کردار8
چه‌وسانه‌وه‌ی باوه‌ڕداران
1شاول ڕازی بوو به كوشتنی ئیستفانۆس.هه‌ر له‌و ڕۆژه‌دا كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران تووشی چه‌وسانه‌وه‌یه‌كی زۆر هات له‌قودس. هه‌موو باوه‌ڕداران له‌ناوچه‌كانی یه‌هودیه‌و سامیره بڵاوبوونه‌وه، به‌ڵام نێرراوان هه‌ر له‌قودس مانه‌وه.2ئیتر هه‌ندێ پیاوی له‌خوداترس ئیستفانۆسیان ناشت‌و زۆر له‌سه‌ری گریان.3به‌ڵام شاول هه‌وڵی له‌ناوبردنی باوه‌ڕدارانی ده‌دا، له‌م ماڵه‌وه ده‌چوو بۆ ئه‌و ماڵ ژن‌و پیاوی ڕاده‌كێشاو ده‌یخستنه به‌ندیخانه.
مزگێنیدان لهسامیره
4ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی بڵاوببوونه‌وه له‌شوێنێكه‌وه ده‌چوون بۆ شوێنێكیكهو مزگێنی ووشه‌ی خودایان به‌خه‌ڵكی ده‌دا.5جا فیلیپۆس بۆ شارێك ڕۆیشت له‌ناوچه‌ی سامیره، سه‌باره‌ت به‌مه‌سیح بۆ دانیشتوانی قسه‌یكرد.6كاتێ خه‌ڵكه‌كه گوێیان لێی گرت‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ریان لێی بینی، هه‌موو زۆر بایه‌خیان دا به‌وه‌ی ووتی،7چونكه ڕۆحی پیس له‌زۆر كه‌س كهتیایان نیشته‌جێبوون، ده‌هاته ده‌ره‌وه‌و به‌ده‌نگی به‌رز هاواریان ده‌كرد، هه‌روه‌ها شهلو گۆجی زۆری چاككرده‌وه،8ئه‌وسا خۆشی هه‌موو شاره‌كه‌ی گرته‌وه.9پێش ئه‌مه له‌و شاره‌دا جادوگه‌رێك هه‌بوو ناوی شه‌معون بوو، جادوی دهكردو دانیشتووی سامیره سه‌ریان سوڕمابوو لێی، ده‌یووت من پیاوێكی مه‌زنم.10گه‌وره‌و بچووك گوێیان لـێدهگرتو ده‌یانووت: (ئه‌م پیاوه گهورهییو توانای خودای تیادایه.)11ئه‌وان گوێیان بۆ ده‌گرت، چونكه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو جادوگهرێتی له‌ناویاندا ده‌كرد.12كاتێ باوه‌ڕیان هێنا بهووشهكانی فیلیپۆس ئه‌وه‌ی مزگێنی پادشاهێتی ئاسمان‌و ناوی عیسای مه‌سیحی پێدان، ئیتر ژن‌و پیاو له‌ئاوهه‌ڵكێشران.13ئه‌وسا شه‌معونیش باوه‌ڕی هێناو له‌ئاوهه‌ڵكێشرا، خوی به فیلیپۆس گرتبوو، سه‌ریسوڕما بوو كاتێ نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری ده‌بینی له‌سه‌رده‌ستی ده‌كرا.14كاتێ نێرراوان له‌قودس بیستیان كه‌وا دانیشتوانی سامیره باوه‌ڕیان به ووشه‌ی خودا هێناوه، ئه‌وسا پهترۆسو یۆحهننایان بۆ لایان نارد.15هه‌ر دووكیان نوێژیان بۆ كردن تاكو ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرن،16چونكه هێشتا ڕۆحی پیرۆز نه‌ڕژابوو بـه‌سـه‌ر كـهسـیان، بـه‌ڵكو ته‌نها به‌ناوی عیسای خوداوه‌ند له‌ئاو هه‌ڵكێشرابوون.17جا پهترۆسو یۆحه‌ننا ده‌ستیان خسته سه‌ر سه‌ریان، ئه‌وسا ڕۆحی پیرۆزیان وه‌رگرت.18كاتێ شه‌معون بینی ڕۆحی پیرۆز چووه ناو ئه‌و باوه‌ڕدارانه‌ی كه دوو نێرراوهكه ده‌ستیان خسته سه‌ر سه‌ریان، هه‌ندێ پاره‌ی خسته به‌رده‌م په‌ترۆس و یۆحهنناو پێی‌ووتن:19(ئه‌و توانایه به‌منیش بده‌ن، هه‌تا ده‌ست بخه‌مه سه‌ر هه‌ر كه‌سێك ڕۆحی پیرۆز وه‌رگرێ.)20په‌ترۆس پێی‌ووت: (با زیوه‌كه‌ت له‌گه‌ڵ خۆت له‌ناوبچێ! چونكه له‌و باوه‌ڕه‌دا بووی تۆ ده‌توانی به‌هره‌ی خودا به پاره بكڕی!21تۆ له‌م شته‌دا ماف‌و بهشتنییه، چونكه دڵت ڕاست نییه به‌رامبه‌ر خودا.22تۆبه بكه له‌به‌ر ئه‌م خراپه‌یه، نوێژ بكه بۆ خوداوه‌ند تا له‌مه‌به‌ستی دڵت خۆشبێ،23چونكه ده‌تبینم تێكه‌ڵ بهتاڵاو بوویت‌و كه‌وتوویته داوی گوناه.)24جا شه‌معون ووتی: (هه‌ر دووكتان له‌پێناوی من نوێژ بكه‌ن بۆ خوداوه‌ند، هه‌تا هیچ شتێك له‌وه‌ی باسی ده‌كه‌ن به‌سه‌رمدا نه‌یه‌ت.25دوای ئه‌وه‌ی پهترۆسو یۆحه‌ننا شایه‌تی ووشه‌ی خوداوهندیانداو له‌وێ ئاشكرایانكرد، گه‌ڕانه‌وه بۆ قودس‌و ووشه‌ی خودایان بۆ زۆر لادێكانی ناوچه‌ی سامیره ڕاگه‌یاند.
فیلیپۆسو وه‌زیری حه‌به‌شه
26فریشته‌یه‌كی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ فیلیپۆس دواو پێی‌ووت: (هه‌سته بڕۆ به‌ره‌و خواروو، به‌ڕێگای نێوان قودس‌و غه‌ززه‌دا.27ئه‌ویش هه‌ستاو ڕۆیشت، له‌وكاته‌دا تووشی پیاوێكی گرنگی خه‌ساوی حهبهشیبوو كه وه‌زیری كاروباری دارایی بوو لای كهنداكهی شاژنی حه‌به‌شه، هاتبووه قودس بۆ په‌رستن،28كاتێ به‌سواری گالیسكه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ حه‌به‌شه، خه‌ریكی خوێندنه‌وه بوو له‌په‌رتووكی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر،29رۆحی پیرۆز به فیلیبۆسی ووت: (بڕۆ دوای ئه‌و گالیسكه‌یه كه‌وه.)30ئیتر فیلیپۆس به په‌له دوایكهوت، گوێی له‌كابرا بوو په‌رتووكی ئه‌شعیای ده‌خوێنده‌وه‌و لێیپرسی: (ئایا ئه‌وه‌ی ده‌یخوێنیته‌وه تێیده‌گه‌ی؟)31ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (چۆن ئه‌مه بتوانم گه‌ر یه‌كێك بۆم ڕووننهكاتهوه؟) ئینجا فیلیبۆسی بانگ‌كرد بچێته سه‌ر گالیسكهكهیو له‌گه‌ڵی دابنیشێ.32كابرا له‌و په‌رتووكه‌ی ده‌یخوێنده‌وه گه‌یشتبووه ئه‌و به‌شه‌ی كه ده‌ڵێ: [[وه‌ك به‌رخێك كه‌وا ده‌برێ بۆ سه‌ربڕین، هه‌روه‌ها وه‌ك به‌رخێكی بێده‌نگ له‌به‌رده‌ست ئه‌وه‌ی خوری لێدهبڕیتهوه، به‌م شێوه‌یه ده‌می نه‌كرده‌وه.33له‌كاتێ كه ملكه‌چبوو به‌ناڕه‌وایی هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ كرد. جا كاتێ ژیانی له‌سه‌ر زه‌وی نه‌ما، ئیتر كێ باسی نه‌وه‌كانی ده‌كات؟]]34لێره كابرا به فیلیپۆسی ووت: (پێمبڵێ: ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر مه‌به‌ستی له كێیه له‌م ووته‌یه‌دا؟ له‌خۆی یاخود له یهكێكیكه؟)35ئیتر فیلیپۆس كه‌وته قسهكردنو ده‌ستیكرد به مزگێنیدانی عیسا به ده‌ست پێكردن له‌و په‌رتووكه‌وه.36كاتێ به‌ڕێگاوه بوون، گه‌یشتنه شوێنێك ئاوی لـێ‌بوو، كابرا به فیلیپۆسی ووت: (ئه‌وه ئاوه، چی ڕێم لـێدهگرێ لهئاوههڵبكێشرێم؟) [37فیلیپۆس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌مه ده‌بێ گه‌ر به هه‌موو دڵته‌وه باوه‌ڕ بهێنی.) جا كابرا ووتی: (باوه‌ڕ ده‌كه‌م عیسای مه‌سیح ڕۆڵه‌ی خودایه.(]38فه‌رمانیدا گالیسكه‌كه ڕاوه‌ستێ، ئه‌وسا هه‌ردووكیان به‌یه‌كه‌وه چوونه سه‌ر ئاوه‌كه‌و فیلیپۆس كابرای خه‌ساوی له‌ئاوهه‌ڵكێشا.39كاتێ له ئاوه‌كه هاتنه‌ده‌ره‌وه ڕۆحی خوداوه‌ند فیلیپۆسی ڕفاند، ئیتر كابرا فیلیپۆسی نه‌بینییه‌وه. ئه‌ویش به‌خۆشیه‌وه به‌ڕێگای خۆی ڕۆیشت.40دوای ئه‌وه فیلیپۆس له ئه‌شدود بینرا، ئینجا ڕۆیشت بۆ مزگێنیدان له هه‌موو ئه‌و شارانه‌ی ئه‌وێ تا گه‌یشته شاری قه‌یسه‌ریه.
Biblica, Inc.