کردار9
خوداوه‌ند شاول ده‌گۆڕێت
1هێشتا شاول دڵی پڕبوو له هه‌ڕه‌شه‌و كوشتن به‌رامبه‌ر قوتابیه‌كانی خوداوه‌ند. له‌به‌رئه‌وه چووه لای سه‌رۆك كاهین،2داوای نامه‌ی لـێكرد بۆ كه‌نیشته‌كان له دیمه‌شق تا ئه‌وانه‌ی شوێنی ئه‌م ڕێگایه كه‌وتوون له‌ژن‌و له‌پیاو گرتنیان ئاسانبێ، هه‌روه‌ها له هــه‌ر شــوێنێ بیانبینێ بهزنجیركراوی بیانبات بۆ قودس.3كاتێ به‌ره‌و دیمه‌شق دهڕۆیشتو لێینزیكبووهوه، له‌پڕ له ده‌وروپشتی ڕووناكییه‌ك له‌ئاسمان بریسكه‌ی دایه‌وه،4ئیتر كه‌وت به زه‌ویداو گوێی له‌ده‌نگێك بـوو پێـیووت: (شاول! شاول! بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟)5ئه‌ویش پرسیاریكرد: (تۆ كێیت ئه‌ی گه‌وره؟) جا ده‌نگه‌كه وه‌ڵامی دایه‌وه: (من عیسام ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه؟6به‌ڵام هه‌سته، بڕۆ ناو شار له‌وێ پێتدهوترێ چی ده‌بێ بكه‌یت.)7ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ شاول بوون به‌سه‌رسامی وهستانو قسه‌یان نه‌كرد، ئه‌وان ده‌نگه‌كه‌یان بیست به‌ڵام كه‌سیان نه‌بینی.8كاتێ شاول هه‌ستایه‌وه، چاوی كرده‌وه‌و سه‌یریكرد هیچ نابینێ، ئه‌وانی تر ده‌ستیان گرت و بردیان بۆ دیمه‌شق،9له‌وێ سێ ڕۆژ مایه‌وه هیچی نه‌بینی، هه‌روه‌ها هیچی نه‌خواردو هیچی نه‌خوارده‌وه.10له‌دیمه‌شق قوتابیه‌كی خوداوه‌ند هه‌بوو ناوی حه‌نانیا بوو، له‌خه‌ودا خوداوه‌ند بانگیكرد: (حه‌نانیا!) ئه‌ویش ووتی: (ئه‌وه منم ئه‌ی خوداوه‌ند!)11ئیتر خوداوه‌ند پێی‌ووت: (بڕۆ بۆ ئه‌و شه‌قامه‌ی به ڕاست ناسراوه له‌ماڵی یه‌هوزا پرسیار له‌پیاوێكی ته‌رتوسی بكه ناوی شاوله وا له‌وێ نوێژ ده‌كات.12له‌خه‌ودا بینیویه‌تی پیاوێك ناوی حهنانیایه ده‌چێته لای‌و ده‌ستی ده‌خاته سه‌ر ئه‌وسا ده‌بینێ.)13حه‌نانیا به خوداوه‌ندی ووت: (به‌ڵام ئه‌ی خوداوه‌ند، له‌زۆر كه‌س ئه‌و خراپانه‌م بیستۆته‌وه كه ئه‌م پیاوه له‌قودس كردوویه‌تی به‌رامبه‌ر بهخوشكو برا پیرۆزه‌كانت،14هه‌روه‌ها سه‌رۆك كاهینه‌كان ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌یان داوه‌تێ، هه‌ر كه‌سێك ناوت بهێنێ بیگرێ.)15خوداوه‌ند فه‌رمانی پێدا: (بڕۆ! من ئه‌م پیاوه‌م هه‌ڵبژاردووه وه‌ك ئامێرێك بۆ هه‌ڵگرتنی ناوی من بۆ میللهتانو بۆ پادشایانو بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیلیش.16نیشانی ده‌ده‌م چه‌ند ده‌بێ ئازاربكێشێ له‌پێناوی ناوی من.)17ئیتر حه‌نانیا ڕۆیشت‌و چووه ماڵی یه‌هوزا، ده‌ستیخسته سه‌ر سه‌ری شاولو ووتی: (ئه‌ی شاولـی برا، عیسای خوداوه‌ند ئه‌وه‌ی له‌و ڕێگایه‌ی پیایدا هاتی خۆی نیشاندایت، منی ناردووه بۆ لات تا چاوت چاكبێته‌وه‌و ببینیت‌و گیانت پڕبێت له‌ڕۆحی پیرۆز.18ده‌ستبه‌جێ له‌هه‌ردوو چاوی شاول شتێك كه‌وته خواره‌وه وه‌ك توێكل وابوو، ئه‌وسا چاوی چاكبووهوهو بینی، ئیتر هه‌ستاو له‌ئاوهه‌ڵكێشرا.19ده‌ستیكرد به‌نان خواردن‌و هێز هاته‌وه گیانی‌و چه‌ند ڕۆژێك له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان له‌دیمه‌شق مایه‌وه.
مزگێنیدانی شاول له‌دیمه‌شق
20یه‌كسه‌ر شاول لهكهنیشتدا ده‌ستیكرد به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی كه عیسا ڕۆڵه‌ی خودایه.21گوێگره‌كان له‌ووته‌كانی سه‌رسام بوون‌و پرسییان: (ئایا ئه‌مه ئه‌وه نییه، هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناوده‌برد كه باسی ئه‌و ناوه‌یان ده‌كرد له‌قودس؟ نه‌هاتبوو بۆ ئێره تا بیانگرێو بهكۆتو زنجیره‌وه بیاننێرێ بۆ لای سه‌رۆك كاهینه‌كان؟)22به‌ڵام شاول زیاتر گه‌رم بوو بوو له‌ووتاره‌كه‌یدا، هه‌روه‌ها ئه‌و جووله‌كانه‌ی دانیشتووی دیمه‌شق بوون دهمكوتیكردن به‌و به‌ڵگانه‌ی ده‌ریده‌خات عیسا مه‌سیحه.23له‌پاش ماوه‌یه‌كی زۆر، جووله‌كه‌كان له دیمه‌شق پلانێكیان دانا بۆ كوشتنی شاول،24به‌ڵام ئه‌و به پلانه‌كه‌یانی زانی، ئیتر جووله‌كه‌كان شه‌و و ڕۆژ ئاگاداری ده‌رگای شار بوون تا كاتێ هاته‌ده‌ره‌وه بیكوژن.25له‌به‌رئه‌وه هه‌ندێ له‌قوتابیه‌كان به‌شه‌و بردیان‌و خستیانه ناو سه‌به‌ته‌یه‌ك، به گوریس له‌شووره‌ی شاره‌كه هێنایانهخوارهوه.شاول له‌قودس
26كاتێ شاول گه‌یشته قودس، هه‌وڵیدا په‌یوه‌ندی به قوتابیه‌كانه‌وه بكات له‌وێ، به‌ڵام ئه‌وان لێیترسان، چونكه باوه‌ڕیان نه‌ده‌كرد كه ئه‌و بووه به قوتابی خوداوه‌ند.27باش بوو به‌رنابا كاره‌كه‌ی گرته ئه‌ستۆ و هێنایه لای نێرراوان، بۆی گێڕانه‌وه چۆن خوداوه‌ند له‌ڕێگا خۆی نیشانداوه‌و گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردووه، هه‌روه‌ها چۆن بهچاونهترسی ناوی عیسای ڕاگه‌یاندووه له‌دیمه‌شق.28ئیتر شاول له‌گه‌ڵیان ده‌ستیكرد به‌هاتووچۆ له‌قودس، بهچاونهترسیهوه ناوی خوداوه‌ندی ڕاده‌گه‌یاند.29هه‌روه‌ها به‌بێ ترس گفتوگۆی له‌گه‌ڵ ئه‌و جووله‌كانه ده‌كرد كه به‌یۆنانی ده‌دوان، جا ئه‌وانیش هه‌وڵیاندا بیكوژن.30كاتێ برایان به‌مه‌یان زانی بردیانه قه‌یسه‌ریه له‌وێشه‌وه ناردیانه شاری ته‌رتوس.31له‌و كاته‌دا كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و جهلیلو سامیره ئاشتی‌و ئاسووده‌یی تیادابوو. هه‌روه‌ها گه‌شه‌ی دهكردو له‌سه‌ر ڕێگای خوداوه‌ند په‌رستی ده‌ڕۆیشت، به‌پشتیوانی ڕۆحی پیرۆزیش لهپهرهسهندنبوو.
په‌ترۆس له‌شاری لودهو یافا
32كاتێ په‌ترۆس له‌هه‌موو لایه‌ك به‌ڕێگاوه بوو، چوو بۆ دیده‌نی ئه‌و خوشك‌و برا پیرۆزانه‌ی دانیشتووی شاری لوده بوون،33له‌وێ ئیفلیجێكی بینی ناوی ئینیاس بوو، هه‌شت ساڵ بوو له‌ناو جێگا كه‌وتبوو.34په‌ترۆس پێی‌ووت: (ئه‌ی ئینیاس، عیسای مه‌سیح چاكتدهكاتهوه. هه‌سته خۆت جێگاكه‌ت چاكبكه!) ئه‌ویش یه‌كسه‌ر هه‌ستا.35كاتێ هه‌موو دانیشتوانی لودهو شارون كابرایان بینی، ئیتر هه‌موویان بۆ خوداوه‌ند گه‌ڕانه‌وه.36له‌شاری یافا قوتابیه‌كی كچ هه‌بوو ناوی تابیسا بوو ناوه‌كه‌ی به‌واتای ئاسك، هه‌میشه به كاری چاكه‌و یارمه‌تیدانی هه‌ژاران خه‌ریك بوو.37له‌وكاته‌دا وا ڕێكه‌وت كچه نهخۆشكهوتو مرد، شوشتیانو خستیانه ژوورێكه‌وه له نهۆمی سه‌ره‌وه.38كاتێ قوتابیه‌كان لهیافا بیستیان په‌ترۆس له‌شاری لودهیه. جا یافا نزیك بوو له‌شاری لودهوه، دوو پیاویان نارده لای، داوایان لـێكردو ووتیان: ( تكایه وه‌ره بۆ لامان خۆت دوامه‌خه!)39ئه‌ویش هه‌ستاو ڕۆیشت، كاتێ گه‌یشت بردیانه نهۆمی سه‌ره‌وه، هه‌موو بێوه‌ژنه‌كان به‌گریانه‌وه هاتنه لای، هه‌ندێ جلیان بۆ هێنا له‌وانه‌ی ئه‌و كچه دروبووی كاتێ به زیندوویی له‌گه‌ڵیان بوو.40په‌ترۆس داوای له هه‌موو ئهوانهكرد كه له‌وێدا بوون له ژووره‌كه بچنه ده‌ره‌وه، چووه سه‌ر چۆكو نوێژیكرد، ئینجا ڕووی كرده لاشهكهو ووتی: (تابیسا، هه‌سته!) ئه‌وسا كچه چاوی كرده‌وه. كاتێ په‌ترۆسی بینی دانیشت،41یه‌كسه‌ر په‌ترۆس ده‌ستی بۆ ڕاكێشاو یارمه‌تیدا تا هه‌ستێ، ئیتر خوشك‌و برا پیرۆزه‌كان‌و بێوه‌ژنه‌كانی بانگكردو كچه‌كه‌ی به‌زیندوویه‌تی دایه‌وه ده‌ستیان.42هه‌واڵی ئه‌م كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره له‌هه‌موو یافادا بڵاوبووه‌وه، ئه‌وسا ژماره‌یه‌كی زۆر باوه‌ڕیان به خوداوه‌ند كرد.43په‌ترۆس له یافا بۆ ماوه‌یه‌كی زۆر لای كابرایه‌كی پێسته خۆشكه‌ر مایه‌وه ناوی شه‌معون بوو.Biblica, Inc.