دووەم تیمۆساوس2
به‌شداری ئازار بكه
1تۆ ئه‌ی كوڕی خۆم، به‌هێزبه به‌و به‌ره‌كه‌ته‌ی له‌عیسای مه‌سیحدایه.2هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی له‌منه‌وه بیستووته له‌به‌رده‌م چه‌نده‌ها شایه‌ت، بیده به‌و كه‌سانه‌ی پشتیان پێدهبهسترێو توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه خهڵكیتر فێر بكه‌ن.3به‌شداری ئازار بكه وه‌ك سه‌ربازێكی چاك بۆ عیسای مه‌سیح.4سه‌ربازێك بیه‌وێ سه‌رۆكه‌كه‌ی ڕازی بكات، خۆی خه‌ریك ناكات به‌كاروباری ژیانی ڕۆژانه.5یاریزان هه‌رگیز پاداشتی سه‌ركه‌وتن وه‌رناگرێ گه‌ر پێشبڕكێ به‌گوێره‌ی یاسای یاریه‌كه نه‌بێت.6هه‌روه‌ها ئه‌و جوتیاره‌ی ماندوو ده‌بێت ده‌بێ یه‌كه‌م كه‌س بێت به‌شی خۆی وه‌رگرێ له به‌روبوومدا.7بیركه‌وه له‌وه‌ی ده‌یڵێم، خوداوه‌ند یارمه‌تیت ده‌دات له‌هه‌موو شتێك تێبگه‌یت.8یادی عیسای مه‌سیح بكه، ئه‌وه‌ی له‌نێو مردووان هه‌ستایه‌وه، له‌نه‌وه‌ی داود بوو به‌گوێره‌ی مزگێنی من،9ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا ئازار دهچێژمو كۆتكراوم وه‌ك تاوانبارێك، به‌ڵام ووشه‌ی خودا به‌زنجیر نابه‌سترێته‌وه.10له‌به‌رئه‌وه به‌رگه‌ی هه‌موو شتێك ده‌گرم، له‌پێناوی ئه‌وانه‌ی خودا هه‌ڵیبژاردن، تا ئه‌وانیش ڕزگاری‌و شكۆمه‌ندی هه‌تاهه‌تایی به‌ده‌ستبهێنن كه به‌هۆی عیسای مه‌سیحه.11ئه‌مه به‌دڵنیایی ڕاسته:
(گه‌ر له‌گه‌ڵ مه‌سیح بمرین،
له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌ژین،
12گه‌ر له‌پێناویدا دانبگرین،
له‌گه‌ڵی فه‌رمانڕه‌وایی ده‌كه‌ین،
گه‌ر ئێمه نكۆڵی لێبكه‌ین،
ئه‌ویش نكۆڵیمان لێده‌كات،
13گه‌ر ئێمه دڵسۆز نه‌بین،
ئه‌و به‌دڵسۆزی ده‌مێنێته‌وه،
چونكه ناتوانێ نكۆڵی له‌خۆی بكات.)
ئیشكه‌ری ووشه‌ی ڕاست
14ئه‌م شتانه‌یان بیربخهوهو لهشهڕهقسه ئاگاداریان بكه‌وه له‌به‌رده‌م خودا، چونكه ئه‌مه هیچ سوودێكی نییه جگه له‌سه‌ر لـێتێكدانی ئه‌وانه نه‌بێت كه گوێی بۆ ده‌گرن.15هه‌وڵبده ڕه‌زامه‌ندی خودا به‌ده‌ستبهێنیت، ببیت بهئیشكهرێك كه‌وا شتێك ناكات جێی شه‌رم بێت‌و ووشه‌ی ڕاستی به‌راستی ڕوون بكه‌یته‌وه.16خۆت دووربخه‌وه له‌قسه‌ی هیچو پووچی هه‌ندێ كه‌س، ئه‌وه‌ی زیاتر خه‌ڵكی له‌خودا دوورده‌خاته‌وه،17ئه‌وانه ووشه‌كانیان ده‌وروبه‌ره‌ی ده‌خوات وه‌ك نه‌خۆشیه‌كی كوشنده، مه‌به‌ستم لههیمینایۆسو فیلیتۆسه،18ئه‌وانه له‌ڕێگای ڕاست دهرچوونو ده‌ڵێن هه‌ستانه‌وه ڕوویداوه، به‌م شێوه‌یه باوه‌ڕی هه‌ندێ كه‌سیان تێكداوه.19به‌ڵام ئه‌و بناغه به‌هێزه‌ی خودا دایناوه به‌پته‌وی ده‌مێنێته‌وه، ئه‌م مۆره‌ی له‌سه‌ره: [[خوداوه‌ند ئه‌وانه‌ی هی خۆیه‌تی ده‌یانناسێت.]] و (ئه‌وه‌ی ناوی خوداوه‌ند بهێنێت، ده‌بێ له گوناه دووربكه‌وێته‌وه.)20له‌ماڵێكی گه‌وره‌دا هه‌ر جامی زێڕو زیوی تێدا نییه، به‌ڵكو جامی ته‌خته‌و له‌قوڕ دروست كراویش، هه‌ندێكیان بۆ ڕێزلێنانن ئه‌وانی تر بۆ كاروباری ئاسایین.21جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك خۆی پاككرده‌وه له‌هه‌موو ئه‌و خراپانه‌ی، ئه‌وا ده‌بێت بهجامێك بۆ ڕێزلێنان، پیرۆز‌و سوودبه‌خشه بۆ خاوه‌نه‌كه‌ی، ئاماده‌یه بۆ هه‌موو كارێكی چاك.22له‌ئاره‌زووه‌كانی گه‌نجێتی دووربكه‌وه، به‌دوای ڕاستودروستیو باوه‌ڕو خۆشهویستیو ئاشتی بگه‌ڕێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی به‌دڵێكی پاك خوداوه‌ند بانگده‌كه‌ن.23له‌گفتوگۆی هیچو پووچ دووربكه‌ونه‌وه، تۆ ده‌زانی ئه‌وه ده‌بێته هۆی شه‌ڕو ناكۆكی.24به‌نده‌ی خوداوه‌ند نابێ شه‌ڕفرۆش بێت، به‌ڵكو ده‌بێ بهبهزهییو زمان شیرین بێت له‌گه‌ڵ هه‌مووان، توانای فێركردنی هه‌بێ، له‌كاتی ته‌نگانه دان بهخۆیبگرێ.25ئه‌وانه‌ی به‌ربه‌ره‌كانی ده‌كه‌ن بهنهرمو نیانی ڕاستیان بكاته‌وه، له‌وانه‌یه خودا به‌ره‌و تۆبه‌كردن‌و ناسینی ڕاستیان ببات،26تا هۆشیانبێتهوه بهخۆیانو له‌داوی شه‌یتان ڕابكه‌ن، ئه‌وه‌ی بهندیكردوون تا خواستی ئه‌و جێبه‌جێ بكه‌ن.
Biblica, Inc.