دووەم تیمۆساوس1
1له‌پۆڵسه‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر خواستی خودا نێرراوی عیسای مه‌سیحه له‌پێناوی به‌ڵێنی ژیان كه له‌عیسای مه‌سیح دایه،2بۆ كوڕی خۆشه‌ویستم تیمۆساوس، با به‌ره‌كه‌ت‌و بهزهییو ئاشتی خودای باوك‌و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵت بێ.
16خودا به‌زه‌یی به‌خێزانی ئونیسیفورس بێته‌وه، چــونكه زۆرجار ووره‌ی بهرزكردومهوهو یارمه‌تیداوم، شه‌رمی نه‌كردووه به كۆت‌و زنجیرم.17به‌ڵكو كاتێ هات بۆ ڕۆما زۆر به‌دوامدا گه‌ڕا تا منی دۆزیه‌وه.18داواكارم له‌ڕۆژی لـێپرسینه‌وه خوداوه‌ند به‌زه‌یی پیابێته‌وه، تۆ باش ده‌زانیت كاتێ له‌ئه‌فه‌سۆس بووم ئه‌و چه‌ند خزمه‌تی كردم.
هاندان بۆ ئازار چه‌شتن
3سوپاسی خودا ده‌كه‌م ئه‌وه‌ی به‌ویژدانێكی پاك ده‌یپه‌رستم هه‌روه‌ك باپیرانم په‌رستوویانه، كاتێ به شه‌و و ڕۆژ لهنوێژهكانم یادت ده‌كه‌م،4كاتێ یادی فرمێسكه‌كانت ده‌كه‌مه‌وه زیاتر ئاره‌زووی بینینت ده‌كه‌م تا دڵخۆشبم.5هه‌روه‌ها یادی باوه‌ڕی ڕاستت ده‌كه‌م، ئه‌وه‌ی یه‌كه‌مجار له‌دڵی لوئیسی دایهگهورهتو ئه‌فنیكی دایكت بوو، من دڵنیام له‌دڵی تۆشدایه.6له‌به‌رئه‌وه ئه‌و به‌هره‌یه‌ی خودا كه تیاتدایه به‌بیرت ده‌هێنمه‌وه هه‌ڵیگیرسێنی، ئه‌وه‌ی وه‌رتگرت كاتێ ده‌ستم خسته سه‌رت.7چونكه خودا ڕۆحی ترسی به‌ئێمه نه‌داوه، به‌ڵكو ڕۆحی هێزو خوشه‌ویستیو خۆڕاگری.8بۆیه شه‌رمت به‌وه نه‌بێ شایه‌تی بۆ خوداوه‌ندمان بده‌یت، هه‌روه‌ها شه‌رمت به‌من نه‌بێ كه ئێستا له‌پێناوی ئه‌ودا به‌ندكراوم، به‌ڵكو به‌شداری ئازار بكه بۆ مزگێنی، له‌وه‌ش پشت به‌هێزی خودا ببه‌سته.9ئه‌وه‌ی ڕزگاری كردین‌و بانگی كردین به‌بانگه‌وازێكی پیرۆز، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كردارمان نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه خواست‌و به‌ره‌كه‌تی خودایه بۆ ئێمه كه له‌سه‌ره‌تاوه به‌هۆی عیسای مه‌سیحه‌وه داویه‌تی پێمان،10ئێستا ئاشكرا بوو به‌ده‌ركه‌وتنی عیسای مه‌سیحی ڕزگاركه‌رمان، ئه‌وه‌ی مردنی له‌ناوبردو ڕووناكی خسته سه‌ر ژیان‌و نه‌مری به‌هۆی مزگێنیه‌وه،11ئه‌و مزگێنییه‌ی من بۆی بووم به ووتارده‌رو نێرراو و مامۆستا.12له‌پێناوی ئه‌وه ئێستا ئه‌م ئازارانه ده‌چێژم، به‌ڵام شه‌رمی پێوه ناكه‌م، چونكه ده‌زانم باوه‌ڕم به‌كێ هه‌یه، دڵنیام خودا ده‌توانێ پارێزگاری ئه‌و شته‌م بۆ بكات كه‌وا بۆی داناوم تا ئه‌و ڕۆژه.ئه‌وه‌ی لات دانراوه بیپارێزه
13ده‌ست به‌و ووشه ڕاستانه بگره كه له‌منه‌وه بیستووته، به‌و باوه‌ڕو خۆشه‌ویستیه‌ی له‌عیسای مه‌سیح دایه.14ئه‌و شته چاكه‌ی لای تۆ دانراوه، پارێزگاری بكه به‌ڕۆحی پیرۆز كه له‌ئێمه دایه.15تۆ ده‌زانی هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌ناوچه‌ی ئاسیان وازیان لـێ هێنام، له‌وانه فیجلۆسو هرمۆجینیس.16خودا به‌زه‌یی به‌خێزانی ئونیسیفورس بێته‌وه، چــونكه زۆرجار ووره‌ی بهرزكردومهوهو یارمه‌تیداوم، شه‌رمی نه‌كردووه به كۆت‌و زنجیرم.17به‌ڵكو كاتێ هات بۆ ڕۆما زۆر به‌دوامدا گه‌ڕا تا منی دۆزیه‌وه.18داواكارم له‌ڕۆژی لـێپرسینه‌وه خوداوه‌ند به‌زه‌یی پیابێته‌وه، تۆ باش ده‌زانیت كاتێ له‌ئه‌فه‌سۆس بووم ئه‌و چه‌ند خزمه‌تی كردم.
Biblica, Inc.