یەکەم سالۆنیکی1

1له‌ پۆڵس‏و سیلوانس‏و تیمۆساوسه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی شاری ته‌سالۆنیكی، با به‌ره‌كه‌ت‏و ئاشتی خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندتان له‌گه‌ڵ بێ.

سوپاس بۆ باوه‌ڕداران

2ئێمه‌ هه‌موو كاتێ‌ سوپاسی خودا ده‌كه‌ین له‌پێناوی هه‌مووتان‏و هه‌رده‌م یادتان ده‌كه‌ین له‌‏نوێژه‌كانمان،3هه‌میشه‌ له‌به‌رده‌م خودای باوك یادی كرداری ‏باوه‌ڕو ماندوبوونی خۆشه‌ویستیو ئارام گرتنی هیواتان له‌‏عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند ده‌كه‌ین.4ئه‌ی برایانی خۆشه‌ویستی خودا، ئێمه‌ ده‌زانین خودا ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه‌.5كاتێ‌ ئێمه‌ مزگێنی عیسای مه‌سیحمان بۆتان هێنا، ئه‌وه‌ ته‌نها ووشه‌ نه‌بوو، به‌ڵكو توانای خوداو پڕبوون بوو له‌ڕۆحی پیرۆزو له‌‏دڵنیایی ته‌واو به‌ خودا. خۆتان ده‌زانن یه‌كه‌م نامه‌ی پۆڵس بۆ باوه‌ڕدارانی ته‌سالۆنیكی، چۆن له‌ناوتان له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئێوه‌ چ جۆره‌ كه‌سێك بووین،6ئێوه‌ شوێنی ڕێگای خوداوه‌ندو ئێمه‌ كه‌وتن، چونكه‌ ئێوه‌ له‌ته‌نگانه‌یه‌كی زۆردا ووشه‌ی خوداتان به‌خۆشیه‌وه‌ له‌ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرت.7به‌ شێوه‌یه‌ك ئێوه‌ بوون به‌ نموونه‌ بۆ هه‌موو باوه‌ڕدارانی ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاو ئه‌خائیه‌.8ته‌نها ده‌نگوباسی بڵاوكردنه‌وه‌ی ووشه‌ی خوداوه‌ندتان له‌ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاو ئه‌خائیه‌ بڵاونه‌بووه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو ده‌نگوباسی باوه‌ڕتان له‌‏هه‌موو شوێنێك بڵاوبووه‌ته‌وه‌، ئیتر پێویست ناكات له‌و باره‌یه‌ هیچ شتێك بڵێین.9چونكه‌ باوه‌ڕداران خۆیان هه‌واڵی ئه‌وه‌یان پێماندا، هاتنمان بۆ لاتان یه‌كه‌مجار چ كارێكی كرده‌ سه‌رتان، به‌وه‌ی وازتان له‌بت‎په‌رستی هێناوه‌و ڕووتان‎كردووه‌ته‌ خودا، واته‌ په‌رستنی خودای ڕاست‏و زیندوو.10هه‌روه‌ها چاوه‌ڕێی هاتنه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خودا ده‌كه‌ن له‌‏ئاسمان، ئه‌وه‌ی خودا هه‌ڵیسانده‌وه‌ له‌نێو مردووان، واته‌ عیسا ئه‌وه‌ی ڕزگارمان ده‌كات له‌ تووڕه‌یی داهاتووی خودا.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9