کردار14
گه‌شتێك بۆ ئیقونیه
1لهئیقونیه پۆڵسو به‌رنابا چوونه كه‌نیشتی جووله‌كه‌كان. به شێوه‌یه‌ك ده‌ستیانكرد به قسه‌كردن بۆ خه‌ڵكه‌كه تا وای لـێهات ژماره‌یه‌كی زۆر لهجوولهكهو یۆنانی باوه‌ڕیان هێنا.2به‌ڵام ئه‌و جووله‌كانه‌ی باوه‌ڕیان نه‌هێنابوو، ناجوولهكهكانیان هانداو مێشكیان تێكدان دژی برایان،3له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش پۆڵسو به‌رنابا ماوه‌یه‌كی دوور‌و درێژ له‌وێ مانه‌وه، به‌هه‌موو چاونهترسیهك سه‌باره‌ت به‌خوداوه‌ند ده‌دوان، خوداوه‌ندیش شایه‌تی بۆ ووشه بهرهكهتدارهكهی ده‌داو لایه‌نگیری ده‌كردن به‌هۆی ئه‌و نیشانه‌و كاره سه‌رسوڕهێنه‌رانه‌ی له‌سه‌ر ده‌ستیان ڕوویدا.4ئیتر دانیشتوانی ئیقۆنیه بوون به دوو به‌شه‌وه، هه‌ندێكیان له‌گه‌ڵ جووله‌كه‌كان بوون، هه‌ندێكی دیكه‌شیان له‌گه‌ڵ نێرراوان.5كاتێ خه‌ریكبوو جوولهكهكانو ناجوولهكهكان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكه‌كانیان به‌خراپه له‌گه‌ڵ نێرراوان بجوڵێنه‌وه‌و به‌ردبارانیان بكه‌ن،6ئیتر ئه‌وانیش به‌وه‌یان زانی‌و هه‌ردووكیان هه‌ڵاتن بۆ شاری لهسترهو دهربهو ناوچه‌كانی ده‌وروپشتی كه كه‌وتونه‌ته ناوچه‌ی لیكاونیه،7ئه‌وسا هه‌ردووكیان له‌وێ ده‌ستیانكرد به‌ڕاگه‌یاندنی مزگێنی.چاكبوونه‌وه‌ی ئیفلیجێك
8له‌شاری لهستهره كابرایه‌ك هه‌بوو، به‌زگماكی ئیفلیجبوو، هه‌رگیز به‌پێی خۆی نه‌ڕۆیشتبوو.9كاتێ كابرا گوێی له قسه‌كانی پۆڵس ده‌گرت، پۆڵس چاوی تێبڕیو سه‌یریكرد ئه‌و جۆره باوه‌ڕێكی تیایه ده‌بێته هۆی چاكبوونه‌وه.10ئینجا به‌ده‌نگێكی به‌رز پێی‌ووت: (هه‌سته به‌پێوه ڕاوه‌سته!) ئیتر كابرا یه‌كسه‌ر هه‌ستایه سهرپێو ده‌ستیكرد به ڕۆیشتن.11كاتێ ئه‌وانه‌ی له‌وێبوون ئه‌وه‌ی پۆڵسكردی بینییان، به‌زمانی لیكاونیه هاواریانكرد: (خوداوه‌نده‌كان شێوه‌ی مرۆڤیان وه‌رگرتووه‌و هاتونه‌ته خواره‌وه بۆ ناومان!)12جا به‌رنابایان ناونا زییۆس، پۆڵسیش هرمس، چونكه ووتاریدهدا.13له‌ده‌روازه‌ی شاره‌كه‌دا په‌رستگای بتی زییۆسی لـێ‌بوو، كاهینی په‌رستگاكه له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێ له‌دانیشتوانی شاره‌كه هاتو گایان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنابوو تا بیكه‌ن به‌قوربانی.14به‌ڵام كاتێ دوو نێرراوهكه ئه‌مه‌یان بیست جله‌كانیان دڕی، خێرا چوونه لای خه‌ڵكه‌كه،15هاواریان كرد‌و ووتیان: (ئه‌ی خه‌ڵكینه بۆچی ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ ئێمه‌ش مرۆڤین، له‌باره‌ی سروشتیه‌وه وه‌كو ئێوه‌ین، مزگێنیتان ده‌ده‌ینێ واز له‌م شته هیچو پووچانه بهێنن، بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خودای زیندوو، دروستكه‌ری ئاسمان‌و زهویو ده‌ریاو هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی تیایه‌تی،16خودا له‌سه‌رده‌می ڕابووردوودا وازی له‌هه‌موو میلله‌تان هێنا به ڕێگای خۆیان بڕۆن،17به‌ڵام وازی له‌خۆی نه‌هێناو شایه‌تی بۆ خۆیدا به‌و كرداره چاكانه‌ی ده‌یكات، ئه‌ویش به‌وه‌ی له‌ئاسمان بارانتان دهداتێو له‌گه‌ڵ وه‌رزی به‌روبووم تێرتان ده‌كات لهخواردنو دڵتان خۆش ده‌كات.18دوای هه‌وڵدانێكی زۆر به‌م قسانه توانییان خه‌ڵكه‌كه ڕازی بكه‌ن كه‌وا قوربانیان پێشكه‌ش نه‌كه‌ن.19به‌ڵام هه‌ندێ جووله‌كه لهئهنتاكیاو ئیقونیهوه هاتن، خه‌ڵكه‌كه‌یان هاندا، ئه‌وانیش پۆڵسیان به‌ردبارانكرد ته‌نانه‌ت وایانزانی مردووه، ئه‌وسا ڕایانكێشایه ده‌ره‌وه‌ی شار.20جا كاتێ قوتابیه‌كان ده‌وره‌یاندا، هه‌ستاو گه‌ڕایه‌وه ناو شار. بۆ ڕۆژی دواتر له‌گه‌ڵ به‌رنابا ڕۆیشت بۆ ده‌ربه،21مزگێنیاندا به دانیشتوانی، ژماره‌یه‌كی زۆریان بوون به قوتابی. ئینجا گه‌ڕانه‌وه بۆ لهستره، له‌وێوه بۆ ئیقونیه، له‌دواییشدا بۆ ئه‌نتاكیه.22له هه‌موو ئه‌م شوێنانه‌دا ووره‌ی قوتابیه‌كانیان به‌رزده‌كرده‌وه، هانیانده‌دان به‌رده‌وامبن له‌باوه‌ڕیان، پێیان ڕاگه‌یاندن چوونه ناو پادشاهێتی ئاسمان پێویستی به چه‌شتنی گیروگرفتی زۆره.23له هه‌موو كۆمه‌ڵه باوهڕدارهكانیش پیرانیان هه‌ڵبژاردو دایاننان. ئینجا به‌زمانی به‌ڕۆژوه‌وه نوێژیان كرد‌و خه‌ڵكه‌كه‌یان دایه‌ده‌ست خوداوه‌ند ئه‌وه‌ی كه باوه‌ڕیان پێهێناوه.
له‌سوریا بۆ ئه‌نتاكیا گه‌ڕانه‌وه
24ئینجا به‌ناوچه‌ی پیسیدیه ڕۆیشتن‌و گه‌یشتنه ناوچه‌ی پهمفیلیه.25سه‌باره‌ت به‌ووشه‌ی خودا قسه‌یانكرد لهپهرجهوه ڕۆیشتن بۆ ئیتالیه.26جا له‌وێوه به‌رێگای ده‌ریا گه‌ڕانه‌وه بۆ شاری ئه‌نتاكیا، له‌وێ درانه ده‌ست به‌ره‌كه‌تی خودا تا ئه‌و كاره ته‌واو بكه‌ن كه كردوویانه.27كاتێ گه‌یشتن، باوه‌ڕداره‌كانیان بانگ‌كرد بۆ كۆبوونه‌وه، هه‌واڵی ئه‌و شتانه‌یان هه‌موو پێڕاگه‌یاندن كه خودا بههوێ ئه‌وانه‌وه كردوویه‌تی، هه‌روه‌ها چۆن ده‌رگای باوه‌ڕ كراوه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی جووله‌كه نین.28جا له‌وێ ماوه‌یه‌كی زۆر له‌گه‌ڵ قوتابیه‌كان مانه‌وه.Biblica, Inc.