کۆلۆسی3
باوه‌ڕدارو مه‌سیح
1گه‌ر ئێوه له‌گه‌ڵ مه‌سیح هه‌ستاونه‌ته‌وه، هه‌وڵبده‌ن بۆ كاروباری ئاسمانی، مه‌سیح له‌وێ له‌لای ده‌سته ڕاستی خودا دانیشتووه.2بایه‌خ به‌كاروباری ئاسمانی بده‌ن، نه‌ك به‌كاروباری سه‌ر زه‌وی،3چونكه ئێوه مردن، هه‌روه‌ها ژیانتان شارراوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ مه‌سیح لای خودا.4كاتێ عیسا ئه‌وه‌ی ژیانتانه ده‌ركه‌وت، ئه‌وسا ئێوه‌ش به‌شكۆمه‌ندی له‌گه‌ڵی ده‌رده‌كه‌ون.5كه‌واته ده‌بێ هه‌رچی شتی ئه‌م جیهانه هه‌یه تیاتان بیمرێنن وه‌ك: داوێنپیسی، گڵاوی، ئاره‌زووی خراپ، خواستی به‌د، چاوبرسێتی، ئه‌مانه جۆرێكن له بت په‌رستی،6چونكه به‌هۆی ئه‌و شتانه‌وه تووڕه‌یی خودا دێته‌خواره‌وه.7هه‌روه‌ها ئێوه‌ش جاران وا ده‌ژیان.8به‌ڵام ئێستا هه‌موو ئه‌وانه فڕێبده‌ن: تووڕه‌یی، ڕقوكینه، بوختان، قسه‌ی ناشیرین،9درۆ مه‌كه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتری، چونكه مرۆڤه كۆنه‌كه‌و هه‌موو كردارهكانیتان داكهندوهو10مرۆڤێكی نوێتان لهبهركردوه، ئه‌وه‌ی لهنوێبوونهوهیه له‌ناسین به‌پێی وێنه‌ی دروستكه‌ری.11جووله‌كه‌و یۆنانی، خهتهنهكراو و خهتهنهنهكراو، بهربهریو سكیسی، كۆیله‌و ئازاد نییه، به‌ڵكو مه‌سیح خۆی هه‌موو شتێكه‌و له‌هه‌موو شتێكدایه.باوه‌ڕدارو كۆمه‌ڵه
12ئێوه‌ی پیرۆزكراو، خۆشه‌ویست، هه‌ڵبژێرراو له‌لایه‌ن خودا :به‌زه‌یی، زمانشیرینی، ڕۆح سووكی، ساكاری، ئارام گرتن له‌به‌ر بكه‌ن.13له‌یه‌كتری قه‌بووڵ بكه‌ن، له یه‌كتر خۆشبن، گه‌ر یه‌كێكتان شكاتی دژی ئه‌ویكه هه‌بوو، ده‌بێ لیێ خۆشبێت هه‌روه‌ك مه‌سیح لێتان خۆش بووه.14به‌ڵام له‌سه‌رووی ئه‌مانه هه‌موو به‌رگی خۆشه‌ویستی له‌به‌ر بكه‌ن، چونكه هه‌موو شتێك به‌ته‌واوی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێت.15با ئاشتی مه‌سیح ده‌ستبگرێ به‌سه‌ر دڵتان، ئه‌وه‌ی ئێوه‌ی بۆ بانگكراوه تا ببن به یه‌ك له‌ش، هه‌روه‌ها ده‌م بهسوپاسبن.
16با ووشه‌ی مه‌سیح به‌ده‌وڵه‌مه‌ندی له‌دڵتان جێگیر بێت، یه‌كتری فێر بكهنو ڕێنیشانی یه‌كتری بده‌ن به هه‌موو داناییه‌وه، زه‌بوورو سروود‌و گۆرانی ڕۆحی بڵێن، به‌ناخی دڵ سوپاسی خودا بكه‌ن.17هه‌ر شتێك دهڵێنو ده‌یكه‌ن با به‌ناوی عیسای خوداوه‌ند بێت، به‌ئه‌و سوپاسی خودای باوك بكه‌ن.
باوه‌ڕدارو خێزان
18ئه‌ی ئافره‌تان ملكه‌چ بكه‌ن بۆ مێرده‌كانتان، به‌شێوه‌یه‌ك لێوه‌شاوه بێت له‌خوداوه‌ند.19ئه‌ی پیاوان، ژنه‌كانتان خۆشبوێ، له‌گه‌ڵیان ڕهقمهبن. 20ئه‌ی منداڵان، گوێڕایه‌ڵی دایك‌و بــاوكـتان بن له‌هه‌موو شتێك، چونكه ئه‌مه مایه‌ی ڕه‌زامه‌ندی خوداوه‌نده.21ئه‌ی باوكان، منداڵه‌كانتان تووڕه مه‌كه‌ن، تا ترسنۆك‌و سه‌رنه‌كه‌وتوو ده‌رنه‌چن.
باوه‌ڕدار له كاركردن
22ئه‌ی كۆیله‌كان، له‌هه‌موو شتێك ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن له‌م جیهانه، به‌دڵسۆزی كار مه‌كه‌ن ته‌نها كاتێ چاویان لێتانه هه‌روه‌ك بتانه‌وێ خه‌ڵكی ڕازی بكه‌ن، به‌ڵكو به دڵسۆزی‌و به‌ترسی خوداوه‌ند بیكه‌ن.23هه‌ر چییه‌ك ده‌كه‌ن، به‌هه‌موو دڵ بیكه‌ن، هه‌روه‌ك بۆ خوداوه‌ندی بكه‌ن نه‌ك بۆ خه‌ڵكی.24بزانن له‌خوداوه‌نده‌وه میرات به‌پاداشت وه‌رده‌گرن، چونكه ئێوه خزمه‌تی مه‌سیحی خوداوه‌ند ده‌كه‌ن.25به‌ڵام ئه‌وه‌ی كاری خراپ بكات سزای خراپه‌ی خۆی وه‌رده‌گرێ، گرنگ نییه بــهلای خودا ئه‌و كه‌سه كێ بێت.Biblica, Inc.