کردار23
پۆڵس له‌ئه‌نجوومه‌نی جووله‌كه
1پۆڵس ڕوانیه ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و ووتی: (ئه‌ی برایان، من به‌ویژدانێكی پڕ له‌ڕه‌زامه‌ندییه‌وه تاكو ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ خودا ژیاوم)2لێره‌دا حه‌نانیای سه‌رۆك كاهین فه‌رمانیدا به‌وانه‌ی له‌نزیكی وه‌ستابوون تابكێشن به‌ده‌می پۆڵسدا،3پۆڵس پێی‌ووت: (خودا لێتده‌دا، ئه‌ی دیواری گۆڕستانی سواخدراو به‌گه‌چ! چۆن دانیشتووی حوكم ده‌ده‌ی به‌سه‌رم به‌پێی شه‌ریعه‌ت، كه‌چی خۆشت به‌رپێچی شه‌ریعه‌ت دهكهیتو فه‌رمانی لێدانم ده‌رده‌كه‌یت؟)4ئه‌وانه‌ی له‌وێدا وه‌ستابوون پێیان ووت: (ئایا جنێو به‌سه‌رۆك كاهینی خودا ده‌ده‌ی؟)5پۆڵس له‌وه‌ڵامدا ووتی: (ئه‌ی برایان نه‌مزانیوه سه‌رۆك كاهینه، چونكه له‌كتێب باسكراوه نه‌فره‌ت له‌سه‌رۆكی گه‌له‌كه‌ت مه‌كه.(6پۆڵس ده‌یزانی هه‌ندێ له‌ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نه‌كه سهدوقینو هه‌ندێكی كه‌یان فه‌ریسین، له‌كۆڕه‌كه هاواریكرد: (ئه‌ی برایان، من فه‌ریسی كوڕی فه‌ریسیم، ئێستا حوكم به‌سه‌رم ده‌درێ، چونكه هیوام هه‌ستانه‌وه‌ی مردووانه.)7ئیتر ناكۆكی كه‌وته نێوان فهریسیو سه‌دوقیه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌و بوون به‌دوو به‌ش.8چونكه سه‌دوقیه‌كان دانیان به هه‌ستانه‌وه‌و فریشته‌و ڕۆح نه‌ده‌نا، به‌ڵام فه‌ریسیه‌كان باوه‌ڕیان به‌مانه هه‌مووی هه‌بوو.9دوایی ده‌نگ به‌رزبووه‌وه، هه‌ندێ له‌مامۆستایانی شه‌ریعه‌تی فه‌ریسی هه‌ستان، به‌توندی ناڕه‌زاییان دهربڕیو ووتیان: (تاوان له‌م پیاوه‌دا نابینین، له‌وانه‌یه ڕۆح یاخود فریشته له‌گه‌ڵی دوابێ(!10ناكۆكییه‌كه په‌ره‌یسه‌ند ته‌نانه‌ت سه‌رۆكه‌كه ترسا كه‌وا پۆڵس بكه‌ن به دووكه‌رته‌وه، فه‌رمانیدا به‌سه‌ربازه‌كان بڕۆن له نێوانیان بیڕفێننو بیگه‌ڕێننه‌وه بۆ سه‌ربازگه.11جا شه‌وێك دوای ئه‌وه خوداوه‌ند ده‌ركه‌وت بۆ پۆڵسو پێی‌ووت: (ووره‌ت به‌رزبێ، چۆن له‌قودس شایه‌ت بووی بۆم، له‌رۆماش ده‌بێ شایه‌تیم بۆ بده‌ی.(پیلانی جووله‌كه بۆ كوشتنی پۆڵس
12كاتێ ڕۆژهه‌ڵات هه‌ندێ جووله‌كه پیلانیان ڕێكخست بۆ كوشتنی پۆڵس، سوێندیان خوارد، خواردن‌و خواردنه‌وه نه‌خۆن تاكو نه‌یكوژن.13ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی له‌م ڕێكخستنه‌دا بوون نزیكه‌ی چل پیاو ده‌بوون.14ئینجا چوونه لای سه‌رۆك كاهینهكانو پیران، پێیان ووتن: (سوێندمان خواردووه خواردن‌و خواردنه‌وه نه‌خۆین هه‌تا پۆڵس ده‌كوژین.)15چونكه ئێوه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نن داوابكه‌ن له‌سه‌رۆك، پۆڵس بهێنێ بۆ ئێره به‌بیانوی سه‌یركردنه‌وه‌ی مـه‌سه‌له‌كه به‌ووردتر، ئه‌وسـا ئێمــه ئــامـاده‌ده‌بـین بۆ كوشتنی پێش ئه‌وه‌ی بگاته لای ئه‌نجوومه‌نه‌كه.)16به‌ڵام هه‌واڵی ئه‌م پیلانه گه‌یشته لای خوشكه‌زای پۆڵس، ئه‌ویش چوو بۆ سه‌ربازگه‌و هه‌واڵی ئه‌مه‌ی دایه.17جا پۆڵس یه‌كێك له‌سه‌رپه‌له‌كانی بانگكردو داوای لێ‌كرد خوشكه‌زاكه‌ی بباته لای سه‌رۆك تاكو هه‌واڵێكی گرنگی بداتێ.18ئه‌ویش بردیه لای سهرۆكو ووتی: (پۆڵسی به‌ندكراو بانگیكردمو داوای لێكردم ئه‌م كوڕه بهێنمه لات، چونكه شتێكی هه‌یه ده‌یه‌وێ پێت بڵێ.)19سه‌رۆكه‌كه ده‌ستی كوڕه‌كه‌ی گرت‌و به‌ته‌نها بردیه ئه‌ولاوه، لێی پرسی: (ئه‌و شته چیه ده‌ته‌وێ پێم بڵێی؟)20ئه‌ویش ووتی: (جووله‌كه‌كان پیلانێكیان داناوه بۆ پۆڵس، داوات لێده‌كه‌ن بیهێنی بۆ ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان، به‌بیانوی سه‌یركردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌ی،21به‌ڵام تۆ ڕازی مه‌به به داواكاریه‌كه‌یان، چونكه له‌ناو ئه‌وان زیاتر له‌چل پیاو خواردن‌و خواردنه‌وه‌یان له‌خۆیان قه‌ده‌غه‌كردوه‌و خۆیان له‌سه‌نگه‌ر ناوه بۆ كوشتنی، ئێستا ئه‌وان ئاماده‌ن، چاوه‌ڕێی به‌ڵێنێك ده‌كه‌ن له‌تۆوه.)22ئینجا سه‌رۆكه‌كه به گه‌نجه‌كه‌ی ووت: (ئه‌م هه‌واڵه‌ی به منت گه‌یاندووه به‌كه‌س مه‌ڵێ.)ناردنی پۆڵس بۆ لای فیلیكس
23ئینجا سه‌رۆكه‌كه دووان له‌و سه‌رپه‌لانه‌ی لای بوون بانگیكردنو ووتی: (دووسه‌د سه‌رباز له‌گه‌ڵ حه‌فتا سوارو دووسه‌د شمشێر هه‌ڵگر ئاماده‌كه‌ن، تا ئه‌مــشه‌و لـه‌كاژێری نۆی ئێواره بڕۆن بۆ شاری قه‌یسه‌ریه.24له‌گــه‌ڵ هه‌ندێ ئه‌سپ تا پۆڵس ههڵگرێو به‌ساغی بیگه‌ێنێته لای فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا.)25نامه‌یه‌كی له‌گه‌ڵی نارد‌و ئه‌مه‌ی تیادا نووسی بوو:26له‌كــلودیوس لیسیاس سڵاو، بۆ به‌ڕێز فیلیكسی فه‌رمانڕه‌وا:27ئه‌م پیاوه جووله‌كه‌كان گرتبوویان، هه‌وڵی كوشتنی ده‌ده‌ن. كاتێ زانیم ڕۆمانییه خێرا له‌گه‌ڵ هه‌ندێ سه‌رباز چووم بۆ لای‌و ڕزگــارم كــرد.28ویستم ئه‌و تاوانه بزانم كــه پێیان تاوانباركردووه، جا بردمه لای ئه‌نجـوومه‌نه‌كه‌یان،29ئه‌وسا بۆم ده‌ركه‌وت تاوانه‌كه‌ی تایبه‌ته به‌كاروباری شه‌ریعه‌ت. هه‌روه‌ها بۆم ده‌ركه‌وت تاوانێكی نه‌كردووه شایانی مردن یاخود به‌ندیخانه بێت.30دیسان بۆم ده‌ركه‌وت كۆمه‌ڵێ له‌جووله‌كه پیلانیان داناوه بۆ كوشتنی، جا به‌خێرایی ناردمه لای تۆ، فهرمـانمدا به‌وانه‌ی شكاتیان هه‌یه له‌سه‌ری شكاته‌كه‌یان بهێننه لای تۆ.(31به‌م شێوه‌یه سه‌ربازه‌كان به‌شه‌و پۆڵسـیان بــرد بۆ ئه‌نتیپاتریس، به‌پێی ئه‌و ڕێنمــاییه‌ی پێیــان درابوو.32ئیتر بۆ به‌یانی گه‌ڕانه‌وه بۆ سه‌ربازگه، سواره‌كانیان به‌جێهێشت له‌گه‌ڵ پــۆڵس بڕۆن بــۆ قـه‌یســه‌ریـه.33ئه‌وانیش لــه‌وێ لـه‌گـه‌ڵ نامه‌كه دایانه‌ده‌ست دادوه‌ر.34كاتێ نامه‌كه‌ی ده‌خوێنده‌وه، پرسی خه‌ڵكی چ ناوچه‌یه‌كه. كه زانی خه‌ڵكی كیلیكیه‌یه،35پێی‌ووت: (گوێت لێ ده‌گرم كاتێ ئه‌وانه‌ی شكاتیان لێكردووی هاتن بۆ ئێره.) فه‌رمانیدا له‌ژێر چاودێری پۆڵس بخه‌نه كۆشكی هێرۆدس.Biblica, Inc.