کردار2
هاتنی رۆحی پیرۆز
1كه ڕۆژی په‌نجاهه‌مین* هات، هه‌موو باوه‌ڕداران له‌یه‌ك شوێن كۆبوونه‌وه،2له‌پڕێكدا ده‌نگێك له‌ئاسمانه‌وه په‌یدا بوو وه‌ك ڕه‌شه‌با، ئه‌و ماڵه‌ی پڕكرد كه تیایدا دانیشتبوون.3ئینجا چه‌ند زمانێك هه‌روه‌ك له‌ئاگر بێت ده‌ركه‌وت بۆیان، دابه‌ش بوو بهسهریانو هه‌ر یه‌كه زمانێكی له‌سه‌ر نیشته‌وه.4ئه‌وسا هه‌موویان پڕبوون له‌ڕۆحی پیرۆز، ده‌ستیانكرد به‌قسه‌كردن به‌زمانی جۆراوجۆر، بهووشێوهیهی ڕۆح پێی به‌خشیبوون.5لهوكـاتهدا ژماره‌یه‌كی زۆر لهجوولهكه له‌خودا ترسه‌كانی هه‌موو نه‌ته‌وه‌كانی جیهان له قودس نیشته‌جـێبوون.6كاتێ ئه‌و ده‌نگـه ڕوویدا، خهڵــكهكه هاتنه لایان، هه‌موو سه‌ریان سوڕما له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ر یه‌كه‌یان گوێیان لـێ‌بوو به زمانی خۆیان ده‌دوێن.7سه‌رسامی دایگرتنو ده‌ستیانكرد به پرسیاركردن: (ئایا هه‌موو ئه‌وانه‌ی قسه ده‌كه‌ن دانیشتوانی جه‌لیل نین؟8ئیتر چۆن هه‌ر یه‌ك له‌ئێمه گوێی له‌زمانی ئه‌و ووڵاته ده‌بێ كه تیایدا له‌دایك بووه؟9ئێمه خه‌ڵكی پهرتیاو میدیا‌و ئیلامین، هه‌ندێكیشمان له‌دانیشتوانی نێوان دجله‌و فوراتین یاخود له‌ناوچه‌ی یه‌هودیه‌و كهپدوكیهو پونتسو ئاسیا،10یان لهفریجیهو پهمفیلیهو میسر‌و ناوچه‌ی لیبیای دراوسێی قه‌یره‌وان، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵمان خه‌ڵكی ڕۆماش هه‌یه به‌سه‌ردان هاتوون، له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌و ئه‌وانه‌ی بوو بوون به‌جووله‌كه،11هه‌روه‌ها هه‌ندێ لهكیریتیهكانو عه‌ره‌ب. جا ئه‌وه‌تا گوێمان لێیانه به‌زمانی خۆمان قسه ده‌كه‌ن ده‌رباره‌ی كرداره مه‌زنه‌كانی خودا.)12خه‌ڵكه‌كه به‌سه‌رسامیه‌وه ده‌ستیانكرد به پرسیاركردن له‌یه‌كتری: (ئه‌مانه هه‌مووی چی ده‌گه‌ێنێ؟)13به‌ڵام هه‌ندێكیان به‌گاڵته پێكردنه‌وه ووتیان: (ئه‌وانه سه‌رخۆشن.)یه‌كه‌م ووتاری په‌ترۆس
14جا په‌ترۆس له‌گه‌ڵ دوانزه نێرراوهكه ڕاوه‌ستا، به‌ده‌نگێكی به‌رز قسه‌ی بۆ ئاماده‌بووان كرد‌و ووتی:(ئه‌ی پیاوانی جووله‌كه‌و هه‌موو دانیشتوانی قودس، گوێ‌بگرن بۆ قسه‌كانم تائه‌وه‌ی پێتان ده‌ڵێم زانراوبێ لاتان،15چونكه ئه‌وانه سه‌رخۆش نین وه‌ك بیرده‌كه‌نه‌وه، هێشتا كاژێر نۆی به‌یانییه.16به‌ڵام ئه‌وه‌ی ووتراوه به‌زمانی پێغه‌مبه‌ر یۆئیلهوه:17[[خودا ده‌ڵێ: له‌ڕۆژانی كۆتاییدا ڕۆحم ده‌ڕێژم به‌سه‌ر هه‌موو مرۆڤدا‌و كوڕان‌و كچانتان به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێن. هه‌روه‌ها گه‌نجه‌كانتان بینین دهبیننو پیره‌كانتان خه‌ون ده‌بینن.18له‌و ڕۆژانه‌دا ڕۆحی خۆم ده‌ڕێژم به‌سه‌ر هه‌موو دهستو پێوهندهكانم، له‌ژن‌و له‌پیاو، جا هه‌موویان به‌ووشه‌ی خودا ده‌دوێن.19لهئاسمانو زه‌وی كار‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ر ده‌كه‌م، تیایدا ئاگرو خوێن‌و دووكه‌ڵ ده‌بینن.20ئینجا پێش ئه‌وه‌ی ڕۆژی خوداوه‌ند بێ، ئه‌و ڕۆژه مه‌زنه به‌ناوبانگه، ڕۆژ تاریك ده‌بێ، مانگیش وه‌ك خوێنی لێدێت.21هه‌ر كه‌سێكیش به‌ناوی خوداوه‌ند بانگبكات ڕزگاری ده‌بێ.]]22(ئه‌ی ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل، گوێ له‌م قسانه بگرن: عیسای ناسیری پیاوێكـه خــودا لایه‌نگیری كردووه به‌و نیشانه‌و كاره سه‌یرو سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستی له‌نێوانتان كراوه، هه‌روه‌ك ده‌زانن.23له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا خودا ڕێگه‌یدا، به‌پێی خواست‌و ڕه‌زامه‌ندی بڕیار له‌سه‌ردراوی خۆی كه له‌پێشا ده‌یزانی، كه‌وا ئێوه بیگرن‌و لهخاچیبدهنو بیكوژن به‌ده‌ستی گوناهباران.24به‌ڵام خودا زیندووی كرده‌وه له‌نێوان مردووانداو له ئازاری مردن ئازادیكرد، له‌به‌رئه‌وه‌ی مردن نه‌یتوانی له‌داوی خۆی بیهێڵێته‌وه.25چونكه داود ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌ڵێ: [[هه‌میشه خوداوه‌ندم له‌به‌رچاوه، ئه‌و له‌لای ده‌سته ڕاستمه‌وه‌یه نه‌وه‌ك باوه‌ڕم لاواز بێ.26بۆیه دڵشادمو زارم لهههلههلهدایه، ته‌نانه‌ت له‌شیشم لههیوادا نیشته‌جێیه.27چونكه تۆ گیانم له‌دونیای مردووان به‌جێناهێڵی، هه‌روه‌ها نایه‌ڵی تاقه پیرۆزی خۆت گه‌نده‌ڵی ببینێت.28ڕێگای ژیانت پێناساندم، دڵت پڕكردووم له‌شادی به بینینی ڕوخسارت.]]29ئه‌ی برایان، ڕێگام بده‌ن به‌ئاشكرا پێتان بڵێم داودی باوكمان مردو نێژرا، هێشتا گۆڕه‌كه‌ی تا ئه‌مڕۆ لامانه.30به‌ڵام داود پێغه‌مبه‌ر بوو، ده‌یزانی خودا سوێندی بۆ خواردووه كه‌وا مه‌سیح له‌نه‌وه‌ی ئه‌و پهیدادهبێو له‌سه‌ر ته‌ختی ئه‌و داده‌نیشێ،31دیسان باسی هه‌ستانه‌وه‌ی مه‌سیحی كردووه هه‌روه‌ك له‌پێشه‌وه بینیویه‌تی، ده‌رباره‌ی ئه‌و ده‌ڵێ: [[گیانی له‌ناو دونیای مردووان نامێنێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌شی گه‌نده‌ڵی نابینێت.]]32ئه‌و عیسایه‌ی خودا له‌نێو مردووان زیندوویكردهوه، ئێمه هه‌موو بۆ ئه‌وه شایه‌تین.33ئه‌و به‌رزكرایه‌وه بۆ لای ده‌سته ڕاستی خودا، ئه‌و ڕۆحه پیرۆزه‌ی به‌ڵێنی پێدرا بوو لهباوكهوه وه‌رگیراو ڕژا به‌سه‌رمان. ئه‌وه‌ی ئێستا دهیبینینو گوێتان لێیده‌بێت ئه‌نجامی ئه‌وه‌یه.34داود به‌رزنه‌كرایه‌وه بۆ ئاسمان، به‌ڵام ئه‌و خۆی ده‌ڵێ: [[خودا به خوداوه‌ندمی ووت: له‌لای ده‌سته ڕاستم دانیشه،35هه‌تا دوژمنه‌كانت بخه‌مه ژێر پێته‌وه.]]36كه‌واته باهه‌موو ڕۆڵه‌كانی ئیسرائیل به‌ته‌واوی بزانن، ئه‌و عیسایه‌ی ئێوه لهخاچتاندا، خودا كردی بهمهسیحو به‌خوداوه‌ند.)
باوه‌ڕداره یه‌كه‌مه‌كان
37كاتێ ئاماده‌بووان گوێیان له‌م قسانه بوو، كاری كرده سه‌ر دڵیان، پرسیاریان لهپهترۆسو نێرراوه‌كانی تر كرد: (ئه‌ی برایان ئێستا ئێمه چیبكه‌ین؟)38په‌ترۆس وه‌ڵامیدانه‌وه: (تۆبه‌بكه‌ن، با هه‌ر یه‌كه‌تان به‌ناوی عیسای مه‌سیحه‌وه لهئاوههڵبكێشرێ بۆ لێخۆشبوونی گوناهو به‌خشینی ڕۆحی پیرۆزتان ده‌سكه‌وێ،39چونكه ئه‌م به‌ڵێنه بۆ خۆتان‌و منداڵه‌كانتانه، هه‌روه‌ها بۆ هه‌موو ئه‌وانه‌ی خوداوه‌ند خودامان بانگیان ده‌كات.)40په‌ترۆس به‌زۆر ووشهیتر شایه‌تی بۆ دان‌و ووره‌ی به‌رزكردنه‌وه، ده‌یووت: (خۆتان ڕزگار بكه‌ن له‌م نه‌وه لار‌و چه‌وته.)41ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان به قسهكهیكردو له‌ئاوهه‌ڵكێشران، نزیكه‌ی سێ هه‌زار كه‌سبوون له‌و ڕۆژه‌دا.42ئیتر ئه‌وانه به‌رده‌وامبوون له‌سه‌ر فێركردنی نێرراوانو ژیانی خوشك‌و برایهتیو له‌تكردنی نان‌و نوێژكردن.43هه‌روه‌ها كاتێ كار‌و نیشانه‌ی سه‌رسوڕهێنه‌ری زۆر له‌سه‌ر ده‌ستی نێرراوان كرا، هه‌موو ترسیان لـێنیشت.44باوه‌ڕداره‌كان هه‌موو به‌یه‌كه‌وه یه‌كیانگرتبوو، له‌هه‌موو شتێك كه هه‌یانبوو به‌شداری یه‌كتریان ده‌كرد،45هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی هه‌یانبوو دهیانفرۆشتو نرخه‌كه‌یان دابه‌ش ده‌كرد به‌سه‌ر ئه‌وانه‌ی پێویستیان پێیبوو،46هه‌موو ڕۆژێك به‌یه‌ك دڵ به‌رده‌وام له‌په‌رستگا ئاماده ده‌بوون، له‌ماڵه‌كان نانیان له‌ت ده‌كرد، هه‌روه‌ها به‌یه‌كه‌وه نانیان به دڵخۆشی‌و دڵپاكییهوه ده‌خوارد،47ستایشی خودایان ده‌كرد، خه‌ڵكه‌كه هه‌موو به‌چاوی ڕێزه‌وه سه‌یریان ده‌كردن. هه‌موو ڕۆژێكیش خوداوه‌ند ژماره‌ی ڕزگاربووانی زیاتر ده‌كرد.Biblica, Inc.