کردار3
چاكبوونه‌وه‌ی ئیفلیجێك
1ڕۆژێكیان كاژێری سێی پاش نیوه‌ڕۆ پهترۆسو یۆحه‌ننا له‌كاتی نوێژكردن چوونه په‌رستگا.2له‌به‌رده‌م ده‌رگای په‌رستگادا كه پێیده‌وترا ده‌رگای جوان، پیاوێكی به‌زگماك ئیفلیج دانیشتبوو، هه‌موو ڕۆژێك ههڵیاندهگرتو له‌وێ دایانده‌نا تا سواڵ بكات له‌وانه‌ی ده‌هاتنه په‌رستگاكه‌وه.3كاتێ كابرا پهترۆسو یۆحه‌ننای بینی هاتنه ناو په‌رستگا، داوای خێری لـێ‌كردن،4ئه‌وانیش به ووردی تێیانڕوانی، ئینجا په‌ترۆس پێی‌ووت: (سه‌یرمان بكه!)5ئه‌ویش چاوی تێبڕینو چاوه‌ڕێی ده‌كرد شتێكی بده‌نێ.6په‌ترۆس ووتی: (نه زێڕم پێیه‌و نه زیو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی هه‌مه ده‌تده‌مێ، به‌ناوی عیسای مه‌سیحی ناسیری هه‌سته‌و بڕۆ!)7په‌ترۆس ده‌ستی ڕاستی گرت‌و هه‌ڵیساند، یه‌كسه‌ر هێز كه‌وته قاچ‌و ئێسقانه‌كانی.8ئیتر كابرا ههڵبهزییهوهو ده‌ستیكرد به ڕۆیشتن، له‌گه‌ڵ پهترۆسو یۆحه‌ننا چووه په‌رستگا، له‌خۆشیان به ڕۆیشتنه‌وه قه‌ڵه‌مبازی ده‌داو ستایشی خودای ده‌كرد.9هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌وێبوون بینییان كابرا به‌پێی خۆی ده‌ڕواو ستایشی خودا ده‌كات.10ئیتر خه‌ڵكه‌كه زانییان كابرا ئه‌و سواڵكه‌ره ئیفلیجهیه كه‌وا كردبووی به خوو له‌به‌رده‌م ده‌رگای په‌رستگا داده‌نیشت ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترا جوان، جاهه‌موو سه‌ریان سوڕما له‌وه‌ی به‌سه‌ر كابرا هاتووه.ووتاری په‌ترۆس له‌په‌رستگا
11له‌هۆڵی پهرستگـا كه به هۆڵی سلێمان ناسرا بوو كابرای ئیفلیج دهستیگرتبوو به پهترۆسو یۆحه‌نناوه، ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكه‌كه به‌سه‌رسامیه‌وه لێیان كۆبوونه‌وه،12كاتێ په‌ترۆس ئه‌مه‌ی بینی پێی‌ووتن: (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، بۆچی سه‌رتان سوڕماوه له‌وه‌ی ڕوویداوه؟ بۆچی چاوتان تێبڕیوین واده‌زانن ئێمه به‌توانای خۆمان یاخود بهلهخواترسیمان وامان له‌و پیاوه كردووه بڕوا؟13خودای ئیبراهیمو ئیسحاق‌و یاقوب، خودای باوباپیرانمان، عیسای ڕۆڵه‌ی خۆی شكۆداركرد، ئه‌وه‌ی ئێوه داتان به‌ده‌سته‌وه بۆ مردن‌و ڕهتتانكردهوه له‌به‌رده‌م پیلاتۆس، له‌كاتێكدا بڕیاری دابوو ئازادی بكات.14ئێوه ئه‌و پاكوپیرۆزه بێتاوانهتان ڕه‌تكرده‌وه‌و داوای لێبووردنتان بۆ بكوژێك كرد،15جا ئێوه سه‌رۆكی ژیانتان كوشت. به‌ڵام خودا له‌نێو مردووان زیندوویكردهوه، ئێمه‌ش شایه‌تین بۆ ئه‌مه.16ئه‌م كابرایه‌ی ئێوه دهیبیننو ده‌یناسن، باوه‌ڕی به‌ناوی ئه‌و هه‌بوو، بۆیه هێزو توانای بۆ گه‌ڕایه‌وه. به ناوی عیسا‌و ئه‌و باوه‌ڕه‌ی به‌هۆیه‌وه دێت، ئه‌م ته‌ندروستیه ته‌واوه‌ی به‌كابرا به‌خشی له‌به‌رچاوی هه‌مووتان.17(من ده‌زانم ئه‌ی برایان ئێوه‌و سهرۆكهكانتان به‌نه‌شاره‌زایی ههڵسوكهوتتانكرد،18به‌ڵام خودا به‌مه هێنایه‌دی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی هه‌موو پێغه‌مبه‌ران ووتبووی كه‌وا مه‌سیحه‌كه‌ی ده‌بێ ئازار بچێژێ.19كه‌واته تۆبه بكهنو بگه‌ڕێنه‌وه تاگوناههكانتان بسڕێته‌وه، ئینجا خوداوه‌ند ده‌رگای خۆشیتان لـێبكاتهوه،20ئه‌ویش به‌وه‌ی جارێكی تر عیسای مه‌سیحتان بۆ بنێرێته‌وه، ئه‌وه‌ی له‌پێشا بۆی دیاریكردوون.21جا ده‌بێ مه‌سیح له‌ئاسمان بمێنێته‌وه تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو شتێك چاك ده‌بێته‌وه هه‌روه‌ك چۆن خودا له‌كۆنه‌وه له‌سه‌ر زاری پێغه‌مبه‌ره پیرۆزه‌كانی دواوه.22مو‌سا بهباپیرانی ووتوه: [[خوداوه‌ند، خودا له‌نێو براكانتان پێغه‌مبه‌رێكتان بۆ ده‌نێرێ وه‌ك من، هه‌رچیه‌كتان پێده‌ڵێ گوێیلـێبگرن.23به‌ڵام ئه‌وه‌ی گوێی لـێناگرێ له‌ناو گه‌ل ڕیشه‌كێش ده‌كرێ.]]24ئه‌و كات‌و سه‌رده‌مه هه‌موو پێغه‌مبه‌ران باسیان كردووه، لهسامۆئیلهوه تا ئه‌وانه‌ی دوای ئه‌و هاتوون.25ئێوه‌ن ڕۆڵه‌ی پێغهمبهرانو ئه‌و په‌یمانه‌ی خودا له‌گه‌ڵ باوباپیرانمان به‌ستی، كاتێ به ئیبراهیمی ووت: [[به نه‌وه‌ی تۆ هه‌موو گه‌لانی سه‌ر زه‌وی پیرۆز ده‌بن.]]26له‌پێناوی ئێوه خودا ڕۆڵه‌ی خۆی ههستاندهوهو یه‌كه‌مجار بۆ ئێوه‌ی نارد، تا پیرۆزتان بكات به‌گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كێكتان له‌خراپه.)Biblica, Inc.