کردار22
به‌رگری پۆڵس
1(ئه‌ی برایان‌و باوكان، ئێستا گوێ بگرن له‌و به‌رگرییه‌ی له‌خۆمی ده‌كه‌م.)2كاتێ گوێیان لێ‌بوو به‌زمانی عیبری قسه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كات زیاتر بێده‌نگ بوون، ئه‌ویش به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر قسه‌كانی‌و ووتی:3(من پیاوێكی جووله‌كه‌م، له‌شاری ته‌رسوس له‌دایكبووم كه كه‌وتۆته ناوچه‌ی كیلیكیه، له‌م شاره گه‌وره بووم‌و له‌ژێرده‌ستی غه‌مالائیل فێركراوم به شێوه‌یه‌ك به‌ته‌واوی ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تی باوباپیرانمان. زۆر به‌په‌رۆش بووم بۆ كاروباری خودایی، وه‌ك هه‌ر یه‌كێك له ئێوه ئه‌مڕۆ.4ئه‌م ڕێگایه‌م چه‌وسانده‌وه ته‌نانه‌ت خه‌ڵكیشم لێكوشتون، هه‌ركه‌سێك ئه‌م ڕێگایه‌ی گرتبوو له ژن‌و له‌پیاو دهمگرتنو ده‌مخستنه به‌ندیخانه‌وه.5سه‌رۆك كاهینو ئه‌نجوومه‌نی پیران شایه‌تی ڕاستی ئه‌م قسه‌یه‌ن. نامه‌م له‌وان وه‌رگرت بۆ براكانیان له‌دیمه‌شق تا له‌وێ له‌گرتنی ئه‌وان یارمه‌تیم بدهنو به‌قۆڵ به‌ستراوی بیانهێنم بۆ قودس‌و سزای خۆیان وه‌رگرن.6كاتێ گه‌یشتمه نزیك دیمه‌شق، نیوه‌ڕۆ بوو، له‌پڕ ڕووناكییه‌كی گه‌وره ده‌وروبه‌ری ڕووناك كردمه‌وه،7كه‌وتم به‌سه‌ر زه‌وی، گوێم له‌ده‌نگێك بوو پێی‌ووتم: (شاول، شاول، بۆ ده‌مچه‌وسێنیه‌وه؟)8منیش لێم پرسی: (تۆ كێی گه‌وره‌م؟) له‌وه‌ڵامدا ووتی: (من عیسای ناسیریم ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یچه‌وسێنیه‌وه).9ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ڕووناكیه‌كه‌یان بینی، به‌ڵام گوێیان له‌وه نه‌بوو كه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كردم.10ئینجا لێم پرسی: (ئه‌ی خوداوه‌ند چی بكه‌م؟) ئه‌وسا خوداوه‌ند وه‌ڵامیدامه‌وه: (هه‌سته بڕۆ بۆ دیمه‌شق، له‌وێ پێت ده‌وترێ چی پێویسته له‌سه‌رت بیكه‌ی.)11ئیتر ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵم بوون ده‌ستیان گرتم تا منیان گه‌یانده دیمه‌شق، چونكه نه‌مده‌بینی له‌به‌ر به‌هێزی ڕووناكیه‌كه.12لـه‌دیمه‌شق پیاوێك هه‌بوو ناوی حــه‌نانیا بوو، خواناس بوو به‌و شێوه‌یه‌ی شه‌ریعــه‌ت ده‌یه‌وێ، هه‌موو جووله‌كه‌ی دیمه‌شق شایه‌تییه‌كی باشیان له‌سه‌ر ده‌دا.13هــات بۆ لام، وه‌ستاو ووتی: (شاولی برام ببینه.) ده‌ستبه‌جێ چاوم ڕووناكی تێكــهوتو ئه‌وم بینی،14ئینجا پێی‌ووتم: (خــودای باوباپیرانمان پێشتر هه‌ڵیبژاردووی هــه‌تا مه‌به‌ستی بزانی، هه‌روه‌ها ئه‌و ڕۆڵه بێ‌تاوانه ببینی‌و گــوێت له‌ووشه‌ی ده‌می ئه‌و بێ.15چـونكــه تۆ بۆی ده‌بی به‌شایه‌ت له‌به‌رده‌م هه‌موو خه‌ڵك، به‌وه‌ی بینیتو بیستت.16ئێستا بۆ خۆت دواده‌خه‌یت؟ هه‌سته خۆت له‌ئاوهه‌ڵكێشه‌و خۆت پاك بكه‌وه لهگوناههكانتو به‌ناوی ئه‌و بانگ بكه.)17دواتر گه‌ڕامه‌وه بۆ قودس. كاتێ له‌په‌رستگا نوێژم ده‌كرد له‌هۆشی خۆم چووم،18خـوداوه‌ندم بینی پێی‌ووتم: (قودس به‌خێرایی به‌جێبهێڵه، چونكه دانیشتوانی هیچ شایه‌تییه‌ك سه‌باره‌ت به‌من وه‌رناگرن.)19ئه‌وسا پێمووت: (ئه‌ی خوداوه‌ند، ئه‌وان ده‌زانن من له‌هه‌موو كه‌نیشته‌كان به‌دوای ئه‌وانه ده‌گه‌ڕام كه باوه‌ڕیان پێت هه‌بوو، تا به‌ندیان بكه‌م‌و به‌قامچی لێیان بده‌م.20من له‌وێ ئاماده‌بووم كاتێ ئیستفانۆس كوژرا ئه‌وه‌ی شایه‌تی بۆ تۆ ده‌دا، ڕازی بووم به كوشتنیو پارێزگاری جل‌و به‌رگی بكوژه‌كانم كرد.)21بـه‌ڵام پێی ووتم: (هه‌سته بڕۆ ده‌تنێرم بۆ شوێنێكی دوور، بۆ لای میلله‌تان.(22ئه‌وانه‌ی له‌وێدا بوون گوێیان گرت تاكو پۆڵس هاته‌سه‌ر باسی میلله‌تان، ئه‌وسا هاواریانكرد: (ئه‌م پیاوه له‌سه‌ر ڕووی زه‌وی مه‌هێڵه! چونكه شایانی ژیان نییه!)23ئینجا خه‌ڵكه‌كه ده‌ستیانكرد بههاواركردنو جله‌كانیان فڕێ‌دا، خۆڵیانههڵدا به‌هه‌وادا.24ئه‌وسا سه‌ركرده ڕۆمه‌كــه فه‌رمانیدا به‌سه‌ربازه‌كانی تا پۆڵس ببه‌ن بۆ سه‌ربازگه‌و له‌ژێر قامچی لیـَدان پرســیاری لێبكــهن، هه‌تا هۆی ئه‌و هه‌موو هاواركردنه بزانێ كه دژی ده‌كرێ.پۆڵس هاوڵاتیه‌كی ڕۆمانییه
25كاتێ سه‌ربازه‌كان به‌ستیانه‌وه تا به‌قامچی لێیبده‌ن، به‌سه‌رپه‌له‌كه‌ی ووت كه له‌ته‌نیشتیه‌وه وه‌ستا بوو: (ئایا یاساییه به‌قامچی له هاوڵاتیه‌كی ڕۆمانی بده‌ن پێش دادگاییكردنی؟)26كاتێ سه‌رپه‌له‌كه گوێی له‌مه‌بوو ڕۆیشت بۆ لای سه‌ركرده‌كه‌و ئه‌مه‌ی پێ ڕاگه‌یاندو ووتی: (تۆ ده‌ته‌وێ چی بكه‌یت؟ ئه‌م پیاوه ڕۆمانیه!)27ئه‌وسا سه‌ركرده‌كه خۆی چوو بۆ لای پۆڵسو لێی پرسی: (به‌ڕاستی تۆ ڕۆمانی؟) وه‌ڵامیدایه‌وه: (به‌ڵێ.)28سه‌رۆكه‌كه ووتی: (من پاره‌یه‌كێ زۆرمدا هه‌تا ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕۆمانیم وه‌رگرت). پۆڵس ووتی: (به‌ڵام من به‌ڕۆمانی له‌دایك بووم.)29ئه‌و سه‌ربازانه‌ی پێیان ڕاگه‌ینرا بوو به‌زه‌بری قامچی پرسیاری لێبكه‌ن ده‌ستبه‌جێ لێی دووركه‌وتنه‌وه، سه‌ركرده‌كه‌ش ترسا كه بهكۆتو زنجیر به‌ستبوویه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت ڕۆمانییه.30به‌ڵام بۆ به‌یانی سه‌ركرده‌كه ویستی سه‌یری ڕاستی ئه‌و تاوانه بكات كه جووله‌كه‌كان خستویانه‌ته پاڵ پۆڵسه‌وه، ئیتر كۆت‌و زنجیره‌كه‌ی كرده‌وه، فه‌رمانیدا سه‌رۆك كاهینهكانو هه‌موو ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی جووله‌كه بهێنن ئه‌وسا پۆڵسی بانگكردو له‌ناوه‌ڕاستیان ڕایگرت.Biblica, Inc.