ئەفەسۆس3

په‌یامی پۆڵس بۆ ناجووله‌كه‌

1من كه‌ پۆڵسم له‌پێناوی ئێوه‌ی نا‏جووله‌كه‌ ئێستا به‌ندێكی عیسای مه‌سیحم...
‏
2بێ‌گومان به‌و ئه‌ركه‌تان بیستووه‌ كه‌ خودا داویه‌تی پێم، ئه‌ویش به‌ڕێوه‌بردنی به‌ره‌كه‌تی خودایه‌ بۆ ئێوه‌،3ئه‌وه‌ش به‌هۆی ڕاگه‌یاندنه‌وه‌ نهێنی بۆ من ئاشكرا كرد، هه‌روه‌ك به‌كورتی بۆم نووسیون.4گه‌ر ئێوه‌ نامه‌كه‌م بخوێننه‌وه‌، هه‌ست ده‌كه‌ن خودا چ شاره‌زاییه‌كی داوه‌ پێم له‌نهێنی مه‌سیح.5ئه‌و نهێنییه‌ی بۆ هیچ مرۆڤێك ئاشكرا نه‌كراوه‌ له‌نه‌وه‌كانیتر، ئه‌وه‌ی ئێستا خودا بۆ نێرراوه‌ پیرۆزه‌كان‎و ئه‌وانه‌ی به‌ووشه‌كانی ئه‌و ده‌دوێن به‌هۆی ڕۆحی پیرۆزه‌وه‌ ئاشكرای كردووه‌.6ئه‌م نهێنیه‌ش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ ناجووله‌كه‌ به‌شداری جووله‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌‏میرات‎و له‌له‌ش، هه‌روه‌ها له‌به‌ده‌ست هێنانی به‌ڵێن كه‌ له‌عیسای مه‌سیحه‌ به‌هۆی مزگێنی.
‏
7ئه‌وه‌ی خودا كردمی به‌ خزمه‌تكار بۆی، به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی پێی به‌خشیووم به‌هۆی كرداری هێزی خۆی.8بۆ من كه‌ بچووكترم له‌هه‌موو برا پیرۆزه‌كان، ئه‌م به‌ره‌كه‌ته‌ی پیێ‌ به‌خشیووم، تا مزگێنی ده‌وڵه‌مه‌ندی بێ‌ سنووری مه‌سیح بده‌م به‌ نا‏جووله‌كه‌كان،9تا ڕوونی بكه‌مه‌وه‌ بۆ هه‌مووان، ئه‌وه‌ی خودای دروستكه‌ری هه‌موو شتێك، چه‌ند نه‌وه‌یه‌ به‌ نهێنی هێشتویه‌تیه‌وه‌.10بۆ ئه‌وه‌ی ئێستا به‌هۆی كۆمه‌ڵی بــاوه‌ڕداران دانــایـی هـه‌مه‌ جۆره‌ی خودا ئاشكرابێ‌ بۆ سه‌رۆكه‌كان‏و فه‌رمانڕه‌وایان له‌‏ئاسمان.11ئه‌مه‌ش به‌پێی خواستی هه‌تاهه‌تایی بوو كه‌ به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانه‌وه‌ هێنایه‌دی.12ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌وه‌وه‌ ده‌توانین بێ‌ترس‏و دڵنیا له‌ خودا نزیك‎بینه‌وه‌، به‌هۆی باوه‌ڕمان پێی.13بۆیه‌ داواتان لـێ‌ده‌كه‌م نائومێد مه‌بن به‌و ناخۆشیانه‌ی له‌پێناوی ئێوه‌ ده‌یچێژم، چونكه‌ شكۆمه‌ندیه‌ بۆ ئێوه‌.
14له‌به‌رئه‌وه‌ چۆك دا‎ده‌ده‌م بۆ خودای باوك،15ئه‌وه‌ی له‌ ئه‌ودا هه‌موو باوكایه‌تییه‌ك له‌ئاسمان‎و له‌زه‌ویدا ناونراوه‌.16لێی ده‌پاڕێمه‌وه‌ به‌پێی ده‌وڵه‌مه‌ندی شكۆمه‌ندی خۆی هێزتان پێ‌ ببه‌خشێ‌ به‌هۆی ڕۆحی خۆی له‌ناخی مرۆڤ،17تا مه‌سیح به‌ باوه‌ڕ له‌دڵتان نیشته‌جێ‌ بێ‌، ڕه‌‏گ‏و بناغه‌تان له‌سه‌ر خۆشه‌ویستی دامه‌زرێ‌،18هه‌روه‌ها هێزتان هه‌بێ‌ بۆ تێگه‌یشتن له‌گه‌ڵ هه‌موو خوشك‎و برا پیرۆزه‌كان سه‌باره‌ت به‌ درێژیو پانیو قووڵیو به‌رزی خۆشه‌ویستی مه‌سیح،19ئه‌وسا ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌ ده‌ناسن كه‌ له‌ سه‌رووی هه‌موو زانستێكه‌، بۆ ئه‌وه‌ی پڕ بن له‌هه‌موو پڕی خودا.
‏
20بۆ خودای توانا‎دار به‌پێی ئه‌و هێزه‌ی تیاماندایه‌ كار ده‌كات‏، زۆر زیاتر له‌وه‌ی داوای ده‌كه‌ین یاخود بیری لـێ‌ده‌كه‌ینه‌وه‌،21بۆ ئه‌وه‌ شكۆمه‌ندی له‌كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران‏و له‌عیسای مه‌سیح بۆ هه‌موو نه‌وه‌كان تاهه‌تایه‌. ئامین.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9