کردار16
تیمۆساوس له‌گه‌ڵ پۆڵسو سیلا
1ئینجا پۆڵس گه‌یشته شاری ده‌ربه، پاشان ڕۆیشت بۆ شاری لهستره، له‌وێ قوتابیه‌كی لـێ‌بوو ناوی تیمۆساوس بوو، دایكی جووله‌كه بوو باوه‌ڕی به مه‌سیح هێنابوو، باوكیشی یۆنانی بوو.2تیمۆساوس له لهسترهو ئیقونیه ناوبانگی به‌چاكه ده‌ركردبوو له‌نێو برایان.3پۆڵس حه‌زی ده‌كرد تیمۆساوس له‌گه‌ڵی بێت لهمزگێنیدانی ووشه‌ی خودا، به‌ڵام جووله‌كه‌ی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌یانزانی باوكی یۆنانیه، له‌به‌ر ئه‌وه پۆڵس بردیو خهتهنهیكرد.4پۆڵسو هاوڕێكانی له‌شارێكه‌وه ده‌چوون بۆ شارێكیكه، بڕیاره‌كانی نێرراوانو پیرانی قودسیان سه‌باره‌ت به‌چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌ك به‌باوه‌ڕداران ڕاده‌گه‌یاند.5جا كۆمه‌ڵه‌كانی باوه‌ڕداران له‌باوه‌ڕدا به‌هێز ده‌بوون، ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ ژماره‌یان زیادی ده‌كرد.بینینی پۆڵس لهترواس
6له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕۆحی پیرۆز ڕێی لـێگرتن ووشه‌ی خودا له‌ناوچه‌ی ئاسیا بڵاوبكه‌نه‌وه، ئه‌وسا ڕۆیشتن بۆ ناوچه‌ی فریجیهو غه‌ڵاتیه.7به‌ڵام كاتێ گه‌یشتنه سنووری ناوچه‌ی میسیا به‌ره‌و ناوچه‌ی بیسینیه ڕۆیشتن، لێره ڕۆحی عیسا ڕێگای نه‌دان،8ئه‌وسا به‌ره‌و شاری ترواس به ناوچه‌ی میسیادا ڕۆیشتن.9پۆڵس شه‌و له‌خه‌ودا پیاوێكی بینی له‌دانیشتوانی مه‌كدۆنیا لێی ده‌پاڕایه‌وه‌و ده‌یووت: (وه‌ره بۆ مهكدۆنیاو یارمهتیمانبده.)پۆڵسو سیلا لهفیلیپی
10ئه‌و كاته‌ی خه‌وه‌كه‌ی بینی، دڵنیابووین كه‌وا خودا بانگیكردووین بۆ مزگێنیدان لهمهكدۆنیا، ئه‌وسا یه‌كسه‌ر ڕۆیشتین بۆی.11جا به‌ڕێگای ئاو له‌مینای ترواس بۆ دورگه‌ی ساموسراكی ڕۆیشتین. بۆ ڕۆژی داهاتوو به‌رده‌وام بووین لهگهشتهكهمان به‌ره‌و مینای نیاپۆلیس،12له‌وێشه‌وه بۆ شاری فیلیپی كه ناودارترین شاری ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا بوو، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕۆمانیه‌كان بوو. له‌وێ چه‌ند ڕۆژێك ماینه‌وه.13له‌ڕۆژی شه‌ممه‌دا چووینه ده‌ره‌وه‌ی شار بۆ سه‌ر ڕووبارێك، له‌وێ شوێنێك هه‌بوو نوێژی لێده‌كرا. دانیشتین قسه‌مان له‌گه‌ڵ ئه‌و ژنانه كرد كه له‌وێ كۆبووبوونه‌وه،14له‌نێویان ژنێكی خواناسی لـێ‌بوو ناوی لیدیا بوو بازرگانی قوماشی گرانبه‌ها بوو له‌شاری سیاتیرا، خوداوه‌ند دڵی كرده‌وه تاگوێ له قسه‌كانی پۆڵس بگرێ.15كاتێ خۆی‌و ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشران، به‌گه‌رمی داوای لـێ‌كردن به میوانی بچنه لای و پێیووتین: (گه‌ر ئێوه بڕیارتان داوه من باوه‌ڕم به‌خوداوه‌ند هه‌یه، وه‌رنه ماڵهكهمو له‌وێ بمێننه‌وه.) ئیتر ئێمه ناچار بووین ڕازی بین به بانگكردنه‌كه‌ی.ده‌ركردنی ڕۆحی جادوگهرێتی
16ڕۆژێكیان كاتێ ده‌ڕۆیشتین بۆ نوێژكردن، كچهكارهكهرێكمان تووش هات ڕۆحی جادوگهرێتی تیادابوو، به‌هۆی جادوگهرێتییهوه پاره‌یه‌كی زۆری به‌ده‌ست ده‌هێنا بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی،17به‌دوای پۆڵسو ئێمه كهوتو هاواری ده‌كرد: (ئه‌م مرۆڤانه نۆكه‌ری خودای مه‌زنن، ڕێگای ڕزگاریتان بۆ ئاشكرا ده‌كه‌ن.)18چه‌ند ڕۆژێك ئه‌مه‌ی كرد، تاكو پۆڵس زۆر بێزار بوو، لێره ئاوڕی دایه‌وه‌و بهڕۆحه پیسه‌كه‌ی ووت كه تیایدا بوو: (به‌ناوی عیسای مه‌سیح فرمانت پێده‌ده‌م لێی وه‌ره ده‌ره‌وه!) ئه‌وسا یه‌كسه‌ر ڕۆحه پیسه‌كه لێی هاته ده‌ره‌وه.پۆڵسو سیلا له‌به‌ندیخانه
19كاتێ خاوه‌نه‌كانی كچهكارهكهرهكه بینییان سه‌رچاوه‌ی داهاتیان بڕاوه، ئه‌وسا پۆڵسو سیلایان گرت، ڕایانكێشان بۆ گۆڕه‌پانی شاره‌كه بۆ به‌رده‌م فه‌رمانڕه‌وایان،20دایاننهدهست فهرمانڕهوایانو ووتیان: (ئه‌م دوو پیاوه جووله‌كه‌یه له شاره‌كه‌دا ئاژاوه ده‌نێنه‌وه،21شتێ بڵاوده‌كه‌نه‌وه كه ئێمه‌ی ڕۆمانی نه‌ده‌توانین وهریگرینو نه‌ده‌توانین كاری پێبكه‌ین.)22ئیتر خه‌ڵكه‌كه زۆر لێیان پڕبوون، فه‌رمانڕه‌واكان جله‌كانیان دڕاندن‌و فرمانیاندا داركاریبكرێن،23جـا زۆر داركاریانكــردنو خستیاننه به‌ندیخانه‌وه، فه‌رمانیاندا بهســهرپهرشتیكهری به‌ندیخانه‌كه كه‌وا بیانخاته ژێر چاودێریه‌كی زۆره‌وه.24ئه‌وسا سهرپهرشــتیكهری به‌ندیخانه‌كه ئه‌م فه‌رمانه تونده‌ی جێبه‌جێكردو هه‌ر دووكیانی خــسته ناو قووڵایی زیندان، هه‌ردوو قاچی خستنه ناو قاڵبێكی ته‌خته.باوه‌ڕهێنانی سه‌رپه‌رشتیكه‌ری به‌ندیخانه
25له‌نیوه‌ی شه‌و پۆڵسو سیلا نوێژیان دهكــردو گــۆرانی ڕۆحیان بۆ خودا ده‌ووت، بهندكراوهكانیش گوێیان لــێبـوو،26له‌پڕ بومه‌له‌رزه‌یه‌كی توند ڕوویدا گۆشه‌كانی به‌ندیخانه‌كه‌ی هه‌ژاند، ئه‌وسا ده‌ستبه‌جێ هه‌موو ده‌رگاكانی كرایه‌وه، كۆت‌و زنجیری هه‌موو به‌ندكراوه‌كان كرایه‌وه.27بومه‌له‌رزه‌كه سه‌رپه‌رشتیكه‌ری به‌ندیخانه‌كه‌ی خه‌به‌ركرده‌وه، كاتێ بینی ده‌رگاكان كراوه‌ته‌وه وایزانی به‌ندكراوه‌كان ڕایانكردووه، شمشێره‌كه‌ی هه‌ڵكێشا تاخۆی بكوژێ،28به‌ڵام پۆڵس به ده‌نگێكی به‌رز هاواریكرد: (هیچ له‌خۆت مه‌كه، ئێمه هه‌موومان لێره‌ین!)29ئینجا كابرا داوای ڕووناكی كرد‌و چووه ژووره‌وه له‌ترسا هه‌موو له‌شی ده‌له‌رزی، چۆكی دادا له‌به‌رده‌م پۆڵسو سیلا،30ئه‌وسا بردنیه ده‌ره‌وه‌و لێیپرسین: (گه‌وره‌م، پێویسته چی بكه‌م تا ڕزگارم بێ؟)31ئه‌وانیش وه‌ڵامیاندایه‌وه: (باوه‌ڕبهێنه به‌عیسای خوداوه‌ند، خۆت‌و خێزانه‌كه‌ت ڕزگارتان ده‌بێ.)32جا سه‌باره‌ت به ووشه‌ی خودا بۆ خۆی‌و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی دوان.33ئیتر كابرا به‌و شه‌وه هه‌ردووكیانی برد‌و برینه‌كانی تیماركردنو ده‌ستبه‌جێ خۆی‌و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی له‌ئاوهه‌ڵكێشران.34كابرا بردنیه ماڵی خۆی‌و خواردنی بۆ دانان، خۆی‌و هه‌موو خێزانه‌كه‌ی زۆر دڵشادبوون چونكه باوه‌ڕیان به‌خودا هێنا.35سه‌ر له‌به‌یانی فه‌رمانڕه‌واكان چه‌ند سه‌ربازێكیان نارد، تاكو فه‌رمانی ئازادبوونی پۆڵسو سیلا به سه‌رپه‌رشتیكه‌ری به‌ندیخانه‌كه ڕابگه‌ێنن.36ده‌رگاوانی به‌ندیخانه‌كه ئه‌م هه‌واڵه‌ی بهپۆڵس دا‌و ووتی: (فه‌رمانڕه‌وایان فه‌رمانی ئازادبوونتانیان ده‌ركردووه، ئێستا وه‌رنه ده‌ره‌وه‌و به ئاشتی بڕۆن.)37به‌ڵام پۆڵس به ناڕه‌زاییه‌وه ووتی: (به‌ئاشكرا له‌به‌رده‌می خه‌ڵك داركارییان كردین به‌بێ فه‌رمانی دادگا، هه‌رچه‌نده ڕه‌گه‌زنامه‌ی ڕۆمانیشمان هه‌یه ئێمه‌یان خسته به‌ندیخانه. ئیتر ئێستا چۆن به نهێنی ده‌رمان ده‌هێنن؟ نه‌خێر! با خۆیان بێن ده‌رمان بهێنن.)38پۆلیسه‌كان ئه‌م قسانه‌یان به فه‌رمانڕه‌واكان ڕاگه‌یاند، ئه‌وانیش ترسان كاتێ زانییان ئه‌و دووانه ڕۆمانین،39به‌م شێوه‌یه هاتن داوای لـێبوردنیان لـێ‌كردن، ئازادیانكردنو داوایان لـێ‌كردن شاره‌كه بهجێبهێڵن.40ئه‌وسا پۆڵسو سیلا له‌به‌ندیخانه هاتنه ده‌ره‌وه به‌ره‌و ماڵی لیدیا چوون، له‌وێ برایانیان بینی‌و ووره‌یان به‌رزكردنه‌وه ئینجا ڕۆیشتن.Biblica, Inc.