دووەم سالۆنیکی2
1له‌باره‌ی هاتنه‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمانو بوونمان به‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و، شتێك هه‌یه برایانی خۆشه‌ویست داواتان لـێ ده‌كه‌ین،2خێرا بیرتان مهگۆڕنو مه‌ترسن به‌هۆی ڕۆحێك یان بیستنی قسه‌یه‌ك یان په‌یامێك خرابێته پاڵ ئێمه، وا ده‌ریخات گوایه ڕۆژی خوداوه‌ند هاتووه.3به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ڕێگا مه‌ده‌ن به‌كه‌س هه‌ڵتانخه‌ڵه‌تێنێ، چـونكه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه بێت، ده‌بێ له‌پێشا گومڕایی بڵاوبێته‌وه‌و ڕۆڵه‌ی یاخیبوون ده‌ربكه‌وێ كه چاره‌نووسی له‌ناوچوونه.4ئه‌وه‌ی به‌رهه‌ڵستی دهكاتو خۆی به‌رزده‌كاته‌وه به‌ســه‌ر ئه‌وه‌ی هـه‌مـوو خه‌ڵكی پێی ده‌ڵێن خودا یاخـود پهرستنو گوێڕایه‌ڵی خودا. ته‌نانه‌ت له په‌رستگای خودا دادهنیشێتو هه‌وڵ ده‌دات بیسه‌لمێنێ كه‌وا ئه‌و خودایه.5لـه‌یادتان نییه من ئه‌و شتانه‌م پێ ووتن كــاتێ لاتان بووم؟6ئێوه ده‌زانن چی ناهێڵێ ئه‌و ڕۆڵه یاخــیبووه ئێستا ده‌ربكـه‌وێ، هه‌تا له‌و كاته‌ی بۆی دیاریكـراوه ده‌ربكـه‌وێ.7نهێنی ئه‌و یاخـیبوونه ئێستا له‌كاردایه، ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ی به‌سه ئه‌و به‌ربه‌سته لاچێت،8ئه‌وسا ڕۆڵه‌ی یاخیبوون به ئاشكرا ده‌رده‌كه‌وێ، ئیتر خــوداوه‌نــد بــههـهنــاســهیهكی ده‌مـی خــۆی لــه‌نــاوی دهبـــاتو به ده‌ركه‌وتنی شكۆی هاتنه‌وه‌ی كۆتایی پێ ده‌هێنێت.9ده‌ركه‌وتنی ئه‌و یاخیبووه به‌هۆی چالاكی شه‌یتان ده‌بێت، هه‌موو هێزو نیشانه‌و كاری سه‌رسوڕهێنه‌ری درۆ و دروستكراوی له‌گه‌ڵ ده‌بێت،10هه‌موو جۆره فێڵێك به‌كار ده‌هێنێت تا له‌ناوچووان بخه‌ڵه‌تێنێت، چونكه ئه‌وان خوشه‌ویستی ڕاستیان ڕه‌تكرده‌وه، ئه‌وه‌ی ڕزگاری ئه‌وانی تیادایه.11له‌به‌رئه‌وه خودا چه‌واشه‌ی گه‌وره‌یان بۆ ده‌نێرێت، تا باوه‌ڕ به درۆ بكه‌ن،12به‌مه‌ش تاوانبار ده‌كرێن ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕ به‌راستی ناكه‌ن، به‌ڵكو حه‌ز له‌خراپه ده‌كه‌ن.13به‌ڵام ئێمه ئه‌ی برایانی خۆشه‌ویستی خوداوه‌ند، هه‌موو كاتێ ده‌بێ سوپاسی خودا بكه‌ین له‌پێناوتان، چونكه خودا له‌سه‌ره‌تاوه ئێوه‌ی هه‌ڵبژاردووه، تا ڕزگارتان بكات به پاك‌و پیرۆزكـردنی ڕۆح‌و باوه‌ڕكردنی ڕاستی.14بۆ ئه‌مه خودا بانگی كردوون به‌هۆی مــزگێنیمان، تاكو به‌شتان هه‌بێ له‌شكۆمه‌ندی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.15كه‌واته ئه‌ی برایان چه‌سپاوبن له‌باوه‌ڕ، له‌سه‌ر ئه‌و فێركردنانه بڕۆن كه له‌ئێمه وه‌رتانگرتووه، گه‌ر پێمان ووتبن یان بۆمان نووسی بن.16باعیسای مه‌سیحی خــوداوه‌ندمان خۆی له‌گه‌ڵ خودای باوكمان، ئه‌وه‌ی خۆشیویستینو دڵنهواییو هیوای هه‌تاهه‌تایی به به‌ره‌كه‌ت پێ به‌خشین،17ووره‌تان به‌رز بكاته‌وه‌و به‌هێزتان بكات له‌هه‌موو قسه‌و كردارێكی چاك.
Biblica, Inc.