کردار20
پۆڵس لهمهكدۆنیاو یۆنان
1دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و شڵه‌ژانه لهئهفهسۆس ته‌واوبوو، پۆڵس قوتابیه‌كانی بانگ كرد، ماڵئاوایی لێكردن‌و ووره‌ی به‌رزكردنه‌وه، ئه‌وسا به‌ره‌و ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا ڕۆیشت،2كاتێ به‌و ناوچانه‌دا تێده‌په‌ڕی ووره‌ی باوه‌ڕدارانی له‌هه‌موو لایه‌كدا به‌رز ده‌كرده‌وه. پاشان گه‌یشته یۆنان،3له‌وێ سێ مانگی به‌سه‌ربرد، به‌ڵام كاتێ خۆی ئاماده‌كرد به‌ڕێگای ده‌ریا بچێ بۆ سوریا، زانی جووله‌كه‌كان پلانێكیان داناوه بۆ كوشتنی ئه‌وسا بڕیاریدا به‌ڕێگای مه‌كدۆنیا بگه‌ڕێته‌وه.4لهگهشتهكه ئه‌مانه‌ی له‌گه‌ڵ بوو: سوپاتورسی كوڕی بورسی خه‌ڵكی بیریه، ئهرستهرخوسو سه‌كه‌ندوسی ته‌سالۆنیكی، غایوسو تیمۆساوسی ده‌ربه، تیخیكسو توروفیمسی ناوچه‌ی ئاسیا.5ئه‌مانه پێشمان كهوتنو چاوه‌ڕێیان كردین لهترواس.6به‌ڵام ئێمه دوای جه‌ژنی فه‌تیره‌ی جووله‌كه، به‌ڕێگای ده‌ریا چووین بۆ فیلیپی، پاش پێنج ڕۆژ گه‌یشتینه ترواس، چووینه لایان‌و حه‌وت ڕۆژ له‌وێ ماینه‌وه.پۆڵس له‌تراوس
7ڕۆژی یه‌كشه‌ممه كۆبووینه‌وه بۆ نان له‌تكردن، پۆڵس قسه‌ی بۆ ئاماده‌بووانكرد، تا نیوه‌ی شه‌و درێژه‌ی به ووتاره‌كه‌یدا، به‌یانیش ده‌یویست بڕوات.8كۆبوونه‌وه‌كه‌مان له‌ژوورێك بوو له‌نهۆمی سه‌ره‌وه، چرای زۆری لێ داگیرسابوو.9له‌وێدا گه‌نجێك هه‌بوو ناوی ئه‌فتیخوس بوو له‌ناو په‌نجه‌ره‌كه‌دا دانیشتبوو، خه‌وێكی قورس دایگرتبوو، پۆڵسیش به‌رده‌وام بوو له‌سه‌ر ووتاره درێژه‌كه‌ی، جا كوڕه له‌نهۆمی سێهه‌م كه‌وته‌خواره‌وه‌و به مردوویه‌تی هه‌ڵیان گرته‌وه.10لێره پۆڵس هاته‌خواره‌وه خۆیدا به‌سه‌ری، گرتیه باوه‌شیو ووتی: (مه‌په‌شۆكێن، هێشتا ژیانی تیاداماوه!)11دوایی پۆڵس چووه سه‌ره‌وه‌و نانی لهتكردو خواردی، ئیتر هه‌تا به‌ره‌به‌یان به‌رده‌وام بوو لهووتارهكهی، پاشان له‌وێ ڕۆیشت.12ئه‌وسا كوڕه‌كه‌یان به‌زیندوویه‌تی هێنا، ئه‌مه‌ش دڵنه‌واییه‌كی گه‌وره‌بوو بۆیان.له ترواسه‌وه بۆ میلیتوس
13به‌ڵام ئێمه به‌كه‌شتی به‌ره‌و شاری ئه‌سۆس ڕۆیشتینو پێش پۆڵس كه‌وتین، له‌وێ چاوه‌ڕێی گـه‌یشتنمان كرد به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆی دانابووین به‌پێ به‌دوامــان بێت.14كاتێ پێمان گه‌یشت، له‌گه‌ڵ خۆمـان بردمــان، به‌ناو ئاو به‌ره‌و ده‌ربه‌ندی میتیلینی ڕۆیشتین.15له‌وێش ڕۆیشتین، بۆ به‌یانی گه‌یشتینه به‌رامبه‌ر خیۆس، بۆ ڕۆژی دووه‌میش گه‌یشتینه سامۆس [دوای ئه‌وه‌ی له‌ترۆگیلیۆن ماینه‌وه]. هه‌روه‌ها له‌ڕۆژی سێهه‌م گه‌یشتینه میلیتۆس.16جا پۆڵس بڕیاری دابوو بهئهفهسۆسدا تێنه‌په‌ڕێت، نه‌وه‌ك داوای لێبكه‌ن ماوه‌یه‌ك بمینێته‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌له‌ی بوو به‌ڵكو بتوانێ له‌ڕۆژی په‌نجاهه‌مین بگاته قودس.ووته‌ی پۆڵس بۆ پیرانی ئه‌فه‌سۆس
17لهمیلیتوسهوه پۆڵس ناردی به شوێن پیرانی كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ئه‌فه‌سۆس.18كاتێ گه‌یشتنه لای پێی‌ووتن: (ده‌زانن هه‌ڵسوكه‌وتم چۆن بوو له‌گه‌ڵتان به‌درێژایی ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵتان به‌سه‌رمبرد، له‌یه‌كه‌م ڕۆژه‌وه كه هاتمه ناوچه‌ی ئاسیا،19خزمه‌تی خوداوه‌ندم ده‌كرد به‌فرمێسكی زۆر‌و به‌ملكه‌چییه‌وه، هه‌روه‌ها ده‌زانن چه‌ند ناخۆشیم تووش هات به‌هۆی پیلانی جووله‌كه‌كانه‌وه.20له‌هه‌ر شتێك سوودی هه‌بێ كه‌موكوڕیم نه‌كردووه له‌گه‌ڵتان، به‌ڵكو ماڵ بهماڵو به‌ئاشكرا بۆم باسكردوونو فێرمكردوون.21هه‌روه‌ها شایه‌تیم بۆ جووله‌كه‌و یۆنانیه‌كان داوه تا تۆبه له‌لای خودا بكهنو باوه‌ڕبهێنن به‌عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند.22جا ئه‌مڕۆ به‌ڕۆحی پیرۆزه‌وه بهستراومو ده‌چم بۆ قودس، له‌وێ نازانم چی دێته ڕێم.23ڕۆحی پیرۆز له‌هه‌موو شارێك بۆی ڕۆیشتووم ئاگاداری كردووم له‌و گرتن‌و ناخۆشیانه‌ی چاوه‌ڕێم ده‌كات.24به‌ڵام نرخم بۆ ژیانی خۆم دانه‌ناوه، خۆشم به‌گرانبه‌ها دانانێم، چونكه به ئه‌ركی سه‌رشانم ههڵدهستمو ئه‌و كاره‌ی له‌عیسای خوداوه‌ند وه‌رمگرتووه ته‌واوی ده‌كه‌م، هه‌تا شایه‌تی بۆ مزگێنی به‌ره‌كه‌تی خودا بده‌م.25ئیتر من ده‌زانم له‌ئه‌مڕۆ به‌دواوه ده‌موچاوم نابینن، ئێوه ئه‌وانه‌ن كه به‌ناو هه‌مووتان ده‌گه‌ڕام‌و پادشاهێتی خودام ڕاده‌گه‌یاند.26له‌به‌رئه‌وه ئه‌مڕۆ شایه‌تی بۆ هه‌مووتان ده‌ده‌م، من له‌خوێنی هه‌مووتان بێ‌تاوانم،27چونكه دوانه‌كه‌وتم له‌ڕاگه‌یاندنی هه‌موو مه‌به‌سته‌كانی خودا بۆتان.28(كه‌واته ئاگاتان له‌مێگه‌ل بێ ئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز ئێوه‌ی وه‌ك سه‌رپه‌رشتیكه‌ر بۆ داناوه، تا ئێوه پارێزگاری كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی خودا بكه‌ن ئه‌وه‌ی به‌خوێنی ڕۆڵه‌كه‌ی به‌ده‌ستی هێناوه.29من ده‌زانم پاش ڕۆیشتنم گورگی ڕفێنه‌ر دێته ناوتان، به‌زه‌یی به مێگه‌له‌كه نایه‌ته‌وه.30هه‌روه‌ها له‌ناوتان چه‌ند كه‌سێك په‌یدا ده‌بن ڕێگای خوارو چه‌وت فێر ده‌كه‌ن، تا قوتابیه‌كان بۆلای خۆیان ڕاكێشن.31له‌به‌رئه‌وه ئێشك بگرن‌و بیربكه‌نه‌وه، من بۆ ماوه‌ی سێ ساڵ شه‌و و ڕۆژ به فرمێسكه‌كانی چاوم ئامۆژگاری یه‌كه یه‌كه‌تانم كرد.32جا ئێستا ده‌تانده‌مه ده‌ست خودا‌و ووشه‌ی به‌ره‌كه‌تی، ئه‌و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه بنیادتان بكات‌و له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پیرۆزكراون میراتتان پێ‌ببه‌خشێ.33(ڕۆژێ من حه‌زم له‌زیو یا زێڕ یا جلی كه‌س نه‌كرد.34ئێوه ده‌زانن من به‌م دوو ده‌سته ئیشم كردووه تا پێویستی خۆم‌و هاوڕێكانم به‌ده‌ست بهێنم.35من به‌ڕوونی بۆم ده‌رخستن چۆن پێویسته ڕهنجبدهین. تا یارمه‌تی نه‌داران بده‌ین، به‌مه‌ش ووشه‌كانی عیسای مه‌سیحمان بیرده‌كه‌وێته‌وه كه ده‌ڵێ: (به‌خشین خۆشتره له‌وه‌رگرتن.)36دوای ئه‌م قسانه پۆڵس له‌گه‌ڵ هه‌موویان چۆكیداداو نوێژیكرد.37ئه‌وسا هه‌موویان زۆر گریان، باوه‌شیان كرد بهپوڵسداو به‌گه‌رمی ماچیانكرد.38ئیتر زۆر دڵته‌نگ بوون، به‌تایبه‌تی چونكه پێی‌ووتن جارێكیكه ده‌موچاوی نابیننه‌وه، ئینجا تا لای كه‌شتیه‌كه له‌گه‌ڵی ڕۆیشتن.Biblica, Inc.