کردار17
پۆڵسو سیلا له‌ته‌سالۆنیكی
1پۆڵسو سیلا گه‌یشتنه ته‌سالۆنیكی دوای ئه‌وه‌ی به‌شاری ئهمفیپولیسو ئه‌پولونیادا ڕۆیشتن. له‌ته‌سالۆنیكی كه‌نیشتی جووله‌كه‌ی لـێ‌بوو.2پۆڵس وه‌ك جاری جاران ڕۆیشت بۆ ئه‌وێ، سێ ڕۆژی شه‌ممه له‌سه‌ر یه‌ك سه‌باره‌ت به‌كتێبی پیرۆز گفتوگــۆی له‌گه‌ڵ كردن،3جا بۆی ڕوونكــردنهوهو ئاشكرایكرد كه‌وا مه‌سیح ده‌بێ ئازار بكێشێ‌و له‌نێو مــردوواندا زیندووبێته‌وه. پێی‌ووتن: (ئه‌و مــه‌سیحه‌ی چـاوه‌ڕێی ده‌كه‌ن ئه‌و عیسایه‌یه كــه‌وا ئێستا بۆتانی ڕاده‌گه‌ینم.)4هه‌ندێ له ئامــاده‌بووان باوه‌ڕیان هێناو لایه‌نگیری پۆڵسو سیلایان كرد. له‌وانه ژماره‌یه‌كی زۆر یۆنانی خوداپهرستو ژماره‌یه‌كی زۆر ژنی خانه‌دان.5جا ئه‌مه بووه هۆی به‌غیلی ئه‌و جوولــه‌كانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌بوو، ئه‌وسا هه‌ندێ كوڕی خراپی سه‌رجاده‌یان هێنا، خه‌ڵكیان كۆكــرده‌وه‌و ده‌ستیانكرد به هاندانی خه‌ڵكی هه‌تا ئاژاوه كه‌وته ناو شار، ئینجا هێرشیان برده سه‌ر ماڵی یاسونو داوایان لـێ‌كرد پۆڵسو سیلا بداته ده‌ست خه‌ڵكه‌كه.6ئیتر كاتێ ئه‌وانیان له‌وێ نه‌دۆزیه‌وه، یاسونو هه‌ندێ برایانیان ڕاكێشاو بر‌دیانن بۆ لای فـه‌رمانڕه‌وایانی شار، شكاتیان لـێكردنو هاواریانكرد: (ئه‌م دوو پیاوه‌ی دنیایان هه‌ڵگێڕاوه‌ته‌وه، بۆ شاره‌كه‌ی ئێمه‌ش هــاتوون،7یاسـون میوانداری كـردوون. ئه‌وان سه‌رپێچی فه‌رمانه‌كانی قه‌یسه‌ر ده‌كه‌ن، ده‌ڵێن پادشایه‌كی تر هه‌یه ناوی عیسایه.)8جا به‌م قسانه فهرمانڕهواكانو خه‌ڵكه‌كه‌یان ووروژاند.9ئیتر فه‌رمانڕه‌واكان له یاسون و ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵی بوون بارمته‌یان وهرگرتو ئازادیان كردن.له‌شاری بیریه
10برایان یه‌كسه‌ر پۆڵسو سیلایان له‌شه‌ودا نارد بۆ شاری بیریه، ئه‌وانیش له‌وێ بۆ كه‌نیشتی جووله‌كه‌كان چوون.11به‌ڵام جووله‌كه‌ی بیریه باشتر بوون لهجوولهكهی ته‌سالۆنیكی، ووشه‌ی خودایان زۆر به‌په‌رۆشه‌وه وه‌رگرت، هه‌موو ڕۆژێك ده‌ستیان ده‌كرد به لـێكۆڵینه‌وه‌ی كتێبی پیرۆز تاكو دڵنیابن له‌راستی مه‌سه‌له‌كان.12له‌وانه ژماره‌یه‌كی زۆریان باوه‌ڕیان هێنا، هه‌روه‌ها له یۆنانیه‌كانیش زۆر ژنی خانهدانو ژماره‌یه‌كی زۆر له‌پیاوان باوه‌ڕیان هێنا.13به‌ڵام كاتێ جووله‌كه‌ی ته‌سالۆنیكی زانیان پۆڵس لهبیریه ووشه‌ی خودا ڕاده‌گه‌ێنێ، دوایكهوتنو ده‌ستیانكرد به هاندانی خه‌ڵكه‌كه دژی پۆڵسو سیلا.14ده‌ستبه‌جێ هه‌ندێ برایان پۆڵسیان به‌ره‌و ده‌ریا برد تا گه‌شت بكات، به‌ڵام سیلاو تیمۆساوس له‌وێ مانه‌وه.15ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ پۆڵس بوون له‌گه‌ڵـی ڕۆیشتن تا گه‌یاندیانه شاری ئه‌سینا، ئینجا گه‌ڕانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی پۆڵس ڕایسپاردن به زووترین كات سیلاو تیمۆساوس بێن بۆ لای.پۆڵس له‌ئه‌سینا
16كاتێ پۆڵس له ئه‌سینا چاوه‌ڕێی ده‌كردن، شاره‌كه‌ی بینی پڕه له بت، به‌مه دڵی ته‌نگبوو.17لهكهنیشتهكان گفتوگۆی ده‌كرد له‌گه‌ڵ جوولهكهكانو خه‌ڵكه خواناسه‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی هه‌موو ڕۆژێ له گۆڕه‌پانی شاره‌كه‌دا تووشی ده‌هاتن.18ئه‌وسا ده‌مه‌قاڵه له نێوان ئهمو هه‌ندێ له فه‌یله‌سوفه ئهپیقوریهكانو ڕه‌واقیه‌كان په‌یدابوو. كاتێ بینییان ئه‌و عیسا‌و زیندووبوونه‌وه‌كه‌ی له‌نێو مردووان‌دا ڕاده‌گه‌ێنێ، هه‌ندێكیان ووتیان: (ئه‌م چه‌نه‌بازه مه‌به‌ستی چییه له قسه‌كانی؟) هه‌ندێكیتریشیان ووتیان: (ئه‌مه له‌وه ده‌كات ئاینێكی نامۆ بڵاوبكاته‌وه.)19ئینجا بردیان بۆ گردی ئهریوباغوسو لێیان پرسی: (ئایا بۆمان هه‌یه بزانین ئه‌م فێركردنه تازه‌یه‌ی بانگه‌وازی پێ‌ده‌كه‌یت چییه؟20چونكه ئێمه قسه‌ی سه‌یرت لـێ‌ده‌بیستین ده‌مانه‌وێ واتاكه‌ی بزانین.)21له‌و سه‌رده‌مه دانیشتوانی ئه‌سیناو ئه‌و بێگانانه‌ی تیایدا دانیشتبوون، كاتی بێكاریان به‌هیچ شتێك به‌سه‌ر نه‌ده‌برد جگه له‌لێكۆڵینه‌وه‌ی بیروڕای تازه نه‌بێ.ووتارێك له ئه‌ریوباغوس
22پۆڵس له ناوه‌ڕاستی ئهریوباغوسدا وه‌ستاو ووتی: (ئه‌ی دانیشتوانانی ئه‌سینا، ده‌تانبینم له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه زۆر دیندارن.23له‌كاتێكدا له‌ناو شاره‌كه‌تان ده‌گه‌ڕام سه‌یری په‌رستگاكانتانم ده‌كرد، قوربانگه‌یه‌كم بینی له‌سه‌ری نووسرا بوو: (بۆ خودای نه‌ناسراو.) جا من ئه‌و خودایه‌تان بۆ ڕاده‌گه‌ێنم كه دهیپهرستنو نایناسن.24ئه‌و خودایه‌ی دروستكه‌ری جیهانو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی، ئه‌و لهخانوویهك دانانیشێ ده‌ستی مرۆڤ دروستی كردبێ، چونكه خوداوه‌ندی ئاسمان‌و زه‌وییه،25پێویستی به‌وه نییه به‌ده‌ستی مرۆڤ خزمهتبكرێ، وه‌ك بڵێی پێویستی به‌شتێك بێ. ئه‌و به‌هه‌موو مرۆڤێ ژیان‌و هه‌ناسه‌و هه‌موو شتێك ده‌به‌خشێ.26هه‌موو میلله‌تانی له‌یه‌كێك دروستكردووه، تا له‌سه‌ر هه‌موو زه‌وی نیشته‌جێبن، پێشتر كاتی دروستبوون‌و سنووری ووڵاته‌كه‌یانی ده‌ستنیشان كردووه،27تا بگه‌ڕێن به‌دوای خودا به‌هیوای ئه‌وه‌ی بیدۆزنه‌وه‌و ڕێگای ئه‌و بگرنه به‌ر، هه‌رچه‌نده ئه‌و دوور نییه له هه‌ر یه‌كێكمان،28چونكه ئێمه له‌و دهژینو ده‌جولێینه‌وه‌و هه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن هه‌ندێ له شاعیره‌كانتان ده‌ڵێن: (ئێمه‌ش نه‌وه‌ی ئه‌وین.)29جا چونكه ئێمه نه‌وه‌ی خوداین، پێویسته سه‌یری خودایه‌تی نه‌كه‌ین وه‌ك بتێك له زێڕ یا زیو یاخود به‌رد كه‌وا مرۆڤ بتوانێ بیتاشێ یاخود دایڕێژێ به‌و شێوه‌یه‌ی بیری بۆ ده‌ڕوات.30ئێستا خودا له‌به‌رئه‌وه‌ی چاوی پۆشیوه له‌سه‌رده‌می نه‌زانی، هه‌موو كه‌سێك له‌هه‌موو شوێنێك بانگ ده‌كات بۆ تۆبه‌كردن،31چونكه ڕۆژێكی دیاریكردووه تیایدا حوكمبدرێ به‌سه‌ر جیهان به دادپه‌روه‌ری له‌سه‌ر ده‌ستی پیاوێك بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ی هه‌ڵبژاردوه. خودا بۆ هه‌موو كه‌سێكی سه‌لماند ئه‌م پیاوه هه‌ڵبژێرراوه، به‌وه‌ی له‌نێو مردووانی هه‌ستانده‌وه. (32كاتێ ئاماده‌بووان گوێیان له‌هه‌ستانه‌وه‌ی نێو مردووان بوو هه‌ندێكیان ده‌ستیانكرد به گاڵته‌پێ‌كردنی، به‌ڵام هه‌ندێكیكه‌یان به پۆڵسیان ووت: (ده‌مانه‌وێ جارێكیكه له‌م باره‌یه‌وه قسه‌مان بۆ بكه‌یت.)33ئیتر به‌م شێوه‌یه پۆڵس له‌ناویان چووه ده‌ره‌وه.34به‌ڵام هه‌ندێكیان لایه‌نگیری پۆڵسیان كرد‌و باوه‌ڕیان پێ‌هێنا. له‌وانه دیونیسیوس كه ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی ئه‌ریوباغوس بوو، هه‌روه‌ها ژنێك ناوی داماریس بوو له‌گه‌ڵ چه‌ند كه‌سێكیكه.Biblica, Inc.