کردار18
پۆڵس له‌كۆرنسوس
1دوای ئه‌وه‌ی پۆڵس ئه‌سینای به‌جێ‌هێشت، بۆ شاری كۆرنسوس ڕۆیشت.2له‌وێ تووشی جووله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی پونتس بوو، ناوی ئه‌كیلا بوو، تازه له‌گه‌ڵ پریسكلای ژنی له ئیتالیاوه هاتبوون، چونكه كلودیوس فه‌رمانی ده‌ركردنی جووله‌كه‌ی دابوو له‌ڕۆما، ئیتر پۆڵس چوو بۆ لایان.3له‌لایان مایه‌وه ئیشی له‌گه‌ڵیان كرد، چونكه شاره‌زایی لهئیشهكهیان هه‌بوو، ئه‌ویش دروستكردنی چادر بوو.4پۆڵس هه‌موو ڕۆژێكی شه‌ممه قسه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا ده‌كرد كه لهكهنیشتدا ئاماده‌ده‌بوون، هه‌وڵی ده‌دا باوه‌ڕ بهێنێ به‌جووله‌كه‌و یۆنانیه‌كان.5كاتێ سیلاو تیمۆساوس له ناوچه‌ی مه‌كدۆنیاوه گه‌یشتنه‌جێ، پۆڵس به‌ته‌واوی خۆی ســه‌رقاڵ كـردبوو به‌بڵاوكردنه‌وه‌ی ووشه‌ی خودا، هه‌تا بۆ جووله‌كه‌كانی ده‌رخات كه عیسا مه‌سیحه،6به‌ڵام ئه‌وان دژی وهستانو ده‌ستیانكرد به‌گاڵته پێ‌كردنی، ئه‌ویش كراسه‌كه‌ی ته‌كاندو پێی‌ووتن: (خوێنی خۆتان له‌سه‌ر خۆتان. من بێ‌تاوانم! له ئێستا به‌دواوه ده‌ڕۆم بۆ لای ئه‌وانه‌ی جووله‌كه نین.)7ئیتر پۆڵس ئه‌و شوێنه‌ی لێی‌بوو بهجێیهێشتو به‌میوانی چووه ماڵی پیاوێك ناوی تیتۆس بوستس بوو، ئه‌م پیاوه خودا په‌رست بوو ماڵه‌كه‌ی به‌ته‌نیشت كه‌نیشته‌وه بوو.8لێره كریسپۆسی سه‌رۆك كه‌نیشت خۆی‌و خاوخێزانی باوه‌ڕیان به‌خوداوه‌ند هێنا. هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كی زۆر له دانیشتوانی كۆرنسوس گوێیان له‌پۆڵس بوو، به‌مه باوه‌ڕیان هێناو له‌ئاوهه‌ڵكێشران.قسه‌بكه‌و بێ‌ده‌نگ مه‌به
9شه‌وێكیان خوداوه‌ند له‌خه‌ودا به‌پۆڵسی ووت: (مه‌ترسه، به‌ڵكو قسه بكه‌و بێ‌ده‌نگ مه‌به،10من له‌گه‌ڵتم، كه‌س ناتوانێ ئازارتبدات، چونكه خه‌ڵكێكی زۆرم هه‌یه له‌م شاره.)11ئیتر پۆڵس ساڵێك‌و شه‌ش مانگ له كۆرنسوس مایه‌وه خه‌ڵكی فێری ووشه‌ی خودا ده‌كرد.12كاتێ غالیونی فه‌رمانڕه‌وای ڕۆمانی فه‌رمانڕه‌وایی ووڵاتی ئه‌خائیه‌ی كه‌وته‌ده‌ست، جووله‌كه‌كان به‌یه‌ك بیروڕا دژی پۆڵس كۆبوونه‌وه، بردیان بۆ دادگا،13شكاتیان لـێ‌كردو ووتیان: (ئه‌م پیاوه هه‌وڵده‌دات خه‌ڵكه‌كه ڕازی بكات خودا به شێوه‌یه‌ك بپه‌رستن كه له‌گه‌ڵ شه‌ریعه‌تمان ناگونجێ.)14پۆڵس خــه‌ریك بوو به‌رگری له خۆی بكات گه‌ر غالیون به جووله‌كه‌كانی نه‌ووتایه: (ئه‌ی جووله‌كه‌كان، گه‌ر مه‌سه‌له‌كه تاوانێك یاخود گوناهێك بووایه، گوێم له شكاته‌كه‌تان ده‌گرت به‌پێی حهقو دادپه‌روه‌ری.15به‌ڵام گه‌ر مه‌سه‌له‌كه شه‌ڕه‌قسه‌یه له‌سه‌ر ووشه‌یه‌ك یا یه‌كێك یاخود شه‌ریعه‌ت، ئه‌وا پێویسته خۆتان چاره‌سه‌ری بكه‌ن. من نامه‌وێ له‌م مه‌سه‌لانه‌دا حوكمبدهم.)16ئیتر ده‌ریكردن له دادگــا،17ئه‌وســا خه‌ڵكه‌كه سۆستانیسی سه‌رۆكی كه‌نیشته‌كه‌یان گرت‌و له‌به‌رده‌می دادگا لێیاندا، به‌ڵام غالیون گوێی به‌مه نه‌دا.گه‌ڕانه‌وه‌ی پۆڵس بۆ ئه‌نتاكیا
18پۆڵس ماوه‌یه‌كی درێژ له‌كۆرنسوس مایه‌وه، دوای ئه‌وه‌ی سه‌ری تاشی له‌شاری كه‌نخه‌ریا چونكه نه‌زری له‌سه‌ربوو، ماڵئاوایی له‌برایان كرد‌و له‌گه‌ڵ پریسكلاو ئه‌كیلا به‌ڕێگای ده‌ریا به‌ره‌و سوریا ڕۆیشت.19كاتێ گه‌یشتنه ئه‌فه‌سۆس پۆڵس له‌وێ به‌جێیهێشتن، چووه ناو كه‌نیشتی جوولهكهكانو گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كردن.20ئه‌وانیش داوایان لـێ‌كرد ماوه‌یه‌كی زیاتر لایان بمێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و داوای لـێ‌بووردنی لـێ‌كردن،21ماڵئاوایی لـێ‌كردن و ووتی: (گه‌ر خودا حه‌زبكات ده‌گه‌ڕێمه‌وه لاتان.) ئینجا به‌ڕێگای ده‌ریا ئه‌فه‌سۆسی به‌جێ‌هێشت،22له‌مینای قه‌یسه‌ریه دابه‌زی، له‌وێوه سه‌ركه‌وتو سڵاوی له‌كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕداران كرد، ئینجا به‌ره‌و شاری ئه‌نتاكیا دابه‌زی،23له‌وێ ماوه‌یه‌ك مایه‌وه. پاشان ڕۆیشت بۆ ناوچه‌كانی غه‌ڵاتیه‌و فریجیه، له‌شارێكه‌وه ده‌چوو بۆ شارێكیكه هه‌تا ووره‌ی هه‌موو قوتابیه‌كان به‌رزكاته‌وه.ئه‌پۆلۆس لهئهفسۆسو ئه‌خائیه
24جووله‌كه‌یه‌كی خه‌ڵكی ئه‌سكه‌نده‌ریه ناوی ئهپۆلۆسبوو، هات بۆ شاری ئه‌فه‌سۆس، زمان پاراو و شاره‌زابوو له‌كتێبی پیرۆز،25شاره‌زاییه‌كی باشی له‌ڕێگای خوداوه‌ند هه‌بوو، هه‌روه‌ها له‌ڕۆح چالاكبوو، زۆر به‌ووردی سه‌باره‌ت به‌خوداوه‌ند عیسا خه‌ڵكی فێرده‌كردو ده‌دوا، هه‌رچه‌نده ته‌نها به له‌ئاوهه‌ڵكێشانی یه‌حیای ده‌زانی.26كاتێ به‌چاونه‌ترسی له‌ناو كه‌نیشتدا ده‌ستیكرد به قسه‌كردن، ئه‌كـیلاو پریسكلا گـوێیان لـێ‌گرت، دوایی بردیانه لای خۆیان‌و به‌ووردتر ڕێگای خودایان بۆ ڕوونكرده‌وه.27جا ئه‌پۆلۆس بڕیاریدا بچێ بۆ ناوچه‌ی ئه‌خائیه، برایان هانیانداو بۆ قوتابیه‌كانی ئه‌وێیان نووسی كه‌وا پێشوازی لـێ‌بكه‌ن. كاتێ گه‌یشته ئه‌وێ یارمه‌تیه‌كی زۆری ئه‌وانه‌یدا كه‌به‌هۆی به‌ره‌كه‌تی خوداوه باوه‌ڕیان هێنا بوو.28چونكه به‌هێزی قسه‌كانی به‌ئاشكرا جووله‌كه‌كانی بێ‌ده‌نگ ده‌كرد، به‌كتێبی پیرۆز بۆی ده‌رده‌خستن عیسا مه‌سیحه.Biblica, Inc.