کۆلۆسی4
1ئه‌ی گه‌وره‌كان، بهدادپهروهریو یه‌كسانی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ كۆیله‌كانتان، بزانن ئێوه‌ش گهورهیهكتان هه‌یه له ئاسمان.
16دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ خوێنرایه‌وه، بینێرن بۆ كۆمه‌ڵه باوه‌ڕدارانی لاودكیه تا ئه‌وانیش بیخوێننه‌وه، ئینجا ئێوه‌ش ئه‌و نامه‌یه‌ی لایانه لێیان وهرگرنو بیخوێننه‌وه.17به ئه‌رخیپۆس بڵێن: (ئه‌و خزمه‌ته‌ی خوداوه‌ند داویه‌تی پێی با به‌ته‌واوی بیهێنیته‌دی.)18من پۆڵسم، سڵاوی منتان لـێبێت، به‌خه‌تی خۆم بۆتان ده‌نووسم. یادی كۆت‌و زنجیرهكانم بكه‌ن. با به‌ره‌كه‌تی خوداتان له‌گه‌ڵ بێت.
هاندان بۆ نوێژكردن
2به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر نوێژكردن، ئاگاداربن له‌كاتی نوێژ سوپاس بكه‌ن،3له‌هه‌مان كات بۆ ئێمه‌ش نوێژ بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خودا ده‌رگای قسه‌كردنمان بۆ بكاته‌وه‌و نهێنی مه‌سیح ڕابگه‌ێنین، ئه‌وه‌ی من له‌پێناویدا به‌ندكراوم.4تا ئاشكرای بكه‌م لای خه‌ڵكی به‌و شێوه‌یه‌ی پێویسته له‌سه‌رم بدوێم.5به‌ژیرانه هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕدار نین، هه‌موو هه‌لێك بقۆزنه‌وه.6باهه‌میشه قسه‌تان به‌ره‌كه‌تدار بێت، به‌خوێ سوێر كرابێ، ئه‌وسا ده‌زانن چۆن وه‌ڵامی خه‌ڵكی ده‌ده‌نه‌وه.سڵاوی كۆتایی
7تیخیكۆس هه‌موو هه‌واڵێكی منتان ده‌داتێ، برای خۆشهویستو خزمه‌تكاری سه‌رڕاست‌و كۆیله‌ی هاوڕێم له‌خوداوه‌ند.8به‌تایبه‌تی ئه‌وم نارده لاتان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تا هه‌واڵی ئێمه‌تان پێ بگهینێتو ووره‌تان به‌رز بكاته‌وه،9له‌گه‌ڵ ئۆنسیمۆس برای خۆشهویستو سه‌رڕاست، خه‌ڵكی لای خۆتانه، هه‌ردووكیان هه‌واڵی هه‌موو شتێكتان ده‌ده‌نێ كه لێره ڕوویداوه. 10ئه‌رسته‌رخۆس هاورێی به‌ندیخانه‌م سڵاوتان لـێدهكات، له‌گه‌ڵ مه‌رقۆسی ئامۆزای به‌رنابا، ئه‌وه‌ی ڕامسپاردن به‌گه‌رمی پێشوازی لـێبكهن كاتێ هات بۆ لاتان،11هه‌روه‌ها یه‌سوع كه بهیستۆس ناوده‌برێ. ته‌نها ئه‌مانه جووله‌كه‌ن لـهنێوان ئه‌و یارمه‌تیده‌ره ئیشكهرانهم بۆ پادشاهێتی خودا، ئه‌وان بوونه هۆی دڵخۆشییه‌كی زۆر بۆم.12ئه‌په‌فراسی به‌نده‌ی عیسای مه‌سیح، خه‌ڵكی لای خۆتانه سڵاوتان لـێدهكات، هه‌موو كاتێ لای خودا لـهپێناوتان تێده‌كۆشێ له‌نوێژ تاباوهڕتان چه‌سپاو بێت‌و پێگه‌یشتوو بن‌و هه‌موو كاتێ پڕ بن له‌هه‌موو خواستی خودا.13من شایه‌تی بۆ ده‌ده‌م ئه‌و زۆر ماندوو ده‌بێت له‌و كارانه‌ی ده‌یكات له‌پێناوی ئێوه‌و ئه‌وانه‌ی لهلاودكیهو هیراپۆلیسن.14هه‌روه‌ها لۆقای پزیشكی خۆشهویستو دیماس سڵاوتان لـێ ده‌كه‌ن.15سڵاو لهخوشكو برایان بكه‌ن لهلاودكیهو لهخوشكه نهمفاسو ئه‌و كۆمه‌ڵه باوه‌ڕداره‌ی كۆده‌بنه‌وه له‌ماڵه‌كه‌ی.16دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م نامه‌یه‌تان بۆ خوێنرایه‌وه، بینێرن بۆ كۆمه‌ڵه باوه‌ڕدارانی لاودكیه تا ئه‌وانیش بیخوێننه‌وه، ئینجا ئێوه‌ش ئه‌و نامه‌یه‌ی لایانه لێیان وهرگرنو بیخوێننه‌وه.17به ئه‌رخیپۆس بڵێن: (ئه‌و خزمه‌ته‌ی خوداوه‌ند داویه‌تی پێی با به‌ته‌واوی بیهێنیته‌دی.)18من پۆڵسم، سڵاوی منتان لـێبێت، به‌خه‌تی خۆم بۆتان ده‌نووسم. یادی كۆت‌و زنجیرهكانم بكه‌ن. با به‌ره‌كه‌تی خوداتان له‌گه‌ڵ بێت.
Biblica, Inc.