ئەفەسۆس2
زیندووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سیح
1ئێوه له ڕابوردوودا مردوو بوون لای خودا به‌هۆی گوناه‌و هه‌ڵه‌كانتان،2ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری ده‌ڕۆیشتن، دوای ڕێبازی ئه‌م جیهانه كه‌وتبوون، دوای سه‌رۆكی هێزی هه‌وا كه‌وتبوون، كه ئه‌و ڕۆحه‌یه ئێستا له‌ڕۆڵه‌كانی یاخیبوون كار ده‌كات.3ئێمه‌ش له‌كۆندا هه‌موو له‌وانه بووین، به‌پێی ئاره‌زووی له‌ش ده‌ژیاین، شوێنی لهشو مێشك كه‌وتبووین، به سروشت ڕۆڵه‌ی تووڕه‌یی بووین وه‌كو هه‌موو خه‌ڵكانیتر.4به‌ڵام خودا كه ده‌وڵه‌مه‌نده له‌به‌زه‌یی، له‌به‌ر ئه‌و خۆشه‌ویستیه مه‌زنه‌ی بۆ ئێمه‌ی ده‌ربڕیوه،5زیندوویكردینهوه له‌گه‌ڵ مه‌سیح، دوای ئه‌وه‌ی مردووبووین به‌هۆی گوناهه‌كانمان، خودا ڕزگاری كردین به به‌ره‌كه‌تی خۆی.6چونكه ئێمه سه‌ر به‌عیسای مه‌سیحین، خودا له‌گه‌ڵ ئه‌ودا هه‌ڵیساندین له‌ئاسمان دایناین.7تا له‌سه‌رده‌می داهاتوو ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ره‌كه‌تی بێ‌سنووری خۆی، به‌نیانی له‌گه‌ڵمان له‌عیسای مه‌سیح ده‌ربكه‌وێ.8خودا به به‌ره‌كه‌ت به‌هۆی باوه‌ڕتان ڕزگاریكردن، ئه‌مه‌ش له‌ئه‌نجامی هه‌وڵدانی خۆتان نه‌بوو، به‌ڵكو دیاری خودا بوو،9هه‌روه‌ها به‌هۆی كردار نه‌بوو، تا یه‌كێك بتوانێ شانازی پێوه بكات.10ئێمه كرداری خوداین، ئه‌و دروستی كردین له‌عیسای مه‌سیح بۆ كاری چاكه، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێشا ئاماده‌ی كردووه بۆمان تا له‌سه‌ری بڕۆین.مه‌سیح ئاشتی ئێمه‌یه
11له‌به‌ر ئه‌وه به‌بیرتان بێته‌وه ئێوه‌ی له پێشا به‌له‌ش جووله‌كه نه‌بوون، پێتان ده‌وترا خه‌ته‌نه نه‌كراو له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌ی له‌شیان به‌ده‌ست خه‌ته‌نه كراوه،12ئه‌و كاته بێ مه‌سیح بوون، دوور بوون له‌كۆمه‌ڵی گه‌لی ئیسرائیل، هه‌روه‌ها بێگانه بوون سه‌باره‌ت به په‌یمانه‌كانی به‌ڵێن، هیچ هیوایه‌كتان نه‌بوو، بێ خودا بوون له‌م جیهانه.13به‌ڵام له‌عیسای مه‌سیح هه‌رچه‌نده دوور بوون ئێستا نزیك بوونه‌وه به‌هۆی خوێنی مه‌سیح.14مه‌سیح ئاشتی ئێمه‌یه، جووله‌كه‌و ناجووله‌كه‌ی كرد به‌یه‌ك، دیواری دوژمنایه‌تی ڕووخاند كه له‌یه‌كتر جیای ده‌كردنه‌وه،15به‌پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی ڕاسپاردهكانو ئه‌ركه ئاینیه‌كان له‌له‌شی خۆی، تا له‌هه‌ردووكیان له‌خۆیدا مرۆڤێكی تازه دروست بكات‌و ئاشتی بنێته‌وه،16به‌مه هه‌ر دووكیانی له‌گه‌ڵ خودا ئاشتكرده‌وه، به خاچه‌كه‌ی كۆتایی به دوژمنایه‌تی نێوانیان هێناو كردنی به‌یه‌ك له‌ش.17مه‌سیح هاتو مزگێنی ئاشتی بۆتان هێنا، كه دوورن، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وانه‌ی نزیكن.18چونكه ئێمه هه‌ردوو لامان [جووله‌كه‌و ناجووله‌كه] به‌هۆی مه‌سیح له‌یه‌ك ڕۆح ده‌چینه لای باوك.19ئیتر ئێوه له‌مه‌ولا نامۆ و بێگانه نین، به‌ڵكو ئێستا هاووڵاتین له‌گه‌ڵ خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان، سه‌ر به‌بنه‌ماڵه‌ی خودان.20دروستكراون له‌سه‌ر بناغه‌ی نێرراوانو پێغه‌مبه‌ران، عیسای مه‌سیح خۆی به‌ردی بناغه‌كه‌یه‌تی.21ئه‌وه‌ی به هۆیه‌وه هه‌موو خانووه‌كه به‌یه‌كه‌وه ڕاده‌گرێ‌و ته‌واوی ده‌كات، تا ببێ به په‌رستگایه‌كی پیرۆز له‌خوداوه‌ند.22به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئێوه‌ش به‌شێكن له‌و خانووه‌ی خودا تیایدا نیشته‌جێ ده‌بێ له‌ڕۆح.
Biblica, Inc.