کردار26
به‌رگری پۆڵس له‌لای ئهغریباس
1ئهغریباس به پۆڵسی ووت: (ئێمه ڕێگات ده‌ده‌ین به‌رگری له‌خۆت بكه‌ی.) پۆڵس به‌ده‌ستی ئیشارهتیكرد، ده‌ستیكرد به بهرگریو ووتی:2(ئه‌ی ئهغریباسی پادشا، پێخۆشحاڵم له‌به‌رده‌مت به‌رگری له‌خۆم ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌وانه‌ی جووله‌كه‌كان پێیان تاوانباركردووم وه‌ڵامی ده‌ده‌مه‌وه،3به‌تایبه‌تی چونكه تۆ به ته‌واوی پیشه‌و خووڕهوشتو دهمهقاڵهكانیان ده‌زانی، بۆیه داوات لێده‌كه‌م به‌سنگفراوانیه‌وه گوێم لێبگری.4هه‌موو جووله‌كه‌كان لـهسهرهتــاوه پهروهردهكــردنو گه‌وره‌بوونم ده‌زانن. هه‌روه‌ها ده‌زانن له‌منداڵیه‌وه چۆن له‌ناو گه‌له‌كه‌م له‌قودس ژیاوم.5جا چونكه له‌سه‌ره‌تاوه ده‌مناسن، گه‌ر بیانویستایه شایهتیاندهدا كه‌وا من له‌سه‌ر توند‌وتیژترین ڕێگای ئاینه‌كه‌مان ژیاوم وه‌ك فه‌ریسییه‌ك.6ئێستاش وا حوكم ده‌درێ به‌سه‌رم له‌سه‌ر ئه‌و هیوایه‌ی هه‌مه به‌و به‌ڵێنانه‌ی خودا بهباوباپیرانی داوه،7ئه‌وه‌ی هێشتا دوانزه هۆزه‌كه‌ی ئیسرائیل هیوایان پێیهتیو شه‌و و ڕۆژ خودای بۆ ده‌په‌رستن، له‌به‌ر ئه‌م هیوایه جووله‌كه‌كان تاوانبارم ده‌كه‌ن ئه‌ی پادشا.8بۆچی باوه‌ڕ ناكه‌ن خودا مردووان هه‌ڵده‌ستێنیته‌وه؟9ئه‌و كاته منیش لــه‌و باوه‌ڕه‌دا بووم ده‌بێ ئه‌وپه‌ڕی كۆششبكهم بۆ به‌ربه‌ره‌كانی ناوی عیسای ناسیری.10هه‌ستام به‌جێبه‌جێكردنی پلانه‌كانم له‌قودس به‌ده‌سه‌ڵاتێك له‌سه‌رۆك كاهینه‌كان بوو، ژماره‌یه‌كی زۆرم لهخوشكو برا پیرۆزه‌كان خسته به‌ندیخانه. هه‌روه‌ها ده‌نگی ڕه‌زامه‌ندیم ده‌دا كاتێ له‌سێداره‌یان ده‌دان.11له‌هه‌موو كه‌نیشته‌كان زۆر ئازارمداون تا ناچاری كفركردنیان بكه‌م. كینه‌م گه‌یشته پله‌یه‌ك به‌رامبه‌ریان تا وای لێكردم ده‌ریان بكه‌مه ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كانی ناوچه‌كه.12بهدهسهڵاتو مۆڵه‌تی سه‌رۆك كاهینه‌كان به‌ره‌و شاری دیمه‌شق ڕۆیشتم،13ئه‌وسا ئه‌ی پادشا، نیوه‌ڕۆ به‌رێگاوه ڕووناكییه‌كم بینی، تیشكی زیاتر بوو له‌ڕووناكی ڕۆژ ده‌وروبه‌ری خۆم‌و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ڕووناككرده‌وه،14ئیتر هه‌موومان به‌سه‌ر زه‌ویدا كه‌وتین. ده‌نگێكم بیست به‌زمانی عیبری بانگیكردمو ووتی: شاول، شاول، بۆچی ده‌مچه‌وسێنیته‌وه؟ ئازاری خۆت ده‌ده‌ی كاتێ جووته دژی نه‌قیزه لێدانم باوێی .15ئینجا پرسیارمكرد: تۆ كێیت گه‌وره‌م؟ خوداوه‌ند ووتی: من ئه‌و عیسایهم كه تۆ ده‌یچه‌وسێنیته‌وه.16هه‌سته به‌پێوه ڕاوه‌سته، من بۆت ده‌ركه‌وتم تا بتكه‌م به‌خزمه‌تكاری خۆم‌و شایه‌تی بۆ ئه‌و شتانه بده‌ی كهبینیت، هه‌روه‌ها شایه‌تی بۆ ئه‌و شتانه‌ش بده‌ی كه له‌داهاتوودا بۆت ده‌رده‌كه‌وێ.17جا ڕزگارت ده‌كه‌م له گهلهكهتو له‌و میلله‌تانه‌ی ئێستا تۆیان بۆ ده‌نێرم،18تا چاویان بكه‌یته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له تاریكی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ ڕووناكی، له‌ژێر ده‌ستی شه‌یتانه‌وه بۆ لای خودا، ئه‌وسا لێخۆشبوونی گوناه به‌ده‌ستده‌هێنن، هه‌روه‌ها به‌شیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون بهباوهڕیان بهمن.19(ئه‌ی ئهغریباسی پادشا، له‌وكاته‌وه به‌رپێچی بینینی ئاسمانی ناكه‌م.20ئه‌و مهسهلهشم یه‌كه‌م جار به‌دانیشتوانی دیمه‌شق ڕاگه‌یاند، ئینجا دانیشتوانی قودس‌و هه‌موو ناوچه‌ی یه‌هودیه، پاشان میلله‌تانیش. تا تۆبه بكهنو بۆ لای خودا بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌روه‌ها كرداری باش بكه‌ن شایانی تۆبهكردنهكهیان بێ.21له‌به‌ر ئه‌م هۆیه جووله‌كه‌كان له په‌رستگادا گرتمیانو هه‌وڵی كوشتنیاندام،22به‌ڵام خودا تا ئه‌مڕۆ یارمه‌تی داومو وا لێره وه‌ستاوم شایه‌تی بۆ گه‌وره‌و بچووك ده‌ده‌م، هیچیكه ناڵێم جگه له‌وه‌ی موسا‌و پێغه‌مبه‌ران ووتویانه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی ڕووده‌دا،23مه‌سیح ده‌بووایه ئازاری بكێشایهو یه‌كه‌م كه‌س بێ له‌نێو مردووان‌دا زیندووبێتهوهو ڕووناكی ئاشكرا بكات بۆ جووله‌كه‌و میلله‌تانیش.(24كاتێ پۆڵس به‌م قسانه به‌رگری له خۆی ده‌كرد، فستوس قسه‌كه‌ی پێبڕیو به‌ده‌نگێكی به‌رز ووتی: (پۆڵس ده‌ڵێی شێت بووی! زۆری زاناییت شێتی كردویت.)25پۆڵس ووتی: (ئه‌ی فستۆسی خاوه‌نشكۆ من شێت نیم، من قسه‌ی ڕاستودروست ده‌كه‌م.26چونكه ئه‌م پادشایه‌ی ئێستا قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌م، هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی باسی ده‌كه‌م ده‌یزانێ، من دڵنیام له‌مانه هیچ شتێكی لاشاراوه نییه، چونكه له‌سووچێكی تاریك ڕووینه‌داوه.27ئه‌ی ئهغریباسی پادشا، باوه‌ڕت بهپێغهمبهرهكان هه‌یه؟ من ده‌زانم تۆ باوه‌ڕت پێیان هه‌یه(.28ئهغریباس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (له‌و باوه‌ڕه‌دای له‌م ماوه كه‌مه‌دا ده‌توانی بمكه‌ی به مه‌سیحی؟)29ئه‌وسا پۆڵس ووتی: (گه‌ر كه‌م بێ یا زۆر، له‌پێناوی تۆ و هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره ئاماده‌ن بۆ خودا نوێژ ده‌كه‌م تا وه‌ك منتان لێ بێت، به‌ڵام به‌بێ ئه‌م كۆت‌و زنجیره.)30دوای ئه‌مه پادشا‌و فه‌رمانڕه‌واو بهرنیكیو ئاماده‌بووان هه‌ستان،31هۆڵه‌كه‌یان به‌جێهێشت، به‌یه‌كتریان ده‌ووت: (ئه‌م پیاوه شتێكی وای نه‌كردووه شایانی مردن یاخود به‌ندیخانه بێ.)32ئینجا ئهغریباس به فستوسی ووت: (گه‌ر بێت‌و ئه‌م پیاوه داواكاریه‌كه‌ی بۆ قه‌یسه‌ر به‌رز نهكردایهوه له‌وانه‌بوو ئازاد بكرایه.)Biblica, Inc.