دووەم سالۆنیکی3
داوای نوێژكردن
1له‌كۆتاییدا ئه‌ی برایان، نوێژمان بۆ بكه‌ن، لێره‌ش ووشه‌ی خوداوه‌ند ڕێچكه‌ی خۆی وه‌رگرێ‌و شكۆدار بێت وه‌ك لای ئێوه.2هه‌روه‌ها بمانپارێزێت له‌مرۆڤی به‌دو خراپ، چونكه باوه‌ڕهێنان به‌شی هه‌موو كه‌س نییه.3به‌ڵام خوداوه‌ند پشتی پێ ده‌به‌سترێ، به‌هێزتان دهكاتو ده‌تانپارێزێ له‌خراپه.4به‌هۆی خوداوه‌ند باوه‌ڕمان پێتان هه‌یه ئه‌وه‌ی ڕامانسپاردوون كارتان پێ‌كــردووه‌و كـاری پێ‌ده‌كه‌ن.5با خوداوه‌ند خـۆشـه‌ویستی خـوداو ئارامگـرتنی مه‌سیحتان بخاته دڵ.ئاگاداری بۆ ته‌مبه‌ڵه‌كان
6ئه‌ی برایان به‌ناوی عیسای مه‌سیحی خــوداوه‌ندمــان فه‌رمانتان پێ ده‌ده‌ین، دووربكـه‌ونه‌وه له‌و خوشك‌و برایانه‌ی به‌ته‌مبه‌ڵی ده‌ژین، به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فێركردنانه‌ی له‌ئێمه وهریانگـرتووه.7ئێوه باش ده‌زانن چۆن ده‌بێ ئێمه بكه‌ن به‌نموونه بۆ خۆتان، چونكه ئێمه ته‌مبه‌ڵ نه‌بووین كاتێ له‌ناوتان بووین،8هیچ نانێكمان به‌خۆڕایی لای كه‌س نه‌خواردووه، به‌ڵكو شه‌و و ڕۆژ ڕهنجمانداوهو ماندووبووین تا نه‌بین به‌قورسایی به‌سه‌ر كه‌ستان.9ئه‌مه‌ش ئه‌وه ناگه‌یه‌نێ مافی ئه‌وه‌مان نییه، به‌ڵكو بۆ ئه‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین به‌نموونه بۆتان تا له‌سه‌ر ڕێگای ئێمه بڕۆن.10كاتێ له‌ناوتان بووین ئه‌م ڕاسپارده‌یه‌مان پێتانداوه: (ئه‌وه‌ی كار نه‌كات ناخوات.)11چونكه بیستوومانه هه‌ندێك له‌ناوتان به‌ته‌مبه‌ڵی دهژینو هیچ كارێك ناكه‌ن، ده‌ست له‌كاروباری خه‌ڵكی وه‌رده‌ده‌ن.12ئه‌وانه به‌ناوی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند فه‌رمانیان پێ دهدهینو ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه، به‌بێ‌ده‌نگی كار بكهنو نانی خۆیان په‌یدا بكه‌ن.13جا ئه‌ی برایان ماندوو مه‌بن له‌كاری چاكه.14گه‌ر یه‌كێك له‌ناوتان گوێڕایه‌ڵ نه‌بوو بۆ ئه‌و ووشانه‌ی له‌م نامه‌یه دایه، ئاگاداری بن‌و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستن تا شه‌رمه‌زار بێت.15به‌ڵام وه‌ك دوژمن سه‌یری مه‌كه‌ن، به‌ڵكو ڕێی نیشانبدهنو ئاگاداری بكه‌نه‌وه وه‌ك برایه‌ك.
سڵاوی كۆتایی
16ئێستا داوا له‌خوداوه‌ندی ئاشتی ده‌كه‌م له‌هه‌موو كات‌و بارودۆخێك ئاشتی خۆی ببه‌خشێ پێتان. خوداوه‌ند له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.17من پۆڵسم ئه‌م سڵاوانه به‌خه‌تی خۆم ده‌نووسم، ئه‌مه‌ش نیشانه‌یه‌كی دیاره، له‌هه‌موو نامه‌یه‌كی من ده‌ریده‌خات نووسینی منه.18به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵ هه‌مووتان بێت.Biblica, Inc.