کردار28
له دورگه‌ی ماڵتا
1دوای ئه‌وه‌ی ڕزگارمان بوو زانیمان ئه‌و شوێنه‌ی گهیشتوینهتێ دورگه‌ی ماڵتایه.2دانیشـتوانـی دورگــهكـه بهڕووخۆشییهكی گه‌وره‌ی بێهاوتا پێشوازیان لهنامۆكان كرد. به‌خێرهاتنیان كردین، ئاگریان بۆ كردینه‌وه، چونكه باران ده‌باری‌و ئاوهه‌وا ساردبوو.3ئینجا پۆڵس هه‌ندێ ته‌خته‌ی كۆكرده‌وه، كاتێ خستیه ئاگره‌كه مارێك به‌هۆی گه‌رمی ئاگره‌كه‌وه هاته‌ده‌ره‌وه، ئاگره‌كه پاڵینابوو، خۆی له‌ده‌ستی ئاڵاند.4خه‌ڵكی ماڵتا ماره‌كه‌یان بینی خۆی هه‌ڵواسی بوو به ده‌ستیه‌وه، به‌یه‌كتریان ووت: (بێگومان ئه‌م كابرایه پیاوكوژه، به‌ڵام دادپه‌روه‌ری ناهێڵێ بژی دوای ئه‌وه‌ی له‌ده‌ریا ڕزگاری بوو.)5پۆڵس ماره‌كه‌ی ڕاوه‌شانده ناو ئاگره‌كه بێئه‌وه‌ی تووشی ئازار بێ.6ئه‌وانیش چاوهڕێیانكرد له‌شی بئاوسێ یا له‌پڕ به مردوویی بكه‌وێ. به‌ڵام چاوه‌ڕێ كردنه‌كه‌یان درێژه‌ی خایاند، بێئه‌وه‌ی هیچ زیانێكی پێ بگات، ئه‌وسا بیروڕایان گۆڕی بهرامبهریو ووتیان: (ئه‌مه خودایه‌كه!)7له نزیك ئه‌و شوێنه كێڵگه‌یه‌كی لێ‌بوو هی پۆبلیوسی گه‌وره‌ی دورگه‌كه بوو، ئه‌و بانگیكردینو سێ ڕۆژ میوانداری كردین.8وا ڕێكه‌وت باوكی پۆبلیوس نه‌خۆش بوو له جێگه‌دا كه‌وتبوو زۆر سكی ده‌چوو تای لێهاتبوو. پۆڵس دیده‌نی كرد‌و نوێژی كرد، ده‌ستی خسته سه‌ر سهریو چاكی كرده‌وه.9كاتێ ئه‌مه ڕوویدا، نهخۆشهكانیتری دورگه‌كه هاتنه لای‌و چاكبوونه‌وه،10دیاری زۆریان پێداین، هه‌روه‌ها له‌كاتی ڕۆیشتنمان ئه‌وه‌ی بۆ گه‌شته‌كه‌مان پێویستمان پێیبوو پێمانیاندا.لهماڵتاوه بۆ ڕۆما
11دوای سێ مانگ لهئهسكهندهریه سواری كه‌شتییه‌ك بووین، وه‌رزی زستانی له ماڵتا به‌سه‌ربرد بوو، وێنه‌ی دووانه‌ی له‌سه‌ربوو.12كاتێ گه‌یشتینه شاری سیراكوسا سێ ڕۆژمان تیادا به‌سه‌ربرد،13ئینجا به نزیك قه‌راغی ده‌ریا ڕۆیشتین تاكو گه‌یشتینه شاری ڕیغیون. بۆ به‌یانی بای خواروو هه‌ڵیكرد، بۆ ڕۆژی دووه‌م گه‌یشتینه شاری پوتیولی.14له‌وێ هه‌ندێ لهبرایانمان بینی، داوایان لێكردین حه‌وت ڕۆژ لایان بمێنینه‌وه، جا به‌م شـێوه‌یه گه‌یشتینه ڕۆما.15كاتێ له‌وێ برایان بیستیان گه‌یشتوین، هاتنه‌ده‌ره‌وه بۆ پێشوازیمان له‌گۆڕه‌پانی ئهپیوسو له سێ خانه‌كان. كه پۆڵس ئه‌وانی بینی سوپاسی خودای كرد‌و ووره‌ی به‌رزبووه‌وه.پۆڵس له‌رۆما
16كاتێ گه‌یشتینه ڕۆما، سه‌رپه‌له‌كه ڕێگایدا پۆڵس له‌ماڵێكی تایبه‌ت بمێنێته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و سه‌ربازه‌ی پاسه‌وانی ده‌كات.17دوای سێ ڕۆژ پۆڵس پێشه‌وایانی جووله‌كه‌ی بانگ‌كرد، پێی‌ووتن: (ئه‌ی برایان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌وه‌ی خراپ بێ دژی گهلو خووڕه‌وشتی باوباپیران نه‌مكردووه، كه‌چی به‌ندكراوم له‌قودسو دراومهته ده‌ستی ڕۆمانیه‌كان،18ئه‌وانیش سه‌یری مه‌سه‌له‌كه‌یان كردم‌و ویستیان ئازادم بكه‌ن، چونكه هیچ تاوانێكم له‌سه‌ر نییه شایانی له‌سێداره‌دانم بێ.19به‌ڵام جووله‌كه‌كان ناڕازی بوون، ئه‌وسا ناچار بووم داواكاریه‌كه‌م ببه‌مه لای قه‌یسه‌ر. ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌ێنێ شكات له‌نه‌ته‌وه‌ی خۆم بكه‌م به‌شتێك.20جا له‌به‌رئه‌وه داوامكرد بتانبینمو قسه‌تان له‌گه‌ڵ بكه‌م، چونكه من له‌پێناوی هیوای ئیسرائیل ئاوا به‌ندكراوم.)21ئه‌وانیش ووتیان: (ده‌رباره‌ی تۆ هیچ نامه‌یه‌كمان له‌وڵاتی یه‌هودیه وه‌رنه‌گرتووه، هه‌روه‌ها نێرراو له‌لایه‌ن برایانمانه‌وه نه‌هاتووه به‌شتێك ده‌رباره‌ی تۆ هه‌واڵمان بداتێ، یاخود شكاتت لێبكات.22به‌ڵام پێمان خۆشه گوێ لهڕات بگرین، چونكه ده‌زانین خه‌ڵك له‌هه‌موو شوێنێك به‌ربه‌ره‌كانی ئه‌م بیروڕایه ده‌كه‌ن.)23كاتێ ئه‌وان ڕۆژێكیان بۆ دیاریكرد، له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵكێكی زۆر بۆ لای پۆڵس هاتن. ئه‌ویش له‌به‌یانییه‌وه تا ئێواره قسه‌ی بۆ ده‌كردن‌و سه‌باره‌ت بهپادشاهێتی خودا شایه‌تی ده‌داو هه‌وڵی ڕازیكردنیدان به‌و كاروبارانه‌ی تایبه‌ته به‌عیسا به‌هۆی ته‌وراتی موسا‌و په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران.24جا هه‌ندێ له‌وانه باوه‌ڕیان به قسه‌كانی هێنا، هه‌ندێكیشیان باوه‌ڕیان نه‌هێنا.25ئه‌وسا دووبه‌ره‌كی كه‌وته ناویانه‌وه، ئینجا ڕۆیشتن دوای ئه‌وه‌ی پۆڵس پێی‌ووتن: (ڕۆحی پیرۆز ڕاستی كردووه، به‌زمانی ئه‌شعیای پێغه‌مبه‌ر بهباوباپیرانتانی ووتوه: [[26بڕۆ لای ئه‌م گه‌له‌و پێی بڵێ: گوێگرتن گوێ ده‌گرن، به‌ڵام تێناگه‌ن: سه‌یركردن سه‌یر ده‌كه‌ن، به‌ڵام نابینن!27چونكه دڵی ئه‌م گه‌له ڕه‌ق بووه‌و گوێیان قورس بووه، چاویان نوقاندووه هه‌تا به‌چاویان نه‌بینن، به‌گوێیان نه‌بیستن به‌دڵیان تێنهگهنو بۆ لام بگه‌ڕێنه‌وه، ئه‌وسا منیش چاكیان بكه‌مه‌وه.]]28با زانراو بێت لاتان، خودا ڕزگاری خۆی نارد بۆ ئه‌وانه‌ی جووله‌كه نین، ئه‌وانیش گوێی بۆ ده‌گرن.)[29كاتێ پۆڵس ئه‌مه‌ی ووت، جووله‌كه‌كان ئه‌وێیان بهجێهێشتو بووه ده‌مه‌قاڵێ له‌نێوانیان.]30پۆڵس دوو ساڵی ته‌واو له‌و ماڵه‌ی به‌كرێی گرتبوو مایه‌وه، پێشوازی له‌هه‌موو ئه‌وانه ده‌كرد كه ده‌هاتن بۆ دیده‌نی،31هه‌روه‌ها پادشاهێتی خودای ڕاده‌گه‌یاند، بهچاونهترسیو سه‌ربه‌ستییه‌وه سه‌باره‌ت به خوداوه‌ند عیسای مه‌سیح فێری ده‌كردن.
Biblica, Inc.