کردار25
مه‌سه‌له‌ی پۆڵس له‌لای قه‌یسه‌ر
1سێ ڕۆژ دوای ئه‌وه‌ی فستوس ته‌ختی فه‌رمانڕه‌وای به‌ده‌ستهێنا، له‌شاری قه‌یسه‌ریه‌وه چوو بۆ قودس،2سه‌رۆك كاهینهكانو گه‌وره پیاوانی جووله‌كه هاتنه لای شكاتنامهیهكیان دژی پۆڵس نیشاندا، لێی پاڕانه‌وه،3چاكه‌یه‌كیان لـه‌گــه‌ڵ بـكـات به‌وه‌ی پۆڵـسیان بۆ بنێرێ بۆ قودس. چونكه له‌سه‌ر ڕێگا بۆسه‌یان بۆ نابۆوه تا بیكوژن.4فستوس وه‌ڵامیدانه‌وه پۆڵس به به‌ندكراوی له‌شاری قه‌یسه‌ریه ده‌مێنێته‌وه، به‌ڵام خۆی پاش ماوه‌یه‌كی كورت ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وێ.5ئینجا ووتی: (باگهورهكانتان بێن له‌گه‌ڵم، گه‌ر بێت‌و ئه‌م پیاوه تاوانێكی له‌سه‌ر بێت، با له‌به‌رده‌مم تاوانباری بكه‌ن.)6دوای ئه‌وه‌ی فستوس له قودس چه‌ند ڕۆژێكی به‌سه‌ربرد كه هه‌شت تا ده ڕۆژ زیاتر نه‌بوو، ئه‌وسا گه‌ڕایه‌وه بۆ شاری قه‌یسه‌ریه. ڕۆژێ دوای گه‌یشتنی له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایی دانیشت، فه‌رمانیدا پۆڵس بهێنن.7كاتێ هات ئه‌و جووله‌كانه‌ی له‌قودس هاتبوون له‌ده‌وری كۆبوونه‌وه، تاوانی زۆر‌و ترسناكیان خسته پاڵی، به‌ڵام نه‌یانتوانی ڕاستی تاوانه‌كان بسه‌لمێنن.8ئه‌وسا پۆڵس به‌رگری له‌خۆی كرد‌و ووتی: (هیچ شتێكم نه‌كردووه دژی شه‌ریعه‌تی جووله‌كه یا په‌رستگا یا قه‌یسه‌ر.(9له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی فستوس ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جووله‌كه‌كان به‌ده‌ستبهێنێ، لهپۆڵسی پرسی: (ئایا ده‌ته‌وێ بچی بۆ قودس له‌وێ له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه‌ی خراوه‌ته پاڵت له‌به‌رده‌م من حوكمت به‌سه‌ر بدرێ؟(10پۆڵس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من ئێستا له‌دادگای قه‌یسه‌ر وه‌ستاوم، لێره‌ش ده‌بێ حوكم به‌سه‌رم بدرێ. تۆ خۆت باش ده‌زانی من هیچ گوناهێكم نه‌كردووه به‌رامبه‌ر به جووله‌كه.11گه‌ر تاوانێكم كردبێ شایانی سزای سێدارهبێ، ئه‌وسا له‌مردن ڕامده‌كرد. به‌ڵام چونكه ئه‌و تاوانه‌ی ئه‌وان خســتویــانـهته پاڵی من بێبناغه‌یه، كه‌س مافی ئه‌وه‌ی نییه بمداته ده‌ستی ئــه‌وان. جــا مـن مـهسهلهكهم ده‌به‌مه لای قه‌یسه‌ر!)12فستوس له‌گه‌ڵ ته‌گبیركه‌رانی ڕاوێژیكردو ووتی: (تۆ مه‌سه‌له‌كه‌ت به‌رزكرده‌وه بۆ قه‌یسه‌ر، ئیتر بڕۆ بۆ لای قه‌یسه‌ر!)ڕاوێژی فستوس به ئهغریباس
13دوای چه‌ند ڕۆژێك ئهغریباسی پادشا‌و خوشكه‌كه‌ی كه ناوی به‌رنیكی بوو هاتن بۆ شاری قه‌یسه‌ریه تا به‌خێرهاتنی فستوس بكه‌ن.14له‌وێ چه‌ند ڕۆژێكیان به‌سه‌ربرد. ئه‌وسا فستوس مه‌سه‌له‌كه‌ی پۆڵسی هێنایه به‌رده‌م پادشا‌و ووتی: (پیاوێك لێره‌یه فیلیكس خستویه‌تیه به‌ندیخانه‌وه.15كاتێ ڕۆیشتم بۆ قودس، سه‌رۆك كاهینهكانو پیرانی جووله‌كه شكاتیان لێ‌كرد، داوایانكرد حوكم بدرێ.16منیش پێمووتن پیشه‌ی ڕۆمانی نییه حوكم به‌سه‌ر یه‌كێك بدا پێش ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی ئه‌وانه‌ی بكه‌نه‌وه كه تاوانه‌كه‌یان خستۆته پاڵی، هه‌تا ده‌رفه‌تی هه‌بێ بۆ به‌رگریكردن له‌خۆی.17كه هاتن بۆ ئێره خێرا بۆ ڕۆژی داهاتوو له‌سه‌ر كورسی فه‌رمانڕه‌وایه‌تی دانیشتم، فه‌رمانی هێنانی تاوانبارهكهمدا.18كاتێ ئه‌وانه‌ی تاوانباریان كردبوو به‌رامبه‌ری وه‌ستان، باسی تاوانێكیان نه‌كرد له‌وه‌ی من چاوه‌ڕێم ده‌كرد پێی تاوانبار بكه‌ن،19به‌ڵكو ده‌مه‌قاڵه‌یان له‌گه‌ڵ كرد ده‌رباره‌ی بابه‌تێك تایبه‌ته به ئاینیانو به پیاوێك ناوی عیسایه، كه مردووه، به‌ڵام پۆڵس ده‌ڵێ زیندووه.20سه‌رمسوڕما له‌كاره‌كه، به تاوانبارم ڕاگه‌یاند بڕوا بۆ قودس‌و له‌وێ حوكمی به‌سه‌ر بدرێ،21به‌ڵام ئه‌و داواكاریه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌نشكۆ تا له‌به‌رده‌می حوكمی به‌سه‌ر بدرێ، ئه‌وسا فه‌رمانی ئێشكگرتنیمدا تاكو ده‌ینێرمه لای قه‌یسه‌ر.)22ئینجا ئهغریباس به فستوسی ووت: (حه‌ز ده‌كه‌م گوێم له‌م پیاوه بێ.) ئه‌ویش له‌وه‌ڵامدا ووتی: (به‌یانی گوێت لێی ده‌بێ.(23بۆ به‌یانی ئهغریباسو به‌رنیكی خوشكی هاتن بۆ ئه‌وێ به ئاهه‌نگێكی گه‌وره پێشوازی كران، كاتێ هاتنه هۆڵی گوێگرتن سه‌رۆك سهربازهكانو گه‌وره پیاوانی شار ده‌وره‌یان لێدان. فهستوس فه‌رمانیدا پۆڵس بهێنن.24كه هێنایان فهستوس ووتی: (ئه‌ی ئهغریباسی پاشا‌و هه‌موو ئاماده‌بووانی به‌ڕێزی ئێره: ئه‌م پیاوه‌ی له‌به‌رده‌متانه ئه‌وه‌یه كه هه‌موو گه‌لی جووله‌كه له‌قودسو لێره شكاتی لێده‌كه‌ن لام، ئه‌وان هاوار ده‌كه‌ن، ئه‌وه نابێ به زیندوویی بمێنێته‌وه،25وا من بۆم ده‌ركه‌وتووه هیچی نه‌كردووه شایانی سێداره بێ. به‌ڵام ئه‌و داواكاریه‌كه‌ی به‌رزكردۆته‌وه بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌نشكۆ، جا منیش بڕیارمدا بۆی بنێرم.26به‌ڵام ده‌رباره‌ی ئه‌و شتێكم نییه بینووسم بۆ قه‌یسه‌ری خاوه‌نشكۆ، له‌به‌رئه‌وه هێناومه بۆ به‌رده‌می هه‌مووتان، به‌تایبه‌تی بۆ به‌رده‌می تۆ ئه‌ی ئهغریباسی پادشا، تا گه‌ر سه‌یركردنی مه‌سه‌له‌كه‌ی ته‌واو بوو، شتێك بدۆزمه‌وه بینووسم.27هه‌روه‌ها من به‌ڕاستی نازانم، به‌ندكراوێك بنێرمه لای قه‌یسه‌ر بێئه‌وه‌ی ئه‌و تاوانه‌ی خراوه‌ته پاڵی دیاریكراو بێ.)Biblica, Inc.