یەکەم تیمۆساوس1
1لهپۆڵسهوه نێراوی عیسای مه‌سیح به‌فه‌رمانی خودای ڕزگاركهرمانو عیسای مه‌سیح كه هیوامانه،2بۆ تیمۆساوس ڕۆڵه‌ی ڕاسته‌قینه‌م له‌باوه‌ڕ. با به‌ره‌كه‌ت‌و بهزهییو ئاشتی خودای باوك‌و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵت بێت.
8ئێمه ده‌زانین شه‌ریعه‌ت خۆی شتێكی چاكه، گه‌ر یه‌كێك به‌ڕاستی وه‌ك شه‌ریعه‌ت به‌كاری بهێنێتو9بزانێ شه‌ریعه‌ت بۆ مرۆڤی ڕاستودروست دانه‌نراوه، به‌ڵكو بۆ بهدكارانو یاخیبووان، خودانهناسانو گوناهباران، پیس‌و گڵاوه‌كان، دایك‌وباوك كوژان، خوێن ڕێژه‌كان،10بۆ داوێنپیسانو هه‌تیوبازان، ڕفێنه‌ری خه‌ڵكی، درۆزن‌و سوێندخۆرانی به‌درۆ، ئه‌وانه‌ی دژی فێركردنی ڕاستن،11ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مزگێنی شكۆداری خودای پیرۆز ڕێك ده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ی خودا به متمانه پێی به‌خشیووم.
15بێ‌گومان ئه‌م قسه‌یه ڕاسته‌و شایانی قبووڵكردنه: (عیسای مه‌سیح هاتووه بۆ جیهان بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران)، كه من یه‌كه‌میانم.16هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بوو خودا به‌زه‌یی پێمداهاتهوه، تا یه‌كه‌مجار له‌من ده‌ركه‌وێ عیسای مه‌سیح چه‌ند ئارامیگرتوو، هه‌روه‌ها من بكات به نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی.17بۆ پادشای زه‌مانه‌كان، نه‌فه‌وتاو و نه‌بینراوه، خودای تاكو ته‌نیا، ڕێزدارو شكۆدار بێت تاهه‌تایه! ئامین.18كوڕم تیمۆساوس، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ت پێ‌ده‌سپێرم، به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌زووه‌وه ده‌رباره‌ی تۆ ووتراوه، تاوه‌كو به‌هۆی به‌دواچوونی ئه‌وانه‌وه بتوانی باش تێبكۆشی له جه‌نگی ڕۆحی‌دا،19ئه‌مه‌ش به باوه‌ڕی به‌هێزو ویژدانی چاك ده‌بێت كه هه‌ندێكیان ڕه‌تیان كردۆته‌وه، به‌مه‌ش كه‌شتی باوه‌ڕیان تێكشكا.20له‌وانه هیمینایۆسو ئه‌سكه‌نده‌ر، جا ئه‌وانم دایه ده‌ستی شه‌یتان، تا هۆشیان به‌خۆیان بێته‌وه‌و كفر نه‌كه‌ن.
مه‌ترسی فێركردنی خراپ
3كاتێ بۆ ناوچه‌ی مه‌كدۆنیا چووم، داوام لـێ‌كردی له‌شاری ئه‌فه‌سۆس بمێنیته‌وه، تا له‌وێ ئه‌وانه ڕاسپێری كه خه‌ڵكی فێری فێركردنێك ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ فێركردنی ئێمه ناگونجێت‌و4گوێ‌نه‌ده‌ن به‌شتی ئه‌فسانه‌و باسی ڕه‌چه‌ڵه‌ك كه كۆتایی نییه، چونكه ئه‌و شتانه ده‌بێته هۆی ده‌مه‌قاڵێ‌و ناكۆكی، نایه‌ڵێ خواستی خودا پێشبكه‌وێت ئه‌وه‌ی له‌باوه‌ڕه.5مه‌به‌ستی ئه‌م ڕاسپارده‌یه خۆشه‌ویستییه له‌دڵێكی پاك‌و ویژدانێكی چاك‌و باوه‌ڕێكی بێ دووڕوویی هه‌ڵقووڵا بێ.6هه‌ندێ كه‌س ڕوویان وه‌رگێڕاوه له‌م شتانه، لایان باشتره ڕووبكه‌نه قسه‌ی هیچو پووچ،7ئه‌وانه ده‌یانه‌وێ ببن به مامۆستای شه‌ریعه‌ت، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی دهیڵێنو بڕیاری بۆ ده‌ده‌ن تێیناگه‌ن.8ئێمه ده‌زانین شه‌ریعه‌ت خۆی شتێكی چاكه، گه‌ر یه‌كێك به‌ڕاستی وه‌ك شه‌ریعه‌ت به‌كاری بهێنێتو9بزانێ شه‌ریعه‌ت بۆ مرۆڤی ڕاستودروست دانه‌نراوه، به‌ڵكو بۆ بهدكارانو یاخیبووان، خودانهناسانو گوناهباران، پیس‌و گڵاوه‌كان، دایك‌وباوك كوژان، خوێن ڕێژه‌كان،10بۆ داوێنپیسانو هه‌تیوبازان، ڕفێنه‌ری خه‌ڵكی، درۆزن‌و سوێندخۆرانی به‌درۆ، ئه‌وانه‌ی دژی فێركردنی ڕاستن،11ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ مزگێنی شكۆداری خودای پیرۆز ڕێك ده‌كه‌وێ، ئه‌وه‌ی خودا به متمانه پێی به‌خشیووم.
سوپاسكردن بۆ به‌زه‌یی خودا
12سوپاسی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان ده‌كه‌م كه هێزی پێم به‌خشیووه‌و كردوومی به‌جێگه‌ی بڕوای خۆی، دهستنیشانیكردم بۆ خزمه‌تكردنی.13هه‌رچه‌نده جاران كفرم به‌رامبه‌ر كردووه‌و چه‌وساندومه‌وه‌و جنێوم پێ‌داوه. به‌ڵام به‌زه‌یی پێمهاتهوه، چونكه به نهزانیو بێ باوه‌ڕی ئه‌و كارانه‌م كردبوو،14له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش خوداوه‌ند به‌ره‌كه‌تی خۆی به‌سه‌رمدا ڕژاند له‌گه‌ڵ باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی ئه‌وه‌ی له‌عیسای مه‌سیحدایه.15بێ‌گومان ئه‌م قسه‌یه ڕاسته‌و شایانی قبووڵكردنه: (عیسای مه‌سیح هاتووه بۆ جیهان بۆ ڕزگاركردنی گوناهباران)، كه من یه‌كه‌میانم.16هه‌ر له‌به‌رئه‌وه بوو خودا به‌زه‌یی پێمداهاتهوه، تا یه‌كه‌مجار له‌من ده‌ركه‌وێ عیسای مه‌سیح چه‌ند ئارامیگرتوو، هه‌روه‌ها من بكات به نموونه‌یه‌ك بۆ ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕی پێ‌ده‌هێنن بۆ به‌ده‌ستهێنانی ژیانی هه‌تاهه‌تایی.17بۆ پادشای زه‌مانه‌كان، نه‌فه‌وتاو و نه‌بینراوه، خودای تاكو ته‌نیا، ڕێزدارو شكۆدار بێت تاهه‌تایه! ئامین.18كوڕم تیمۆساوس، ئه‌م ڕاسپاردانه‌ت پێ‌ده‌سپێرم، به‌پێی ئه‌و پێشبینیانه‌ی له‌زووه‌وه ده‌رباره‌ی تۆ ووتراوه، تاوه‌كو به‌هۆی به‌دواچوونی ئه‌وانه‌وه بتوانی باش تێبكۆشی له جه‌نگی ڕۆحی‌دا،19ئه‌مه‌ش به باوه‌ڕی به‌هێزو ویژدانی چاك ده‌بێت كه هه‌ندێكیان ڕه‌تیان كردۆته‌وه، به‌مه‌ش كه‌شتی باوه‌ڕیان تێكشكا.20له‌وانه هیمینایۆسو ئه‌سكه‌نده‌ر، جا ئه‌وانم دایه ده‌ستی شه‌یتان، تا هۆشیان به‌خۆیان بێته‌وه‌و كفر نه‌كه‌ن.
Biblica, Inc.