دووەم تیمۆساوس3
نیشانه‌كانی ڕۆژانی دوایی
1شتێكی‌تر هه‌یه بیزانه، كاتێكی ناخۆش‌و خراپ دێت له‌ڕۆژانی دواییدا،2خه‌ڵكی خۆیان خۆشده‌وێ، پاره‌یان خۆشده‌وێ، لووتبه‌رز ده‌بن، شانازی به‌خۆیان ده‌كه‌ن، جنێوده‌ده‌ن، گوێڕایه‌ڵی دایك‌و باوك نابن، هیچیان له‌به‌رچاو نابێت، گڵاون،3بێ‌به‌زه‌یی ده‌بن، له‌یه‌كتر خۆشنابن، قسه دروست ده‌كه‌ن، به‌ڕه‌ڵلا ده‌بن، دڕنده‌ن، حه‌ز له‌چاكه ناكه‌ن،4ئه‌وانه ناپاكن، سه‌ره‌ڕۆن، لووتبه‌رزی كوێریكردوون، ڕابواردنیان به‌لاوه باشتره له‌خۆشه‌ویستی خودا،5به‌ڕواڵه‌ت له‌خواترس دیارن، به‌ڵام هێزو ناوه‌ڕۆكی خواترسی ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه، جا له‌و كه‌سانه دوور بكه‌ونه‌وه.6ته‌نانه‌ت هه‌ندێك له‌وانه ده‌گه‌ڕێن به‌ماڵاندا، هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و ژنه لاواز‌و گوناهبارانه بخه‌ڵه‌تێنن كه شوێنی هه‌موو جۆره ئاره‌زوویه‌كی خراپ كهوتوونو7هه‌میشه گوێ بۆ فێركردن ده‌گرن، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانن به‌ته‌واوی ڕێگای ڕاستی بناسن!8هه‌روه‌ك یهنیسو یه‌مبریسی [جادوگه‌ران] به‌ربه‌ره‌كانی موسایانكرد، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ش به‌ربه‌ره‌كانی ڕاستی ده‌كه‌ن، ئه‌و كه‌سانه مێشكیان تێكچووه‌و له‌لایه‌ن باوه‌ڕه‌وه ڕه‌تكراونه‌ته‌وه.9جا ئه‌وانه زیاتر پێش ناكه‌ون، چونكه بێ‌مێشكییان بۆ هه‌موو كه‌سێك ده‌رده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ك بێ‌مێشكی یهنیسو یه‌مبریس ده‌ركه‌وت.له‌سه‌ر باوه‌ڕت بمێنه‌وه
10به‌ڵام تۆ، هـه‌مـوو شتێك ده‌زانی ده‌رباره‌ی: فێركردنم، هه‌ڵسوكه‌وتم، ئامانجم له‌ژیان، باوه‌ڕم، دان به‌خۆگرتنم، خۆشه‌ویستیم، چه‌سپاویم،11چهوسانهوهمو ئازارم، هه‌روه‌ها ئه‌و شتانه‌ی له‌شاری ئه‌نتاكیاو ئیقونیه‌و له‌سته‌ره به‌سه‌رم هات، ئه‌و چه‌وسانه‌وه‌ی به‌رگه‌یم گرت، به‌ڵام خوداوه‌ند له هه‌موویان ڕزگاری كردم.12هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ به له‌خواترسی بژین له‌عیسای مه‌سیح، ده‌چه‌وسێنه‌وه.13به‌ڵام خراپه‌كارو فێڵبازه‌كان به‌ره‌و خراپتر ده‌ڕۆن، خه‌ڵكی دیكه ههڵدهخهڵهتێننو كه‌سانی دیكه‌ش ئه‌وان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنن!14به‌ڵام تۆ، به‌رده‌وامبه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی فێریبوویتو بێ گومان بووی‌و زانیت له‌سه‌رده‌ستی كێ فێربوویت.15تۆ له‌منداڵیه‌وه كتێبی پیرۆز ده‌ناسیت، ئه‌وه‌ی داناییت ده‌داتێ بۆ ڕزگاری به‌هۆی باوه‌ڕ به‌عیسای مه‌سیح.16هه‌موو كتێبی پیرۆز به‌وه‌حی له‌خودا هاتووه‌و سوودبه‌خشه بۆ فێركردن‌و سهرزهنشتو ڕاسته‌ڕێ‌كردن، هه‌روه‌ها بۆ ته‌مێكردن بۆ ڕاستودروستی،17تاوه‌كو مرۆڤی خودا ئاماده‌بێت بۆ هه‌موو كردارێكی باش.Biblica, Inc.