ئەفەسۆس4
یه‌ك لهشو یه‌ك ڕۆح
1منی به‌ندكراو له‌پێناوی خوداوه‌ند، داوتان لێ‌ده‌كه‌م به‌شێوه‌یه‌ك بژین شایانی ئه‌م بانگه‌وازه بێ كه ئێوه‌ی پێ بانگكراوه.2به هه‌موو ساكاریو نهرمونیانیو ئارام گرتنه‌وه، به خۆشه‌ویستی له‌یه‌كتری قبوڵ بكه‌ن.3به‌په‌رۆش بن بۆ پاراستنی یه‌كێتی ڕۆح به‌و ئاشتییه‌ی به‌یه‌كه‌وه ده‌تان به‌ستێته‌وه.4چونكه یه‌ك لهشو یه‌ك ڕۆحتان هه‌یه‌و له‌یه‌ك هیوادا ئێوه بانگ كراون،5یه‌ك خوداوه‌ندو یه‌ك باوه‌ڕو یه‌ك له‌ئاوهه‌ڵكێشانمان هه‌یه.6یه‌ك خودا باوكی هه‌مووانه، له‌سه‌رووی هه‌مووانه، به‌هۆی هه‌مووانه‌وه‌یه‌و له‌ناو هه‌موواندایه.7به‌ڵام هه‌ر یه‌كه‌مان به‌شی هه‌یه له به‌ره‌كه‌تی خودا، به‌پێی پێوانه‌ی به‌ره‌كه‌تی مه‌سیح،8له‌م باره‌یه‌وه كتێبی پیرۆز ده‌ڵێ:]]كاتێ ئه‌و به‌رزبووه‌وه بۆ ئاسمان،
خه‌ڵكی به‌دیلگرت،
دیاری به‌خه‌ڵكی به‌خشی.[[
9كه ده‌ووترێ (به‌رزبووه‌وه) ته‌نها مانای ئه‌وه‌یه، هه‌ر ئه‌ویش بوو هاته خواره‌وه بۆ نزمترین شوێنی زه‌وی.10ئه‌وه‌ی هاته خواره‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی هه‌ر ئه‌ویش بوو به‌رزبووه‌وه بۆ سه‌ر هه‌موو ئاسمانه‌كان، تا هه‌موو شتێك پڕ بكاته‌وه.11به‌هه‌ندێكی به‌خشیوه ببن به نێرراو، هه‌ندێك به ووشه‌ی خودا بدوێن، هه‌ندێك ببن به مزگێنیده‌رو هه‌ندێكی تر ببن به شوان‌و مامۆستا،12بۆ ئاماده‌كردنی خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان بۆ كاری خزمه‌تكردن له‌پێناوی بنیادنانی له‌شی مه‌سیح،13هه‌تا هه‌موومان بگه‌ین به یه‌كێتی باوه‌ڕو ناسینی ڕۆڵه‌ی خودا، ببین به‌مرۆڤێكی پێگه‌یشتوو، بگه‌ین به ئاستی ته‌واوی باڵای مه‌سیح.
14ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر وه‌ك منداڵ نه‌مێنینه‌وه، شه‌پۆڵ بمانهێنێ‌و بمانبات، هه‌روه‌ها هه‌ر بایه‌كی فێركردنه‌كان هه‌ڵبكات له‌گه‌ڵ خۆیمان ببات، به‌ساخته‌ی مرۆڤ به‌لێزانینیان له‌فێڵبازی كه به‌ره‌و تاریكیمان ده‌بات.15به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌مه ڕاستگۆ بن له‌خۆشه‌ویستی، گه‌شه بكه‌ن له‌هه‌موو شتێك به‌هۆی ئه‌و، ئه‌وه‌ی سه‌ره، واته مه‌سیح.16به‌هۆی ئه‌و هه‌موو ئه‌ندامه‌كانی له‌ش تێك هه‌ڵكێشراوه‌و به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه به‌جومگه‌كان، به‌گوێره‌ی پێوانه‌ی كاركردنی هه‌ر ئه‌ندامێك، به‌مه له‌ش گه‌شه دهكاتو خۆی بنیاد ده‌نێ له‌خۆشه‌ویستی.
ژیانی نوێ له‌مه‌سیح
17من ئه‌مه‌تان پێ ده‌ڵێم، به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه شایه‌تی ده‌ده‌م، ئێوه پێویسته ئیتر له‌مه‌ولا وه‌ك گه‌لانی بێ باوه‌ڕ نه‌ژین، ئه‌وانه بیریان هیچو پووچه،18مێشكیان تاریكه‌و دوورن له‌ژیانی خودا به‌هۆی ئه‌و نه‌زانیه‌ی تیایاندایه‌و به‌هۆی دڵڕه‌قیان.19هه‌ستیان نه‌ماوه‌و خۆیان داوه‌ته ده‌ست به‌ڕه‌ڵڵایی، چاوچنۆكن بۆ كردنی هه‌موو جۆره كردارێكی گڵاو.20به‌ڵام ئێوه به‌م شێوه‌یه مه‌سیح فێرنه‌بوون.21گه‌ر گوێتان لێی گرتووه‌و ئه‌و شتانه‌ی لێ‌فێربوون هه‌روه‌ك ڕاسته له‌عیسا،22بۆ داكه‌ندنی مرۆڤه كۆنه‌كه كه به‌گوێره‌ی ڕه‌فتاری پێشووتانه، گه‌نده‌ڵه به‌هۆی ئاره‌زووه ساخته‌كانی،23هه‌روه‌ها به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز مێشكتان تازه بكه‌نه‌وه‌و24مروڤی نوێ له‌به‌ر بكه‌ن كه له‌شێوه‌ی خودا دروستكراوه لهڕاستودروستیو پاكوپیرۆزی ڕاسته‌قینه.
25له‌به‌رئه‌وه واز له‌درۆ بهێنن، [[با هه‌ر یه‌كه ڕاستگۆ بێ له‌گه‌ڵ نزیكه‌كه‌ی]]، چونكه ئێمه ئه‌ندامین بۆ یه‌كتری.26[[تووڕه‌بن به‌ڵام گوناه مه‌كه‌ن]]، به تووڕه‌یی مه‌مێننه‌وه تا ڕۆژئاوا ده‌بێ،27ده‌رفه‌ت به شه‌یتان مه‌ده‌ن.28ئه‌وه‌ی جاران دز بووه، بائیتر له‌مه‌ولا دزی نه‌كا، به‌ڵكو له‌جیاتی ئه‌وه به‌ده‌ستی كارێكی پاك بكات، تا به‌وه‌ی هه‌یه‌تی یارمه‌تی ئه‌وانه بدات كه پێویستیان به یارمه‌تییه.
29با ووشه‌ی خراپ له ده‌متان نه‌یه‌ته ده‌ره‌وه، به‌ڵكو باش بێت بۆ بنیادنان‌و به‌گوێره‌ی پێویست بێ، تا به‌ره‌كه‌ت بدات به‌وانه‌ی ده‌یبیستن.30خه‌فه‌ت به‌ڕۆحی پیرۆزی خودا مه‌ده‌ن، ئه‌وه‌ی پێی مۆركران بۆ ڕۆژی ڕزگاری.31خۆتان دووربخه‌نه‌وه له‌تاڵی، ڕقوكینه، تووڕه‌یی، هاواركردن به‌سه‌ر یه‌كتری، بوختان‌و هه‌موو دڵڕه‌شیه‌ك.32زمان شیرین بن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، به‌به‌زه‌یی بن، له یه‌كتری خۆش بن هه‌روه‌ك چۆن خودا به‌هۆی مه‌سیح له‌ئێوه خۆش بووه.
Biblica, Inc.