کردار27
گه‌شتی پۆڵس به‌ره‌و ڕۆما
1له‌كۆتاییدا بڕیاردرا به‌ڕێگای ده‌ریا بڕۆین بۆ ئیتالیا، سه‌رپه‌لێك ناوی یولیۆس بوو پۆڵسو هه‌ندێ لهبهندكراوهكانیكهی درایه ده‌ست، ئه‌میش سه‌ر به‌له‌شكری ئۆغوستوس بوو.2ئینجا سواری كه‌شتیه‌ك بووین له‌شاری ئهدرامیتهوه هـاتبــوو، به‌ره‌و به‌نده‌ری ناوچه‌ی ئاسیا ده‌ڕۆیشت. لهگهشتهكه ئهستهرخۆسمان لهگهڵبوو خه‌ڵكی شاری تهسالۆنیكی ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا بوو.3بۆ به‌یانی گه‌یشتینه شاری سه‌یدا. یولیۆسی سه‌رپه‌ل له‌گه‌ڵ پۆڵسدا باش هه‌ڵسوكه‌وتی ده‌كرد، هه‌روه‌ها ڕێگایدا سه‌ردانی هاوڕێیه‌كانی بكات له‌شاری سه‌یدا تا ئه‌وه‌ی پێویستی پێیه‌تی لێیان وه‌ربگرێ.4له‌به‌نده‌ری سه‌یدا سواربووین، به قه‌راغی قوبرس‌دا ڕۆیشتین، چونكه ڕه‌شه‌با به‌ره‌و ڕوومان ده‌هات.5دوای ئه‌وه‌ی ده‌ریای ته‌نیشت ناوچه‌ی كیلیكیهو پهمفیلیهمان بڕی، گه‌یشتینه به‌نده‌ری میرا له‌ناوچه‌ی لیكیه.6له‌وێ سه‌رپه‌له‌كه كه‌شتییه‌كی بینی لهئهسكهندهریهوه ده‌هات به‌ره‌و ئیتالیا ده‌ڕۆیشت، ئێمه‌ش سواریبووین،7كه‌شتییه‌كه به‌هێواشی به‌چه‌ند ڕۆژێك بردینی، دوای هه‌وڵدان نزیك قه‌راغی شاری كهندیدوس بووینه‌وه، به‌ڵام ڕه‌شه‌باكه نه‌یهێشت بچینه به‌نده‌ره‌كه ئیتر نه‌مانتوانی له‌وێ دابه‌زین، ئینجا به‌رده‌وام ڕۆیشتین به نزیك قه‌راغی دورگه‌ی كریت، له‌لای كه‌نداوی سهلمونیه.8پاش هه‌وڵدانێكی زۆر گه‌یشتینه شوێنێك پێیده‌ووترێ به‌نده‌ره بێترسهكان كه‌وتۆته نزیك شاری له‌سائیه.9جا چونكه له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر ماینه‌وه تا كاتی ڕۆژووگرتن به‌سه‌رچوو، گه‌شتكردن به‌ناو ده‌ریا ترسناك بوو، له‌به‌رئه‌وه پۆڵس ئامۆژگاری كردن‌و10ووتی: (ئه‌ی پیاوان، ئێستا لهگهشتهكهمان ترس‌و زیانێكی گه‌وره ده‌بینم، ته‌نها بۆ سه‌ر كهشتیو باره‌كه‌ی نا، به‌ڵكو له‌سه‌ر ژیانیشمان.)11به‌ڵام سه‌رپه‌له‌كه باوه‌ڕی به كهشتیوانو خاوه‌ن كه‌شتییه‌كه زیاتر ده‌كرد، وه‌ك له‌قسه‌كانی پۆڵس.12جــا چونكه به‌نده‌ره‌كه باش نه‌بوو بۆ به‌سه‌ربردنی وه‌رزی زستان، زۆربه‌ی كه‌شتیوانه‌كان بڕیاریاندا به‌جێی بهێڵن، به هــیوای ئه‌وه‌ی بگــهنه به‌نده‌ری فینكس هه‌تا وه‌رزی زستانی تیادا به‌سه‌رببه‌ن، ئه‌م به‌نده‌ره‌ش له‌دورگه‌ی كریت بوو ڕه‌شه‌بای باشووری ڕۆژئاوا‌و باكووری ڕۆژئاوا ده‌یگرته‌وه.گه‌شتێكی ترسناك
13ئینجا له‌باشوره‌وه شنه بایه‌ك هه‌ڵیكرد، كه‌شتیوانه‌كان وایانزانی ئه‌م شنه‌بایه به‌خواستی خۆیان ده‌گه‌ێنێ، لهنگهرهكهیان به‌رزكرده‌وه، ئه‌وسا به‌نزیك قه‌راغی دورگه‌ی كریت‌دا ڕۆیشتن.14به‌ڵام دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م گه‌رده‌لوولێك ناسراوه به‌ڕه‌شه‌بای باكووری ڕۆژهه‌ڵات له‌لای دوورگه‌كه‌وه ههڵیكردو15لهكهشتییهكهیدا ئیتر كه‌شتییه‌كه نه‌یتوانی به‌ره‌نگاری بكات، خۆماندا به‌ده‌سته‌وه‌و ڕه‌شه‌باكه ههڵیگرتین،16بۆ شوێنێكی نزیك له‌دورگه‌یه‌كی بچووك ناوی كودا بوو. پاش هه‌وڵدان توانیمان به‌له‌مه ڕزگاركه‌ره‌كه به‌رزكه‌ینه‌وه بۆ ناو كه‌شتیه‌كه.17ئینجا كه‌شتیوانه‌كان خێرا ئه‌وه‌ی پێویست بوو هه‌ستان به‌كردنی، ناوه‌ڕاستی كه‌شتییه‌كه‌یان به‌گوریس به‌ست. له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كو ڕه‌شه‌باكه پالِ به كه‌شتیه‌كه‌وه بنێ بۆ ناو لمه جوڵاوه‌كانی قه‌راغی ده‌ریا، ئیتر چادرو گوریسی كه‌شتیه‌كه‌یان هێنایه خواره‌وه،18بۆ به‌یانی ڕه‌شه‌باكه به‌هێز بوو، ده‌ستیانكرد به سووككردنی باره‌كه.19له‌ڕۆژی سێهه‌م به‌ده‌ستی خۆیان كه‌لوپه‌لی كه‌شتیه‌كه‌یان فڕێ‌دا.20به‌ڵام ڕه‌شه‌باكه ڕۆژ به‌رۆژ به‌هێزتر ده‌بوو، تا وای لێهات چه‌ند ڕۆژێك ئێمه ڕۆژو ئه‌ستێره‌مان نه‌بینی، ئیتر هه‌موو هیوای ڕزگاریمان بڕا.21كاتێ خه‌ڵكه‌كه ماوه‌یه‌كی درێژ بوو نانیان نه‌خواردبوو، پۆڵس هاته لایان‌و ووتی: (پیاوه‌كان، ده‌بووایه گوێتان له‌قسه‌كانی من بگرتایه‌و دورگه‌ی كریتتان به‌جێنه‌هێشتایه، ئه‌وسا دووردهبوون له‌م ئازار‌و زیانه.22لێره ئاگادارتان ده‌كه‌مه‌وه تا ووره به‌رنه‌ده‌ن، كه‌ستان ژیانی تیادا ناچێ، ته‌نها كه‌شتیه‌كه نه‌بێ.23چونكه ئه‌مشه‌و فریشته‌ی خودا هاته لام، ئه‌و خودایه‌ی سه‌ربه ئهومو ده‌یپه‌رستم،24پێی‌ووتم: ئه‌ی پۆڵس مه‌ترسه! تۆ ده‌بێ ئاماده‌بی له‌به‌رده‌م قه‌یسه‌ر. خودا ژیانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پێت به‌خشی كه له‌گه‌ڵت لهكهشتیهكهدان.25كه‌واته ئه‌ی براده‌ران ووره‌تان به‌رزبێ چونكه من باوه‌ڕ به‌خودا ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی پێیووتوم جێبه‌جێ ده‌بێ،26به‌ڵام ده‌بێ خێرا بگه‌ینه دوورگه‌یه‌ك.27دوای ئه‌وه‌ی چوارده شه‌و ڕه‌شه‌با له‌ده‌ریای ئه‌دریا پاڵی پێوه ده‌ناین بۆ شوێنی كه نه‌مانده‌زانی، له‌نیوه شه‌و كهشتیهوانهكان وایانزانی لهووشكانی نزیك ده‌بنه‌وه.28ئینجا قوڵایی ئاوه‌كه‌یان پێوا سه‌یریان كرد بیست پێیه. پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م قوڵاییهكهیان پێوا بینیان پانزه پێیه.29ئه‌وسا ترسان كه‌شتیه‌كه خۆیبدا له به‌رد، له‌به‌رئه‌وه له‌كۆتایی كه‌شتیه‌كه‌وه چوار له‌نگه‌ریان خسته ئاوه‌كه‌وه تا كه‌شتیه‌كه ڕابگرێ، ئیتر ده‌پاڕانه‌وه تا ڕۆژیان لێههڵبێ.30كه‌شتیوانه‌كان هه‌وڵیاندا له كه‌شتیه‌كه هه‌ڵبێن، به‌له‌مێكیان شۆڕكرده خواره‌وه بۆ ناو ده‌ریاكه به بیانوی ئه‌وه‌ی ده‌یانه‌وێ چه‌ند له‌نگه‌رێك له‌پێشه‌وه‌ی كه‌شتیه‌كه شۆڕكهنهوه.31له‌ویدا پۆڵس به سه‌رپه‌لو سه‌ربازه‌كانی ووت: (گه‌ر بێت‌و ئه‌م كه‌شتیوانانه له‌كه‌شتیه‌كه‌دا نه‌مێننه‌وه، ڕزگارتان نابێ.)32ئه‌وسا سه‌ربازه‌كان په‌تی به‌له‌مه‌كه‌یان بڕی‌و فڕێیاندایه ناو ئاوه‌كه.33كاتێ خه‌ریكبوو ڕۆژههڵدههات، پۆڵس داوای له‌هه‌مووان كرد نان بخۆن، ئینجا پێی‌ووتن: (ئه‌وه چوارده ڕۆژه ئێوه چاوه‌ڕێ دهكهنو هیچتان نه‌خواردووه،34بۆیه داواتان لێده‌كه‌م نانبخۆن، تاهێزتان بێتهبهرو كه‌ستان تاڵێ له‌قژی سه‌ری نافهوتێ.)35ئه‌وسا نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی خودایكرد له‌به‌رده‌م هه‌مووان، لهتیكردو ده‌ستیكرد به‌خواردن،36به‌مه ئه‌وان هـه‌مــوو ووره‌یان به‌رزبووه‌وه‌و نانه‌كه‌یان خوارد.37ژماره‌مان لهكهشتییهكه دووسه‌دو شهستو حه‌وت كه‌س بوو.38دوای ئه‌وه‌ی تێربوون، ئه‌و دانه‌وێڵه‌ی پێیانبوو فڕێیاندایه ناو ده‌ریا، تا باری كه‌شتیه‌كه سووكبێ.تێكشكانی كه‌شتییه‌كه
39كاتێ ڕۆژبووهوه، كه‌شتیوانه‌كان نه‌یانزانی له‌چ شوێنێكدان، به‌ڵام كه‌نداوێكیان بینی به‌نده‌ری هه‌بوو، ئه‌وسا بڕیاریاندا گه‌ر بتوانن پاڵبنێن به كه‌شتیه‌كه بۆ ئه‌وێ،40له‌و كاته‌دا له‌نگه‌ره‌كانیان فڕێدایه ئاوه‌كه‌و وازیان لێهێنا، له‌هه‌مان كات گوریسی ئه‌و ته‌خته‌یان شلكرد كه به‌كۆتایی كه‌شتیه‌كه به‌سترابوو یارمه‌تی ڕێك ڕۆیشتنی كه‌شتیه‌كه‌ی ده‌دا، ئینجا چادری بچووكی كه‌شتیه‌كه‌یان ڕووه‌و ڕهشــهباكـردو به‌ره‌و قه‌راغی ده‌ریا ڕۆیشتن.41به‌ڵام كه‌شتیه‌كه گه‌یشته شوێنێكی لمـاوی كه‌م ئاو، پێشه‌كه‌ی گیربوو ئیتر نهجـوڵا، له‌هه‌مان كات توندی شه‌پۆل پشتهكـهی پارچه پارچه‌كرد.42سه‌ربازه‌كان پلانیان دانا به‌ندكراوه‌كان بكوژن هـه‌تا كه‌سیان به مه‌لـه نه‌ڕوا بۆ قــهراغی ده‌ریاو له‌وێ ڕابكا،43به‌ڵام چونكه سه‌رپه‌له‌كه ده‌یویسـت پۆڵـس بمێنێ، لـهبهرئهوه ڕێی له‌سه‌ربازه‌كان گرت ئه‌مه بكـه‌ن، فه‌رمانیدا به مه‌له‌وانه‌كان پێش ئهوانیكه به مـهله بگـه‌نه ووشكانی،44ئینجا ئهوانیكه بهتهخــته یاخـود بهپارچـهكـانی كه‌شتیه‌كه. ئیتر به‌م شێوه‌یه هه‌موو به ساغی گه‌یشتنه ووشكانی.Biblica, Inc.