یەکەم سالۆنیکی5
1برایان، سه‌باره‌ت بهكاتو به‌روار پێویست ناكات بۆتان بنووسین،2چونكه ئێوه خۆتان باش ده‌زانن، ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی خوداوه‌ند وه‌ك هاتنی دزێكه له‌شه‌و.3كاتێ خه‌ڵكی ده‌ڵێن: (ئه‌وا ئاشتی‌و ئاسایشه!) له‌ناوچوون وه‌ك ژانی ژنی سك‌پڕ له‌ناكاو خۆی ده‌دات به‌سه‌ریان، ئه‌و كاته‌ش هه‌رگیز ناتوانن هه‌ڵبێن.4به‌ڵام ئه‌ی برایان، ئێوه له تاریكی‌دا نین هه‌تا ئه‌و ڕۆژه له‌پڕا وه‌ك دزێك بێته سه‌رتان.5ئێوه هه‌مووتان ڕۆڵه‌ی ڕووناكی‌و ڕۆژن، ئێمه سه‌ربه شه‌و و تاریكی نین.6كه‌واته نابێ بخه‌وین وه‌ك خه‌ڵكیكه، به‌ڵكو با ئێشكبگرینو به‌خه‌به‌ربین.7چونكه له‌شه‌و ده‌خه‌ون ئه‌وانه‌ی خه‌ویان دێت‌و سه‌رخۆش ده‌بن ئه‌وانه‌ی له‌شه‌و مه‌ی ده‌خۆنه‌وه.8به‌ڵام ئێمه‌ی ڕۆڵه‌ی ڕۆژ بابهخهبهر بین، سپه‌ری باوه‌ڕو خۆشه‌ویستی له‌به‌ركه‌ین، كڵاوی ئاسنینی هیوای ڕزگاری له‌سه‌ر بكه‌ین.9چونكه خودا ئێمه‌ی ده‌ست نیشان نه‌كردووه تا تووڕه‌یی خۆی بهێنێته خواره‌وه به‌سه‌رمان، به‌ڵكو ده‌یه‌وێ ڕزگاری به‌ده‌ست بهێنین به‌هۆی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان،10ئه‌وه‌ی له‌پێناوی ئێمه‌دا مرد، تا گه‌ر به‌خه‌به‌ر بین یاخود خه‌وتوو له‌گه‌ڵ ئه‌و بژین.11له‌به‌رئه‌وه ووره‌ی یه‌كتری به‌رز بكه‌نه‌وه‌و یه‌كتری بنیادبنێن، هه‌روه‌ك تا ئێستا كردوتانه.12ئه‌ی برایان داواتان لـێ‌ده‌كه‌ین، ڕێزی ئه‌وانه بگرن كه له‌نێوانتان ماندوو ده‌بن، سه‌رپه‌رشتیتان ده‌كه‌ن له‌خوداوه‌ندو سه‌رزنشتتان ده‌كه‌ن،13جا له‌به‌ر ئه‌و كارانه‌یان به‌وپه‌ڕی ڕێز‌و خۆشه‌ویستییه‌وه هه‌ڵسوكه‌وتیان له‌گه‌ڵ بكه‌ن. به‌ئاشتی له‌گه‌ڵ یه‌كتری بژین.14بێجگه له‌وانه ئه‌ی برایان داواتان لـێ‌ده‌كه‌ین: سه‌رزه‌نشتی ته‌مبه‌ڵه‌كان بكه‌ن، ووره‌ی ترسنۆكه‌كان به‌رزبكه‌نه‌وه. یارمه‌تی لاوازه‌كان بده‌ن، ئارامبگرن له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك،15ئاگاداربن پاداشتی خراپه به‌خراپه مه‌ده‌نه‌وه، به‌ڵكو هه‌میشه چاكه بكه‌ن له‌گه‌ڵ یه‌كتریو له‌گه‌ڵ هه‌موو خه‌ڵك.
16هه‌میشه دڵشادبن،17به‌رده‌وام نوێژبكه‌ن،18بۆ هه‌موو شتێك ده‌م بهسوپاسبن، چونكه ئه‌مانه‌یه خواستی خودا سه‌باره‌ت به ئێوه له‌عیسای مه‌سیح.19ڕۆح مه‌كوژێننه‌وه،20به‌سووكی سه‌یری پێشبینی مه‌كه‌ن،21به‌ڵكو هه‌موو شتێك تاقیبكه‌نه‌وه‌و چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن،22له‌هه‌موو جۆره خراپه‌یه‌ك دووركه‌ونه‌وه.
28به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێت.
16هه‌میشه دڵشادبن،17به‌رده‌وام نوێژبكه‌ن،18بۆ هه‌موو شتێك ده‌م بهسوپاسبن، چونكه ئه‌مانه‌یه خواستی خودا سه‌باره‌ت به ئێوه له‌عیسای مه‌سیح.19ڕۆح مه‌كوژێننه‌وه،20به‌سووكی سه‌یری پێشبینی مه‌كه‌ن،21به‌ڵكو هه‌موو شتێك تاقیبكه‌نه‌وه‌و چی باشه ده‌ستی پێوه بگرن،22له‌هه‌موو جۆره خراپه‌یه‌ك دووركه‌ونه‌وه.
سڵاوی كۆتایی
23خودای ئاشتی خۆی هه‌مووتان به‌ته‌واوی پیرۆز بكات‌و ڕۆح‌و دهروونو له‌شتان بپارێزێ، هه‌تا بێ كه‌موكوڕی بن له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان.24ئه‌و خودایه‌ی بانگتان ده‌كات ڕاستگۆیه به‌ڵێنی خۆی ده‌باته‌سه‌ر.25ئه‌ی برایان نوێژمان بۆ بكه‌ن.26به‌ماچی پیرۆز سڵاو له‌هه‌موو خوشك‌و برایان بكه‌ن.27به‌ناوی خوداوه‌نده‌وه داواتان لـێ‌ده‌كه‌م ئه‌م نامه‌یه بۆ هه‌موو برایان بخوێننه‌وه.28به‌ره‌كه‌تی عیسای مه‌سیحی خوداوه‌ندمان له‌گه‌ڵتان بێت.
Biblica, Inc.