کردار24
شكاتی جووله‌كه‌كان دژی پۆڵس
1پاش پێنج ڕۆژ حه‌نانیای سه‌رۆك كاهینو هه‌ندێ پیران‌و پارێزه‌رێك ناوی ته‌رتولس بوو، چوونه لای فه‌رمانڕه‌وا تا شكات له‌پۆڵس بكه‌ن.2كاتێ پۆڵس بانگكرا، ئیتر ته‌رتولس ده‌ستیكرد به‌تاوان خستنه پاڵی‌و ووتی: (ئه‌ی فیلیكسی خاوه‌نشكۆ، له‌ئاشتییه‌كی زۆر داین به‌هۆی تۆوه، گه‌له‌كه‌شمان گوزه‌رانێكی باشی هه‌یه له‌سایه‌ی داناییه‌كه‌ت،3به سوپاسێكی زۆره‌وه له‌هه‌موو كات‌و شوێنێك پێشوازی له‌مه ده‌كه‌ین.4به‌ڵام تا زیاتر ماندووت نه‌كه‌م، داواكارم به‌نیانی خۆت گوێ له‌پوخته‌ی قسه‌كانم بگریت.5بینیمان ئه‌م تاوانباره گێره‌شێوێنه، ئاژاوه ده‌نێته‌وه له‌ناو جووله‌كه‌كان له‌هه‌موو جیهاندا، هه‌روه‌ها پێشه‌وایه‌تی بیروباوه‌ڕی ناسری ده‌كات.6جا كاتێ هه‌وڵیدا په‌رستگا گڵاو بكات، گرتمان. [ئیتر ویستمان به‌پێی شه‌ریعه‌تی خۆمان حوكم به‌سه‌ری بده‌ین.7به‌ڵام لیسیاسی سه‌رۆك هاتو به‌زه‌بری هێز له‌ده‌ستی سه‌ندین، [8هه‌روه‌ها فه‌رمانیدا به‌ناحه‌زه‌كانی تا شكاتی خۆیان بهێننه لای تۆ]. جا ئێستا ده‌توانی دڵنیابی له‌ڕاستی شكاته‌كه‌مان، گه‌ر بێت‌و هه‌ستی به لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌و.)9جووله‌كه‌كان لایه‌نگیری شكاتنامه‌ی پارێزه‌ره‌كه‌یان كرد‌و ووتیان ئه‌مانه هه‌مووی ڕاسته.پۆڵس به‌رگری له‌خۆی ده‌كات
10فه‌رمانڕه‌وا ده‌ستی بۆ پۆڵس ڕ‌اكێشا تا به‌رگری له‌خۆی بكات، ئه‌ویش ووتی: (من ده‌زانم تۆ چه‌ند ساڵێكه دادوه‌ری له‌كاروباری گه‌له‌كه‌مان، له‌به‌رئه‌وه پێخۆشحاڵم به‌هه‌موو ئاسوده‌ییه‌ك به‌رگری له‌خۆم ده‌كه‌م.11ده‌توانی دڵنیابی، دوانزه ڕۆژ تێپه‌ڕی نه‌كردووه به‌سه‌ر هاتنم بۆ قودس بۆ خودا په‌رستن.12كه‌س له‌جووله‌كه‌كان جارێك له‌په‌رستگا یاخود كه‌نیشته‌كان یا له‌شار نه‌یبینیوم گفتوگۆ له‌گه‌ڵ یه‌كێك بكه‌م، یاخود گه‌ل هانبده‌م بۆ ئاژاوه‌نانه‌وه.13ئه‌وان ئێستا ناتوانن له‌به‌رده‌می تۆ ڕاستی ئه‌و تاوانانه بسه‌لمێنن.14به‌ڵام من له‌به‌رده‌مت دانی پیاده‌نێم كه‌وا خودای باوباپیران ده‌په‌رستم، به‌پێی ئه‌و ڕێگایه‌ی ناوی ده‌به‌ن به‌گومڕا، هه‌روه‌ها باوه‌ڕم هه‌یه به هه‌موو ئه‌وه‌ی لهشهریعهتو په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران نووسراوه،15منیش هه‌مان هیوام به‌خودا هه‌یه كه ئه‌م پیاوانه‌ش هه‌یانه، ئه‌وه‌ش هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه بهخراپو باشیان.16جا له‌به‌رئه‌وه منیش خۆم ڕاده‌هێنم هه‌تا هه‌میشه به‌ویژدانێكی پاك له‌گه‌ڵ خودا‌و خه‌ڵك بژیم.17دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند ساڵێك له‌قودس دوور بووم، بۆی گه‌ڕامه‌وه‌و هه‌ندێ پیتاكم بۆ گه‌له‌كه‌م هێنا، قوربانیشم پێشكه‌شكرد.18كاتێ هه‌ستام به‌خۆ پاككردنه‌وه، هه‌ندێ جووله‌كه‌ی ناوچه‌ی ئاسیا بینیمیان له‌په‌رستگا. له‌و كاته‌دا له‌ناو هیچ كۆمه‌ڵێك نهبوومو هیچ ئاژاوه‌یه‌كم نه‌نابووه‌وه.19گه‌ر هاتوو شتێكیان هه‌بووایه دژی من، ئه‌وسا ده‌هاتنه لات‌و شكاتیان لێده‌كردم.20كه‌واته ئێستا با ئاماده‌بووان بیڵێن ئه‌و تاوانه‌ی له‌سه‌ر منیان دۆزیوه‌ته‌وه، وا له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان وه‌ستاوم،21جگه له‌وه‌ی له‌به‌رده‌میان ڕوونم كرده‌وه كاتێ ووتم: ئێوه ئه‌مڕۆ حوكم به‌سه‌رم ده‌ده‌ن، چونكه باوه‌ڕم به هه‌ستانه‌وه‌ی مردووان هه‌یه.(پۆڵس له‌به‌ندیخانه‌ی قه‌یسه‌ریه
22چونكه فیلیكس شاره‌زاییه‌كی زۆری هه‌بوو له ڕێگای خودا، كاتێ گوێی له‌به‌رگری پۆڵس بوو فه‌رمانی حوكمدانی ڕاگرت‌و ووتی: (كاتێ لیسیاسی سه‌رۆك بێت بۆ ئێره سه‌یری شــكاته‌كه‌تان ده‌كه‌م.)23ئینجا فه‌رمانی به‌سه‌رپه‌له‌كه‌دا پۆڵس بخاته ژێر چاودێری، به‌ڵام به شێوه‌یه‌ك هه‌ندێ سه‌ربه‌ستی هه‌بێ، هه‌روه‌ها ڕێگای هاوڕێیه‌كانی بده‌ن دیدهنیو خزمه‌تی بكه‌ن.24پاش چه‌ند ڕۆژێك فیلیكس هاتو دروسیلای ژنی له‌گه‌ڵ بوو، كه جووله‌كه بــوو، پۆڵسی بانگكردو گوێی له‌قسه‌كانی گرت له‌باره‌ی باوه‌ڕ به عیسای مه‌سیح.25كاتێ پۆڵس له‌باره‌ی ڕاستودروستیو خۆڕاگرتنو سزای دواڕۆژ ده‌دوا، فیلیكس ترسا، به‌پۆڵسی ووت: (ئێستا بڕۆ، كه‌ی كاتم هه‌بوو جارێكی دیكه بانگت ده‌كه‌مه‌وه.)26فیلیكس هیوای ئه‌وه بوو پۆڵس هه‌ندێ پاره‌ی بداتێ، جا له‌به‌رئه‌وه زۆر بانگی ده‌كردو قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرد.27به‌سه‌ر ئه‌م بارودۆخه‌ی پۆڵس، دوو ساڵ تێپه‌ری كرد. له‌دواییدا پوركیوس فستوس دانرا به فه‌رمانڕه‌وا پاش فیلیكس. به‌ڵام فلیكس ده‌یویست ڕه‌زامه‌ندی جووله‌كه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ، بۆیه پۆڵسی له‌به‌ندیخانه هێشته‌وه.Biblica, Inc.