دووەم پەترۆس1
1لهشهمعون په‌ترۆسه‌وه، به‌نده‌و نێرراوی عیسای مه‌سیح، بۆ ئه‌وانه‌ی به‌هۆی ڕاستودروستی خودا‌و ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح باوه‌ڕێكی به‌نرخی وه‌ك باوه‌ڕی ئێمه‌یان ده‌سكه‌وتووه.2بابهرهكهتو ئاشتی زیاد بێت بۆتان، به‌ناسینی خودا‌و عیسای خوداوه‌ندمان.
هه‌ڵبژاردن‌و بانگه‌وازی خودایی
3هێزه خوداییه‌كه‌ی هه‌موو شتێكی سه‌باره‌ت بهژیانو خوداناسی به‌ئێمه به‌خشیوه، به‌هۆی ناسینی ئه‌وه‌ی بانگیكردین بۆ شكۆمهندیو ڕه‌وشتبه‌رزی،4ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه به‌ڵێنه بهنرخو مه‌زنه‌كانمان پێدرا، تا به‌هۆی ئه‌و به‌شداربین له‌سروشتی خودایی‌و ڕابكه‌ین له‌و گه‌نده‌ڵییه‌ی جیهان كه له‌ئاره‌زووی خراپدایه.5له‌به‌ر ئه‌وه‌شه زۆر چالاكانه ڕه‌نج ده‌ده‌ن تا له‌باوه‌ڕتان ڕه‌وشتبه‌رزی بكه‌وێته‌وه، لهڕهوشتبهرزی زانیاری،6له‌زانیاری خۆڕاگری، له‌خۆڕاگری دانبه‌خۆگرتن، لهدانبهخۆگرتن خواناسی،7له‌خواناسی هه‌ستوسۆزی برایانه، لهههستوسۆزی برایانه خۆشه‌ویستی.8چونكه گه‌ر ئه‌وانه‌تان تیادا بێت‌و زیاد بكات، ئه‌وا ده‌تانپارێزێت له‌وه‌ی تهمبهڵو بێ به‌رووبووم بن له‌ناسینی خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح.9چونكه ئه‌وه‌ی ئه‌و شتانه‌ی تیادا نه‌بێ ئه‌وا كوێر‌و كهمبینه، هه‌روه‌ها له‌یادی چووه له‌گوناهه كۆنه‌كانی پاكبێتهوه.10بۆیه بـرایــان زیــاتـر دڵگه‌رم بن بۆ چــهســپانــدنــی هـهڵـبژاردنو بانگهوازیهكهتان، چونكه گه‌ر ئه‌وه‌تان كرد ئه‌وا هه‌رگیز ناكه‌ون،11هه‌روه‌ها پێشوازییه‌كی گه‌رمتان لێ ده‌كرێ بۆ چوونه ناوه‌وه‌ی پادشاهێتی نه‌مری خوداوه‌ندو ڕزگاركه‌رمان عیسای مه‌سیح.12بۆیه به‌رده‌وام ده‌مه‌وێ به‌بیرتان بێنمه‌وه سه‌باره‌ت به‌و شتانه، هه‌رچه‌نده ئێوه ئێستا دهیانناسنو چه‌سپاون له‌سه‌ر ئه‌و ڕاستیه‌ی لاتانه.13من به‌ڕاستی ده‌زانم، تا له چادری ئه‌م لهشهدابم، هۆشیارتان بكه‌مه‌وه به وه‌بیرهاتنه‌وه،14چونكه ده‌زانم داكه‌ندنی ئه‌م چادره‌م [مردنم] نزیكبووه‌ته‌وه، هه‌روه‌ك خوداوه‌ندمان عیسای مه‌سیح بۆی ده‌رخستم.15هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌ده‌م تا دوای ڕۆیشتنم هه‌موو ئه‌و شتانه‌تان وه‌بیربێته‌وه.شایه‌تی نه‌گۆڕی نێرراوان
16چونكه ئێمه دوای ئه‌فسانه‌ی دروستكراو نه‌كه‌وتین، كاتێ هاتنی خوداوه‌ندمان عیسای مهسیحو هێزه‌كه‌یمان پێناساندن، به‌ڵكو به‌چاو شایه‌تی مه‌زنی توانای ئه‌وین.17له‌به‌رئه‌وه‌ی كاتێ ئه‌و ڕێز‌و شكۆمه‌ندی له‌خودای باوك وه‌رگرت، ده‌نگێك له‌خودای شكۆداری مه‌زنه‌وه بۆی هاتو ووتی: )ئه‌مه‌یه ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویستم، ئه‌وه‌ی زۆر پێی دڵشادم)،18ئێمه‌ش گوێمان له‌م ده‌نگه‌بوو كه له‌ئاسمانه‌وه هات، كاتێ له‌شاخی پیرۆز له‌گه‌ڵی بووین.19هه‌روه‌ها ووشه‌ی پێغه‌مبه‌رانمان هه‌یه‌و زیاتر جێگای متمانه‌یه. چاك ده‌كه‌ن گه‌ر ئاگاداریبنو سه‌رنج بۆ ئه‌وه بده‌ن وه‌ك بۆ چرایه‌كی گه‌شاوه له‌شوێنێكی تاریك، تا ڕۆژ ههڵدێتو ئه‌ستێره‌ی به‌یانی له‌دڵتان ده‌رده‌كه‌وێ.20له‌پێش هه‌موو شتێك پێویسته ئه‌وه تێبگه‌ن، كه هه‌موو ووشه‌یه‌كی كتێبی پیرۆز به‌لێكدانه‌وه‌یه‌كی تایبه‌تی یه‌كێك ڕووننابێتهوه،21چونكه هه‌رگیز هیچ ووشه‌یه‌ك به‌خواستی مرۆڤ نه‌هاتووه، به‌ڵكو خه‌ڵكی له‌سه‌ر ده‌ستی ڕۆحی پیرۆز قسه‌ی خودایان كردووه.Biblica, Inc.