دووەم سالۆنیکی1

1له‌ پۆڵس‏و سیلوانس‏و تیمۆساوسه‌وه‌ بۆ كۆمه‌ڵه‌ی باوه‌ڕدارانی ته‌سالۆنیكی له‌خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.2با به‌ره‌كه‌ت‎و ئاشتی خودای باوك‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند له‌گه‌ڵتان بێ.

سوپاس‏و نوێژكردن

3ئه‌ی برایان پێویسته‌ هه‌موو كاتێ‌ له‌پێناوی ئێوه‌دا سوپاسی خودا بكه‌ین، هـه‌روه‌ك پێویسته‌، چونكه‌ باوه‌ڕتان زۆر له‌په‌ره‌سه‌ندن‏دایه‌، هه‌روه‌ها خۆشه‌ویستیتان له‌گه‌ڵ یه‌كــتری له‌زیاد بوون دایه‌،4ته‌نانه‌ت ئێمه‌ خۆشمان، له‌ كۆمه‌ڵه‌كــانی خـودا شانازی ده‌كه‌ین به‌باوه‌ڕو به‌‏خۆراگرتنتان به‌رامبه‌ر به‌و چه‌وسانه‌وه‌و ناخــۆشیانه‌ی به‌رگــه‌ی ده‌گـرن.
5ئه‌مه‌ نیشانه‌یه‌ بۆ حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌ی خودا، كه‌ ئێوه‌ شیاوی پادشاهێتی ئه‌ون. ئه‌وه‌ی له‌پێناویدا تووشی ئازاردان بوون.6لای خودا شتێكی دادپه‌روه‌رانه‌یه‌، ئازاری ئه‌وانه‌ بدات كه‌ ئازارتان ده‌ده‌ن،7له‌گه‌ڵ ئێمه‌ حه‌سانه‌وه‌ به‌ئێوه‌ش ببه‌خشی كه‌ ئێستا له‌‏ناخۆشیدان‏، كاتێ‌ عیسای خوداوه‌ند له‌ئاسمان ئاشكرا ده‌كرێ‌ له‌گه‌ڵ فریشته‌ به‌تواناكانی له‌‏ئاگرێكی گڕدار،8سزای تۆڵه‌ ده‌دات به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌وانه‌ی خودا ناناسن‎و گوێڕایه‌ڵی مزگێنی عیسای خوداوه‌ند نابن،9سزای ئه‌وانه‌ له‌ناوچوونی هه‌تاهه‌تاییه‌، ده‌ركردنیانه‌ له‌به‌ر ڕووی خوداوه‌ندو بێ‌به‌ش بوونه‌ له‌‏شكۆو توانای ئه‌و.10كاتێ‌ عیسا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌، له‌و ڕۆژه‌دا ستایشی ده‌كرێ‌ له‌لایه‌ن خوشك‏و برا پیرۆزه‌كانی، ده‌بێته‌ مایه‌ی سه‌رسوڕمان له‌لای ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕیان هێناوه‌، چونكه‌ شایه‌تیمان لای ئێوه‌ باوه‌ڕپێكراو ده‌بێت.11بۆیه‌ هه‌مـوو كــاتێك نوێژتان بــۆ ده‌كـه‌ین‏و داوا له‌‏خــودا ده‌كه‌ین تا شـایسته‌ بن بۆ بانگـه‌وازه‌كه‌ی‏و چی ئاره‌زووی چاك‏و كـردارێكتان هــه‌یــه‌ كــه‌ له‌بــاوه‌ڕ سه‌رچاوه‌ ده‌گرێ‌ بـه‌تـواناوه‌ جێ‌به‌جێی بكات.12تا ناوی عیسای خــوداوه‌ند له‌ناوتان شكۆدار بێت‏و ئێوه‌ش شكۆداربن له‌ئه‌و به‌گوێره‌ی به‌ره‌كـه‌تی خودامان‏و عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ند.

ڕۆڵه‌ی یاخیبوو2‏:0 ڕۆڵه‌ی یاخیبوون: سه‌رۆكی هێزه‌كانی خراپه‌یه‌ له‌ كۆتایی زه‌مانه‌.

Biblica, Inc.

https://app.library.bible/content/423ecf6820032fd9