کردار4
پهترۆسو یۆحه‌ننا لهئهنجوومهن
1كاتێ پهترۆسو یۆحه‌ننا قسه‌یان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه ده‌كرد، كاهینهكانو سهدوقیهكان هاتن بۆ لایان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی پاسه‌وانی په‌رستگا.2ئه‌وان بێزار بوون چونكه پهترۆسو یۆحه‌ننا خه‌ڵكه‌كه‌یان فێر دهكردو بۆیان ده‌رده‌خستن زیندووبوونه‌وه‌ی مردووان شتێكی ڕاستییه‌و به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌مه هه‌ستانه‌وه‌ی عیسایه.3جا ئه‌وان یۆحهنناو پهترۆسیانگرتو لهبهندیخانهیانكردن تا به‌یانی چونكه كاته‌كه ده‌مه‌و ئێواره بوو.4به‌ڵام زۆر له‌وانه‌ی گوێیان له‌قسه‌كان بوو باوه‌ڕیان هێنا، ژماره‌ی ئه‌و پیاوانه‌ش گه‌یشته پێنج هه‌زار كه‌س.5بۆ به‌یانی پێشهوایانو پیران‌و مامۆستایانی شه‌ریعه‌ت له‌قودس كۆبوونه‌وه.6حه‌نانی سه‌رۆك كاهینو قهیافاو یۆحهنناو ئه‌سكه‌نده‌رو هه‌موو ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌تیره‌ی سه‌رۆك كاهین بوون له‌گه‌ڵیان بوون.7ئینجا پهترۆسو یۆحهننایان له‌ناوه‌ڕاستیان ڕاگرت‌و لێیان پرسین: (به‌چ هێزێكو به‌ناوی كێ ئه‌مانه ده‌كه‌ن؟)8په‌ترۆس پڕبوو له‌ڕۆحی پیرۆز‌و وه‌ڵامیدانه‌وه: (ئه‌ی پێشهوایانو پیرانی گه‌ل،9گه‌ر ئێوه ئه‌مڕۆ پرسیارمان لـێدهكهن ده‌رباره‌ی ئه‌و چاكه‌یه‌ی له‌گه‌ڵ نه‌خۆشێك كردوومانه، به چ هۆیه‌ك چاكبووه‌ته‌وه،10باههمووتانو هه‌موو گه‌لـی ئیسرائیل بزانێ، ئه‌و به‌ناوی عیسای مه‌سیحی ناسیری، ئه‌وه‌ی ئێوه لهخاچتانداو خودا‌ش له‌ناو مردووان زیندووی كرده‌وه، ئه‌م ئیفلیجه به ته‌ندروستیه‌كی ته‌واوه‌وه وا له‌به‌رده‌متان ڕاوه‌ستاوه.11ئه‌م عیسایه ئه‌و به‌رده‌یه ئه‌ی وه‌ستاكان كه ڕهتتانكردهوه، به‌ڵام هه‌ر ئه‌م بوو به به‌ردی بناغه.12بێجگه له‌عیسا به كه‌سیكه ڕزگاربوون نییه، چونكه جگه له‌و له‌ژێر ئـاسمــان ناوێكــیكــه نییه خودا پێشكه‌شی كردبێ به مرۆڤ به‌هۆیه‌وه ڕزگارمان ببێ.)13خه‌ڵكه‌كه سهریانسوڕما لهچاونهترسی پهترۆسو یۆحه‌ننا، كاتێ زانییان ئه‌وان نهخوێندهوارنو له‌چینی ساكاری گه‌لن، بۆیه زانییان ئه‌وان له‌پێشا له‌گه‌ڵ عیسا بوون.14به‌ڵام كاتێ ئه‌و ئیفلیجهیان بینی چاكبووه‌ته‌وه‌و به‌پێوه له‌گه‌ڵیان وه‌ستاوه، ئیتر هیچیان نه‌دۆزییه‌وه به‌ربه‌ره‌كانی پێ بكه‌ن.15لێره فه‌رمانیان پێدان له‌ناو كۆڕه‌كه بچنه ده‌ره‌وه، تا له‌ناو خۆیان ته‌گبیرێك بكه‌ن.16جا ووتیان: (چی له‌م دوو پیاوه بكه‌ین؟ شتێكی ئاشكرایه له‌به‌رده‌م دانیشتوانی هه‌موو قودس ئه‌و كاره سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م دوو پیاوه كراوه ناتوانین نكۆڵی لێبكه‌ین،17به‌ڵام تا ئه‌م كاره زیاتر له‌ناو گه‌ل بڵاونه‌بێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یان لـێدهكهین هه‌تا له‌مه‌ودوا باسی ئه‌م ناوه نه‌كه‌ن لای كه‌س.)18ئینجا ئه‌وانیان هێناو فه‌رمانیان پێدان ئیتر لای كه‌س ناوی عیسا نههێننو باسینهكهن.19پهترۆسو یۆحهنناش ووتیان: (ئێوه حوكمبدهن، ئایا ڕاسته له‌به‌رده‌م خودا ملكه‌چی فهرمانهكانتان بین یان فه‌رمانی خودا؟20چونكه ناتوانین ئه‌وه‌ی بینیومانه‌و بیستومانه باسی نه‌كه‌ین.)
21جارێكیكه ئه‌نجوومه‌نه‌كه هه‌ڕه‌شه‌یان لـێكردنهوه، به‌ڵام نه‌یانده‌زانی به‌چ ڕێگایه‌ك سزایان بده‌ن، ئیتر ئازادیانكردن، له‌به‌رئه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه هه‌موو ستایشی خودایان ده‌كرد له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕوویدا بوو،22چونكه ئه‌و پیاوه‌ی به‌م نیشانه‌یه چاككرایه‌وه ته‌مه‌نی له‌چل ساڵ زیاتر بوو.
نوێژی باوهڕداڕان
23كاتێ پهترۆسو یۆحه‌ننا ئازادكران گه‌ڕانه‌وه بۆ لای هاوڕێكانیان، سه‌رۆك كاهینهكانو پیران چیان پێووتبوون بۆیانگێڕانهوه،24ئه‌وانیش كاتێ گوێیان له‌وان بوو، هه‌موو به‌یه‌ك دڵ ده‌نگیان به‌رزكرده‌وه بۆ خودا‌و ووتیان: (خوداوه‌ندی باڵاده‌ست، ئه‌ی دروستكه‌ری ئاسمان‌و زهویو ده‌ریاو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایاندایه،25ئه‌ی ئه‌وه‌ی به‌هۆی ڕۆحی پیرۆز له‌سه‌ر زمانی داودی باوكمانو خزمه‌تكاری خۆت ووتت: [[بۆچی میلله‌تان ووڕوژاونو گه‌لان بیر له‌شتی پووچ ده‌كه‌نه‌وه؟26پادشایانی سه‌ر زه‌وی خۆیان ڕێكخستووه، سه‌رۆكه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌و یه‌كیانگرت تا به‌رهه‌ڵستی خوداوه‌ندو مه‌سیحه‌كه‌ی بكه‌ن.]]27(ئه‌م ووشانه‌ش به‌ته‌واوی ڕوویدا، كاتێ هێرۆدسو پیلاتۆسی پونتیو ناجوولهكهكانو گه‌لی ئیسرائیل یه‌كیانگرت تا به‌ربه‌ره‌كانی عیسای ڕۆڵه‌ی پیرۆزت بكه‌ن، ئه‌وه‌ی كردت به‌مه‌سیح،28هه‌تا هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌پێشا دهستتو خواستت نه‌خشه‌ی بۆ كێشابوو ڕووبدات.29ئه‌ی خوداوه‌ند، ئێستاش سه‌یری ئه‌و هه‌ڕه‌شانه بكه كه‌ده‌یكه‌ن، چاونه‌ترسی ببه‌خشه بهخزمهتكارهكانت تا بهووشهكانت بدوێن.30ده‌ستی خۆت بگه‌یه‌نه ئێمه، تاكو چاكبوونه‌وه‌ی نهخۆشو نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ر به‌ناوی عیسای ڕۆڵه‌ی پیرۆزته‌وه بكرێ.(31كاتێ نوێژیان ده‌كرد ئه‌و شوێنه‌ی تیایدا كۆبووبوونه‌وه له‌رزیو هه‌موو پڕ بوون له‌ڕۆحی پیرۆز، ئینجا بێ‌ترس به‌ووشه‌ی خودا دوان.ژیانی هاوبه‌ش
32كۆمه‌ڵی باوه‌ڕداران یه‌ك دڵ‌و یه‌ك گیان بوون، هیچ كه‌سێ نه‌یده‌ووت ئه‌و شته‌ی هه‌یه‌تی هی خۆیه‌تی به‌ته‌نها، به‌ڵكو له‌هه‌موو شتێك هاوبه‌شبوون.33به‌هێزێكی مه‌زنه‌وه نێرراوان شایه‌تی زیندووبوونه‌وه‌ی عیسای خوداوه‌ندیان ده‌دا، به‌ره‌كه‌تێكی گه‌وره به‌سه‌ر هه‌موویانه‌وه بوو.34كه‌سی هه‌ژاریان تیا نه‌بوو چونكه هه‌موو ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن كێڵگه‌و ماڵ بوون دهیانفرۆشتو پاره‌كه‌یان35ده‌خسته به‌رده‌م نێرراوانهوه، ئه‌وانیش دابه‌شیان ده‌كرد به‌سه‌ر هه‌ر یه‌كێك به‌پێی پێویستی خۆی.36یه‌كێك له‌وانه یوسف ناوێك بوو كه نێرراوان بانگیان ده‌كرد به به‌رنابا به‌واتای ڕۆڵه‌ی هانده‌ر، ئه‌و له‌تیره‌ی لاوی* بوو، خه‌ڵكی قوبروس بوو.37ئه‌م كابرایه كێڵگه‌یه‌كی هه‌بوو، فرۆشتی‌و نرخه‌كه‌ی خسته به‌رده‌م نێرراوان.Biblica, Inc.