کردار13
هه‌ڵبژاردنی بهڕناباو شاول
1له‌كۆمه‌ڵی باوه‌ڕدارانی ئه‌نتاكیا هه‌ندێ كه‌س به‌ووشه‌ی خودا دهدوانو هه‌ندێكیش فێركهربوون، له‌وانه: به‌رنابا، شه‌معونی ناسراو به‌ڕه‌ش، لوكیوسی قه‌یره‌وانی، مهناین كه له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ هێرۆدس بهخێوكرابوو فه‌رمانڕه‌وای چواریه‌كی ناوچه‌كه بوو، هه‌روه‌ها شاولیان له‌گه‌ڵ بوو.2ڕۆژێكیان، كاتێ به ڕۆژوو بوون‌و خوداوه‌ندیان ده‌په‌رست، ڕۆحی پیرۆز پێی‌ووتن: (بهرناباو شاولـم بۆ تهرخانكهن بۆ ئه‌و ئیشه‌ی كه با‌نگم كردون بۆی.)3دوای ئـه‌وه‌ی به‌رۆژوو بـوونو نوێژیانكرد ده‌ستیان خسته سهریانو ڕه‌وانه‌یان كردن.شاولو به‌رنابا له‌قوبرس
4كاتێ ڕۆحی پیرۆز بهرناباو شاولـی نارد، به‌ره‌و دورگه‌ی سولوكیه ڕۆیشتن، له‌وێشه‌وه به‌ڕێگای ده‌ریا به‌ره‌و قوبرس كه‌وتنه‌ڕێ.5كاتێ گه‌یشتنه شاری سه‌لامیس دابه‌زین، ده‌ستیانكرد بهبڵاوكــردنهوهی ووشه‌ی خودا لهكهنیشتی جووله‌كه‌كان، یۆحهنناشیان له‌گه‌ڵ بوو بۆ یارمه‌تی.6به‌هه‌موو دورگه‌كه گه‌ڕان هه‌تا گه‌یشتنه شاری پافوس. له‌وێ تووشی جادوگهرێكی جووله‌كه بوون به‌درۆ خۆیكرد بوو به پێغه‌مبه‌ر، ناوی باریشوع بوو،7له‌گه‌ڵ سهرجیوس پۆڵسی فه‌رمانڕه‌وای قوبرس بوو. فهرمانڕهوایهكه زیره‌ك بوو، بهرناباو شاولی بانگ كرد، داوای لـێ‌كردن باسی ووشه‌ی خودای بۆ بكه‌ن.8به‌ڵام ئیلیمی جادوگه‌ر، ئه‌مه ناوه یۆنانییه‌كه‌ی بوو، به‌ربه‌ره‌كانی كردن‌و هه‌وڵیدا به‌هه‌ر شێوهیهكبێ ڕێگای باوه‌ڕ له فه‌رمانڕه‌وا بگرێ.9ئینجا شاول، كه ناوی پۆڵسیش بوو، له‌شی پڕبوو له ڕۆحی پیرۆز، سه‌یری جادوگهرهكهی كرد‌و ووتی:10(ئه‌ی ڕۆڵه‌ی شه‌یتان، ئه‌ی ئه‌وه‌ی پڕی لـهچــهوتــیو خراپه، ئه‌ی دوژمـنی هه‌موو چاكه‌یه‌ك! بۆ وازناهێنی لهچهوتكردنی ڕێگای ڕاسته‌قینه‌ی خوداوه‌ند؟11ئێستا ده‌ستی خوداوه‌ندت دێته سه‌ر، كوێر دهبیتو بۆ ماوه‌یه‌ك ڕۆژ نابینی.) ده‌ستبه‌جێ ته‌مێكی تاریك كه‌وته سه‌رچاوی، ده‌ستیكرد به‌گه‌ڕان به‌دوای یه‌كێك تا دهستیبگرێ.12كاتێ فه‌رمانڕه‌وا ئه‌وه‌ی بینی ڕوویدا باوه‌ڕی هێنا، چونكه سه‌رسام بوو له‌فێركردنی خوداوه‌ند.لهئهنتاكیای بیسیدیه
13پۆڵسو هاوڕێكانی به‌ناو ده‌ریادا له پافوسهوه چوون بۆ پرجه له پهمفیلیه. له‌وێ یۆحه‌ننا لهپۆڵسو به‌رنابا جیابووه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه بۆ قودس.14به‌ڵام ئه‌وان لهپرجهوه بۆ ئه‌نتاكیای سه‌ر به ناوچه‌ی پیسیدیه ڕۆیشتن. ڕۆژی شه‌ممه چوونه كهنیشتو دانیشتن.15پاش خوێندنه‌وه لهشهریعهتو په‌رتووكی پێغه‌مبه‌ران، پێشه‌وایانی كه‌نیشته‌كه به‌شوێنیان ناردن‌و پێیان ووتن: (ئه‌ی برایان، گه‌ر شتێكتان هه‌یه دانیشتوانی پێهانبدهن بیڵێن.)16پۆڵس هه‌ستاو به‌ده‌ست ئیشاره‌تی كرد‌و ووتی: (ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیسرائیل، ئه‌ی ئه‌وانه‌ی له‌خودا ده‌ترسن، گوێ بگرن:17خودای ئه‌م گه‌له، گه‌لـی ئیسرائیل، باوباپیرانمانی هه‌ڵبژارد، كردنی به‌گه‌لێكی مه‌زن له‌میسر، ئینجا له‌وێ ده‌ریهێنان به‌هێزو توانای بازووی.18هه‌روه‌ها نزیكه‌ی چل ساڵ له‌بیابان بهخێویكردن،19ئه‌وسا حه‌وت گه‌لـی له‌ووڵاتی كه‌نعان له‌ناوبرد، ئه‌وانی كرد به میراتگری زه‌ویه‌كه‌یان.20ئه‌مه هه‌مووی نزیكه‌ی چوارسه‌دو په‌نجا ساڵی خایاند، پاش ئه‌مه خودا دادوه‌ری بۆ دانان هه‌تا سه‌رده‌می سامۆئیل پێغه‌مبه‌ر.21ئینجا نه‌وه‌ی ئیسرائیل داوای پادشایان كرد، خودا‌ش شاولـی كوڕی قه‌یسی بۆ دانان، له تیره‌ی بنیامین، بۆ ماوه‌ی چل ساڵ.22ئینجا خودا لایبرد، داودی بۆیان دانا وه‌ك پادشا، ئه‌وه‌ی شایه‌تی بۆ ده‌داو ده‌ڵێ: [[من داودی كوڕی یه‌سام دۆزیه‌وه، ئه‌و پیاوه‌ی له‌گه‌ڵ دڵم ده‌گونجێ، به‌خواستی من ده‌كات.]]23خودا بۆ نه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌نه‌وه‌ی داود ڕزگاركه‌رێكی نارد كه عیسایه بۆ هێنانه‌دی به‌ڵێنه‌كه‌ی.24پێش هاتنی عیسا، یه‌حیا له‌ئاوهه‌ڵكێشانی تۆبه‌ی بۆ هه‌موو گه‌لـی ئیسرائیل ڕاگه‌یاند.25یه‌حیا به‌كاری خۆی هه‌ستابوو كاتێ ووتی: بیرده‌كه‌نه‌وه من كێم؟ من ئه‌و نیم، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی دوای من دێت، من شایانی ئه‌وه‌نیم قه‌یتانی پێڵاوه‌كانی بكه‌مه‌وه.26(ئه‌ی برایان، ئه‌ی نه‌وه‌ی ئیبراهیم، هه‌روه‌ها ئه‌ی هه‌موو ئه‌وانه‌ی لێره ئاماده‌ن‌و ترسی خوداتان له‌دڵدایه، بۆ ئێمه مزگێنی ئه‌م ڕزگاریه نێرراوه.27چونكه دانیشتوانی قودس‌و سه‌رۆكه‌كانیان مه‌سیحیان نه‌ناسی، هه‌روه‌ها تێنه‌گه‌یشتن له‌ووته‌ی پێغه‌مبه‌ران ئه‌وه‌ی هه‌موو ڕۆژێكی شه‌ممه بۆیان ده‌خوێنرایه‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به حوكمدانیان به‌سه‌ری ئه‌وه‌یان هێنایه‌دی كه له‌م ووتانه‌ی پێغه‌مبه‌ران دایه.28هه‌رچه‌نده ئه‌وان هیچ تاوانێكیان به‌سه‌ری نه‌گرت تاشایانی مردن بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا داوایان لهپیلاتۆس كرد بیكوژێ.29دوای ئه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری نووسرا بوو هێنایانهدی، له‌سه‌ر خاچه‌كه هێنایانه خواره‌وه‌و له‌گۆڕ ناشتیان.30به‌ڵام خودا له‌نێو مردووان هه‌ڵیسانده‌وه،31ئینجا بۆ ڕۆژانێكی زۆر خۆی نیشانی ئه‌وانه‌دا كه له‌ناوچه‌ی جه‌لیله‌وه تا قودس له‌گه‌ڵی بوون. ئێستا ئه‌وان شایه‌تی ئه‌مه ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م گه‌ل.
32(ئه‌وه‌تا ئێمه‌ش وا مزگێنیتان ده‌ده‌ینێ به‌وه‌ی خودا به‌ڵێنی دابوو به باوباپیرانمان،33ئێستا بۆ ئێمه‌ی ڕۆڵه‌ی ئه‌وان هێنایه‌دی، به‌هه‌ستانه‌وه‌ی عیسا له‌نێو مردووان هه‌روه‌ك لهزهبووری دووه‌م نووسراوه: [[تۆ كوڕمی، من ئه‌مڕۆ باوكتم.]]34ڕاستی ئه‌وه‌ی خودا عیسای له‌نێو مردووان هه‌ستانده‌وه، هه‌رگیز گه‌نده‌ڵی نابینێ، ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن خوداوه ووتراوه: [[ئه‌و به‌ڵێنه پیرۆز‌و ڕاستهقینهیهتان ده‌ده‌مێ كه به داودم دابوو.]]35هه‌روه‌ها داود له‌به‌شێكیتری زه‌بوور ده‌ڵێ: [[تۆ نایه‌ڵی تاقه پیرۆزه‌كه‌ت گه‌نده‌ڵی ببینێت.]]36چونكه داود دوای ئه‌وه‌ی خزمه‌تی نه‌وه‌كه‌ی خۆیكرد به‌ڕێنمایی خودا مرد، ئینجا له‌گه‌ڵ باوباپیرانی نێژراو گه‌نده‌ڵیشی بینی.37به‌ڵام ئه‌وه‌ی خودا هه‌ڵیسانده‌وه گه‌نده‌ڵی نه‌بینی.38ئه‌ی برایان ئه‌وه‌ش بزانن، به‌هۆی عیساوه‌یه گوناه به‌خشینتان پێڕاگهێندرا،39هه‌ر كه‌سێك باوه‌ڕی پێبهێنی بێ‌تاوان ده‌بێ له‌وه‌ی شه‌ریعه‌تی مو‌سا نه‌یتوانێ بێتاوانی بكات.40جا ئاگاتان له‌خۆتان بێ با ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر زمانی پێغه‌مبه‌ران نووسراوه به‌سه‌رتان نه‌یه‌ت:41[[سه‌یر بكه‌ن ئه‌ی گاڵته‌جاڕه‌كان، سه‌رسام بن‌و بمرن. چونكه من له‌ڕۆژانی ئێوه‌دا كارێك ده‌كه‌م گه‌ر یه‌كێك بۆتانی بگێڕایه‌وه باوه‌ڕتان پێی نه‌ده‌كرد.]])42كاتێ ئه‌وان ڕۆیشتن، خه‌ڵكه‌كه داوایان له پۆڵسو بهرناباكرد ڕۆژی شه‌ممه‌ی داهاتوو بێنه‌وه‌و له‌و باره‌یه‌وه قسه‌یان بۆ بكه‌ن.43دوای كۆبوونه‌وه‌كه، زۆر لهجوولهكهكانو ئه‌وانه‌ی بوو بوون بهجوولهكهو ترسی خودایان له‌دڵ بوو دوایانكهوتن، ئه‌وانیش قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردن‌و هانیاندان تا له‌به‌ره‌كه‌تی خودا به‌رده‌وام بن.44لهشهممهی داهاتوو نزیكه‌ی هه‌موو دانیشتوانی شاره‌كه كۆبوونه‌وه تا گوێیان له‌ووشه‌ی خودا بێ.45كاتێ جووله‌كه‌كان خه‌ڵكه‌كه‌یان بینی به‌غیلی دایگرتن، ده‌ستیانكرد به به‌ربه‌ره‌كانی قسه‌كانی پۆڵس به جنێو و كفره‌وه.46پۆڵسو به‌رنابا بهچاونهترسیهوه قسه‌یان له‌گه‌ڵ كردن‌و ووتیان: (پێویست بوو له‌پێشا بۆ ئێوه ووشه‌ی خودامان ڕابگه‌یاندایه، به‌ڵام ئێوه نه‌تانویست، واتان ده‌رخست ئێوه شایانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی نین. جا ئه‌وه‌تا ئێمه به‌ره‌و لای ئه‌وانه لاده‌ده‌ین كه جوولهكهنین!47چونكه به‌م شێوه‌یه خوداوه‌ند ڕایسپاردینو ووتی: (من تۆم كردۆته ڕووناكی میلله‌تان، هه‌تا ڕزگاری بگه‌یه‌نی به‌وپه‌ڕی زه‌وی.)48كاتێ ئه‌وانه‌ی جووله‌كه نه‌بوون گوێیان له‌مه‌بوو، زۆر دڵشادبوون، ستایشی ووشه‌ی خوداوهندیانكرد. له‌و كاته‌دا هه‌موو ئه‌وانه‌ی خودا ئاماده‌ی كردبوون بۆ ژیانی هه‌تاهه‌تایی باوه‌ڕیان هێنا.49جا به‌م شێوه‌یه ووشه‌ی خوداوه‌ند له‌هه‌موو ناوچه‌كه‌دا بڵاوبووه‌وه.50به‌ڵام جووله‌كه‌كان ژنه به‌ڕێزه خواناسهكانو گه‌وره پیاوانی شاریان هاندا، بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی پۆڵسو به‌رنابا، تاكو دهریانكردن له‌شاره‌كه‌یان،51جا ئه‌وانیش تۆزی پێیان ته‌كاندو به‌ره‌و شاری ئیقونیه ڕۆیشتن.52به‌ڵام قوتابیه‌كان، له‌شیان پڕبوو له‌ڕۆحی پیرۆز‌و له‌خۆشی.
Biblica, Inc.