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت ناوهێنانی شه‌رمه‌زارییه.13به‌ڵام هه‌موو شتێك كه ئاشكرا كرا به‌ڕووناكی ده‌بینرێ،14چونكه هه‌ر شتێك كه بینرا ئه‌وه ڕووناكییه. بۆیه ووتویه‌تی:
(ئه‌ی نووستو خه‌به‌رت بێته‌وه،
له‌نێو مردووان هه‌سته‌وه، تامهسیح به‌سه‌رت بدره‌وشێته‌وه.(15كه‌واته به‌ووردی ئاگاتان لهههڵسوكهوتی خۆتان بێ، نه‌ك وه‌ك خه‌ڵكی نه‌فام، به‌ڵكو وه‌ك مرۆڤی دانا.16هیچ كاتێك به‌فیڕۆ مه‌ده‌ن، چونكه زه‌مانه به‌دكاره.17له‌به‌ر ئه‌وه نه‌فام مه‌بن، به‌ڵكو تێبگه‌ن خواستی خوداوه‌ند چییه.18خۆتان به‌مه‌ی سه‌رخۆش مه‌كه‌ن، چونكه به‌ڕه‌ڵڵایی تیادایه، به‌ڵكو خۆتان به‌ڕۆحی پیرۆز پڕ بكه‌ن،19له‌گه‌ڵ یه‌كتری بهزهبوورو سروود‌و گۆرانی ڕۆحی بدوێن، به‌هه‌موو دڵتان گۆرانی‌و ستران بۆ خوداوه‌ند بڵێن،20هه‌موو كاتێ سوپاسی خودای باوك بكه‌ن بۆ هه‌موو شتێك به‌ناوی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند،21ملكه‌چی یه‌كتری بن به‌ترسی عیسای مه‌سیح.
ژن‌و مێرده‌كان
22ئه‌ی ئافره‌تان ملكه‌چی مێرده‌كانتان بن هه‌روه‌ك بۆ خوداوه‌ند،23چۆن مه‌سیح سه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانه كه له‌شی خۆیهتیو خۆی ڕزگاركهریهتی، ئاوا پیاو سه‌ری ژنه.24جا چۆن كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ملكه‌چ ده‌بێ بۆ مه‌سیح، هه‌روه‌ها با ژنانیش ملكه‌چ بن بۆ مێرده‌كانیان له‌هه‌موو شتێك.25ئێوه‌ش ئه‌ی پیاوان، ژنه‌كانتان خۆشبوێ هه‌روه‌ك مه‌سیح چۆن كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی خۆشویستو خۆیكرد به قوربانی له‌پێناوی.26تا پیرۆزی بكات‌و پاكیبكاتهوه بهشووشتن به‌ئاو و به‌ووشه،27تا كۆمه‌ڵێكی شكۆدار بۆ خۆی ئاماده بكات، بێ له‌كه‌و لۆچو هه‌ر شتێكی وه‌ك ئه‌وانه بێ، پاك‌و پیرۆز‌و بێ كه‌موكوڕی بێ.28پێویسته له‌سه‌ر پیاوان ژنی خۆیان خۆشبوێ، وه‌ك له‌شی خۆیان خۆشده‌وێ، ئه‌وه‌ی ژنه‌كه‌ی خۆشبوێ خۆی خۆشده‌وێ.29هه‌رگیز هیچ كه‌سێك ڕقی له له‌شی خۆی نابێته‌وه، به‌ڵكو خۆراكی دهداتێو بایه‌خی پێده‌دات، به هه‌مان شێوه مه‌سیح بایه‌خ به‌كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران ده‌دات.30چونكه ئێمه ئه‌ندامی له‌شی ئه‌وین،31[[له‌به‌رئه‌وه پیاو دایك‌و باوكی خۆی بهجێدههێڵێو له‌گه‌ڵ ژنه‌كه‌ی یه‌كده‌گرێ، ئه‌وسا هه‌ر دووكیان ده‌بن به‌یه‌ك له‌ش.]]32ئه‌مه نهێنیه‌كی گه‌وره‌یه، ئه‌مه ده‌ڵێم سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی مه‌سیح به‌كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران.33له‌به‌رئه‌وه با هه‌ر یه‌ك له‌ئێوه ژنه‌كه‌ی وه‌ك خۆی خۆشبوێ، ژنیش ده‌بێ ڕێزی مێرده‌كه‌ی بگرێ.Biblica, Inc.