کردار19
پۆڵس لهئهفهسۆس
1كه ئه‌پۆلۆس لهكۆرنسوس بوو، پۆڵس گه‌یشته ئه‌فه‌سۆس، كاتێ به‌ناو ووڵاته‌كه‌دا ده‌ڕۆیشت له‌وێ هه‌ندێ قوتابی بینی.2لێیپرسین: (ڕۆحی پیرۆزتان وه‌رگرت كاتێ باوه‌ڕتان هێنا؟) وه‌ڵامیاندایه‌وه: (نه‌خێر! ته‌نانه‌ت ئێمه بوونی ڕۆحی پیرۆزمان نه‌بیستووه!)3جا لێی پرسین: (كه‌واته له‌سه‌ر چ بناغه‌یه‌ك له‌ئاوهه‌ڵكێشران؟) ئه‌وانیش وه‌ڵامیاندایه‌وه: (له‌سه‌ر بناغه‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا.)4ئینجا پۆڵس ووتی: (له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیا بۆ تۆبه‌كردن بوو، خه‌ڵكی بانگ ده‌كرد تاكو باوه‌ڕبهێنن به‌وه‌ی له‌دوای دێت، واته عیسا.)5كاتێ ئه‌مه‌یان بیست به‌ناوی عیسای خوداوه‌نده‌وه له‌ئاوهه‌ڵكێشران.6هه‌روه‌ها كاتێ پۆڵس ده‌ستی خسته سه‌ریان، ڕۆحی پیرۆز دابه‌زییه سهریانو به‌زمانی ڕۆحی قسهیانكردو به‌ووشه‌ی خودا دوان،7ژماره‌یان نزیكه‌ی دوانزه پیاو ده‌بوو.8ماوه‌ی سێ مانگ پۆڵس به‌رده‌وام بۆ كه‌نیشت ده‌چوو، بهچاونهترسی قسه‌ی ده‌كرد، له‌گه‌ڵ ئاماده‌بووان دهدواو هه‌وڵیده‌دا ڕازیان بكات به‌و ڕاستیانه‌ی تایبه‌ته به پادشاهێتی ئاسمان.9به‌ڵام هه‌ندێكیان كهللهڕهقییان كرد‌و نه‌یانویست باوه‌ڕبهێنن، ده‌ستیانكرد به‌جنێودان به‌و فێركردنه له‌به‌رده‌م ئه‌وانه‌ی كۆبووبوونه‌وه. جا پۆڵس لێیان جیابووه‌وه به‌ته‌نها قوتابیه‌كانی له‌گه‌ڵ خۆی برد، هه‌موو ڕۆژێك گفتوگۆی ده‌كرد له‌قوتابخانه‌ی پیاوێك ناوی تیرانۆس بوو،10بۆ ماوه‌ی دوو ساڵ له‌سه‌ر ئه‌مه به‌رده‌وام بوو. به‌م شێوه‌یه ووشه‌ی خوداوه‌ند به‌هه‌موو دانیشتوانی ئاسیا گه‌یشت لهجوولهكهو یۆنانی.11خودا‌ش كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری مه‌زنی له‌سه‌ر ده‌ستی پۆڵس ده‌كرد،12تا وای لێهات خه‌ڵكی ده‌سته‌سڕه‌كه‌ی یاخود پارچه‌یه‌ك لهجلهكانی كه‌له‌به‌ری كردبێ ده‌یانبردو ده‌یانخسته سه‌ر نه‌خۆشه‌كانیان، به‌مه نه‌خۆشیه‌كانیان نه‌ده‌ماو ڕوحه پیسه‌كانیان لێده‌هاته ده‌ره‌وه.كوڕه‌كانی سكاوا
13هه‌ندێ له‌و جووله‌كه گه‌ڕۆكانه‌ی ئیشیان ده‌ركردنی ڕۆحی پیس بوو هه‌وڵیاندا ناوی عیسای خوداوه‌ند بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كار بهێننو ده‌یانووت: (دهرتدهكـهین به‌ناوی عیسا، ئه‌وه‌ی پۆڵس ڕایده‌گه‌ێنێ.)14له‌ناو ئه‌وانه‌ی ئهمـهیان ده‌كـرد حـه‌وت كوڕی یه‌كێك له‌سه‌رۆك كـاهینهكان كه ناوی سكاوا بوو،15جا ڕۆحه پیسه‌كه وه‌ڵامیدانه‌وه: (من عیسا دهناسمو پۆلسیش ده‌ناسم، به‌ڵام ئێوه كێن؟)16ئینجا ئه‌و پیاوه‌ی ڕۆحه پیسه‌كه‌ی تێدابوو پهلامــاری دان‌و زاڵبوو به‌سه‌ریان، به‌شێوه‌یه‌ك لـه‌و ماڵه‌ی تیایدا بوون بهڕووتیو برینداری ڕایان كرد.17ئیتر ئه‌م هه‌واڵه بڵاوبووه‌وه له‌ناو ئه‌و جووله‌كه‌و یۆنانیانـهی لـهئهفهسـۆس ده‌ژیـان، ئه‌وسـا هه‌موو ترس دایگرتن. به‌مه‌ش ناوی عیسای خوداوه‌ند به‌رزبووه‌وه.18هه‌روه‌ها زۆر لـهوانهی باوه‌ڕیان هێنابوو هــاتن، بهئاشـكرا دانیاننا بـهكـردهوه خـراپهكـانیان.19زۆر له‌وانه‌ی خه‌ریكی جادوگهرێتی بوون ده‌ستیان كرد به كۆكردنه‌وه‌ی پهرتووكهكانیانو له‌به‌رده‌م هه‌مووان سووتاندیانن، سه‌رجه‌می نرخه‌كانیان په‌نجا هه‌زار پارچه زیو بوو.20به‌م شێوه‌یه ووشه‌ی خوداوه‌ند گه‌شه‌ی دهكردو به‌هێز ده‌بوو.شڵه‌ژانێكی ترسناك لهئهفهسۆس
21دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م شتانه ڕوویدا، پۆڵس بڕیاریدا بچێ بۆ ناوچه‌ی مهكدۆنیاو ئه‌خائیه، كاتێ به‌ڕێگاوه بوو بۆ قودس، ووتی: (پاش ئه‌وه‌ی له‌وێ مامه‌وه پێویسته بچم سه‌رێك له ڕۆماش بده‌م.)22جا پۆڵس دووان له یاریدهدهرهكـانی نارد بۆ مه‌كدۆنیا كه تیمۆساوسو ئهرسـتوس بوون، خۆشی ماوه‌یه‌ك له‌ناوچه‌ی ئاسیا مایه‌وه.23له‌و كاته‌دا شـڵهژانێكی ترسناك لهئهفهسۆس په‌یدا بوو به‌هۆی ڕێگای خوداوه.24له‌وێ زێڕنگه‌رێك هه‌بوو ناوی دیمتریوس بوو، په‌یكه‌ری زیوی دروست ده‌كرد بۆ بتی ئهرتامیس، به‌هۆی ئه‌مه‌وه خۆی‌و كرێكاره‌كانی پاره‌یه‌كی چاكیان ده‌ستده‌كه‌وت،25كابرا كرێكارهكانیو زێڕینگهرهكانی تری بانگ كرد‌و پێی ووتن: (ده‌زانن داهاتمان به‌سـتراوه به‌م پیشهیهمــانهوه،26ئێوه دیوتانهو بیستوتانه ئه‌م پۆڵسه ڕێگای لهخهڵكێكێ زۆر تێك داوه، ته‌نها لهئهفهسۆس نا به‌ڵكو نزیكه‌ی له‌هه‌موو ناوچه‌ی ئاسیا، ڕازی كردوون به‌وه‌ی ئه‌و بتانه‌ی ده‌ست دروستی كردووه خودانین.27ئه‌مه‌ش ته‌نها زیانی بۆ ئیشه‌كه‌مان نییه، به‌ڵكو ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی په‌رستگای ئه‌رتامیسی بتی گه‌وره‌مان گه‌وره‌یه‌تی نه‌مێنێ. جا ده‌ترسین نرخ‌و مه‌زنی نه‌مێنێ، ئه‌وه‌ی هه‌موو دانیشتوانی ئاسیا، به‌ڵكو هه‌موو جیهان ده‌یپه‌رستێ.)28كاتێ گوێیان له‌م قسانه بوو تووڕه بوون‌و ده‌ستیانكرد به‌هاوار كردن: (گه‌وره‌یی بۆ ئهرتامیس بتی دانیشتوانی ئه‌فه‌سۆس!)29ئه‌م شڵه‌ژانه هه‌موو شاره‌كه‌ی گرته‌وه خهڵكێكێ زۆر په‌لاماری غایوسو ئهرسترخۆسی مهكدۆنییاندا كه هه‌ردووكیان هاوڕێی پۆڵس بوون له‌گه‌شتدا، ڕایانكێشان بۆ ناو گۆڕه‌پانی شانۆی شاره‌كه.30پۆڵس ویستی خۆی قسه له‌گه‌ڵ خه‌ڵكه‌كه بكات، به‌ڵام قوتابیه‌كان ڕێگای ئه‌مه‌یان لێگرت،31هه‌روه‌ها هه‌ندێ له‌گه‌وره پیاوانی ئاسیا كه‌هاوڕێی بوون ناردیانه لای تا داوای لێبكه‌ن خۆی نزیك نه‌كاته‌وه له‌گۆڕه‌پانه‌كه.32ئیتر شته‌كه له خه‌ڵكه‌كه تێكچوو بوو، هه‌ندێكیان هاواری شتێكیان ده‌كرد، هه‌ندێكی كه‌شیان هاواری شتێكی تر، ته‌نانه‌ت زۆربه‌یان هۆی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان نه‌ده‌زانی.33له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا جووله‌كه‌یه‌ك هه‌بوو ناوی ئه‌سكه‌نده‌ر بوو، جووله‌كه‌كان پاڵیان پێوه‌نا بۆ پێشه‌وه، هه‌ندێكیان بانگیان كرد بۆ قسه‌كردن. به‌ده‌ست ئیشاره‌تی بۆ كردن كه ده‌یه‌وێ قسه بۆ خه‌ڵكه‌كه بكات.34به‌ڵام ئه‌وانه‌ی له‌وێدا كۆبووبوونه‌وه زانییان ئه‌و جووله‌كه‌یه، هه‌موویان به‌یه‌كه‌وه هاواریان دهكردو ده‌یانووته‌وه بۆ ماوه‌ی دوو كاژێر: (گه‌وره‌و مه‌زنه ئهرتامیس بتی ئهفهسۆسیهكان!)35له دواییدا فه‌رمانڕه‌وای شاره‌كه توانی خه‌ڵكه‌كه هێمن بكاته‌وه، ووتی: (ئه‌ی دانیشتوانی ئه‌فه‌سۆس، كێ هه‌یه دان نه‌نێ به‌وه‌ی ئه‌فه‌سۆس شاری پاسه‌وانی په‌رستگای ئه‌رتامیسی بتی گه‌وره نییه له‌گه‌ڵ ئه‌و بتانه‌ی له ئاسمان هاتۆته خواره‌وه؟36له‌به‌رئه‌وه‌ی بیروڕای جیاواز نییه له‌م شته‌دا، پێویسته هێمن بنه‌وه‌و به‌خێرایی هیچ شتێك نه‌كه‌ن.37ئیتر ئێوه بۆچی ئه‌م دوو پیاوه‌تان هێناوه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی په‌رستگایان ڕووتنهكردۆتهوهو كفریان سه‌باره‌ت به بته‌كانمان نه‌كردووه.38به‌ڵام ئه‌گه‌ر دیمتریوسو هاوڕێیانی ناڕه‌زاییه‌كیان هه‌یه، ئه‌وا دادگا‌و دادپرسمان هه‌یه با ناڕه‌زایینامه پێشكه‌ش بهدادپرس بكه‌ن.39گه‌ر هاتوو ناڕه‌زاییه‌كی كه‌تان هه‌بوو، له‌دانیشتنێكی یاساییدا سه‌یر ده‌كرێ.40چونكه هه‌موومان له‌مه‌ترسی داین، له‌سه‌ر دروستكردنی ئه‌م شڵهژانهو ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ڕوویدا، ئێمه هیچ به‌هانه‌یه‌كمان نییه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌م كۆبوونه‌وه‌یه.)41ئیتر به‌م قسانه خه‌ڵكه‌كه‌ی ڕه‌وانه‌كرد.Biblica, Inc.